ئەوە ناونانێم دادگایی دۆسیەی سەردەشت عوسمان بەڵکو ئەوە ناو دەنێم پینەوپەڕۆکردنی ئەو هەڵەیەی دەسەڵاتی کوردی ئەو سیناریۆی داڕشت

sardasht osman (65)گفتوگۆی ڕادیۆی هاوپشتی لەگەڵ بەڕێز کاروان کەمال پارێزەری دۆسیەی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، سەبارەت بە دادگای دۆسیەی سەردەشت عوسمان بەڕێز کاروان کەمال یەکێک لە پارێزەرانی دۆسیەی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان ئاماژە بۆ چەند راستیەک دەکات لە پەیوەند بە دۆسیەکە دەکات، دۆسیەکی ناتەواو و کۆمەڵێک پەراوی کەرت و پەرت، ئەوەمان لەسەرەتاوە ڕاگەیاندووە ئەو دۆسییە دۆسیەکی ناڕوونە.

بەڕێز کاروان کەمال لە درێژەی قسەکانیدا باس لە دۆسیەکە دەکات و دەڵێت:
•    ئێمە وەک پارێزەرانی دۆسیەی سەردەشت بەشداری ئەو یاریە ناکەین.

•    ئەوە ناونانێم دادگایی دۆسیەی سەردەشت عوسمان بەڵکو ئەوە ناو دەنێم پینەوپەڕۆکردنی ئەو هەڵەیەی دەسەڵاتی کوردی ئەو سیناریۆی داڕشت، پێنەوپەڕۆکردنی ئەو قسەیەی کە بووە بەڕێشیەوە. ئەوە نەداگایکردنە نە لێکۆڵینەوەیە.

•    زانیاری دادگای هەولێرو ودادوەریش لەو بەیاننامەیە زیاتر نییە کە لیژنەی لێکۆلینەوە بڵاوی کردۆتەوە.

•    دەسەڵات لە دۆسیەی سەردەشت عوسمان بە قسەی خۆیەوە بووە لە بەیاننامەی لیژنەی لێکۆڵینەوە بڵاوی کردۆتەوە، بووە بە ڕێشیەوە.

•    دەسەڵاتی دادوەری لە هەموو لایەکەوە حیزب دەستی تێخستووە کون کون بووە. دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ نییە و لەسەرەوە تا خوارەوە کۆنترۆلکراوە. بەکردەوە دەسەڵاتی دادوەری دەسەڵاتێکی لاواز و شکستپێهێنراوە. لانی کەم ڕێگەی ئەوەیپێنادرێ ڕاستیەکان بخاتەروو

•    لە دۆسیەی سەردەشت عوسماندا سلسلەی رووداو و لێکۆڵینەوەکان و ئەو زانیاری و سەرەداوانەی کە دەسەڵاتی لێکۆڵینەوە و لیژنەی لێکۆڵینەوە دەریخستووە لەسەرەتای رووداوەکانە وە بەهیچ شێوەیەک ئاماژە نییە بۆ ئەوەی ئەم دۆسیەیە بگەیەنێتە عەدالەت، هەموو کەسێکی هۆشمەند ئەوە دەزانێ.

•    دەسەڵاتی سیاسی هیچ ڕێزێکی بۆ دەسەڵاتی قەزایی لە کوردستان نەهێشتۆتەوە.

•    دۆسیەی لێکۆڵینەوە تەواو ناروون و نامەعلومە.

لێرەدا دەتوانیت تەواوی گوێبیستی تەواوی گفتوگۆکە بیت…

Leave A Reply

Your email address will not be published.