داهاتووى عێراق بەرەو کوێ

sardasht_osman5ن/مایکڵ تۆتن, وەرگێرانى لە ئینگلیزیەوە/سەردەشت عوسمان:
مایکڵ تۆتن رۆژنامەنووسێکى ئەمریکى مەیدانییە ، نووسەرێکى بەردەوامى  رۆژنامە و گۆڤارە بەناوبانگەکانى وەک نیویۆرک تایمز و کۆمێنتەرى و ویکلى ستاندەردو واشنتۆن پرۆسپێکت و چەندانى ترە ، ئەو زۆربەکەمى بیروڕاى خۆى لە راپۆرتەکانیدا دەردەبڕێت بۆیە کاریگەرىیەکى زۆرى بەسەر ڕاىگشتىیەوە هەیە، لە گەشتێکی مەیدانیدا بۆ عێراق باروودۆخى عێراق شیدەکاتەوەو لەنزیکەوە واقعى عێراق دەخاتە روو کە پێشتر ئەوکەسانە لەسەرى دەدووان کە هەرگیز قاچیان نەخستۆتە ئەم وڵاتە.ئەم راپۆرتە زنجیرەیەکى درێژى رۆژنامەوانى مەیدانییە لەبەر گرنگىیەکەى بۆ تێگەیشتن لەوەى کە لەنزیکەوەو بێپەردە لەئێستا چى دەگووزەرێ لە عێراق؟ ئێمەش لێرەدا لە دووتوێى ئەم ووتارەدا دەیخەینە روو.

لە دوواهەمین گەشتمدا بۆ بەغدا هەوڵمدا تێبگەم ئایە رەوشى خراپى عێراق (the worst) کۆتایى هاتووە یان دراماى کەمبوونەوەى تووند و تیژى تەنیا ئارامییەکى ماوە درێژە،نیوەى عێراقى و ئەمریکییەکان کەمن دوواندمن گەشبین بوون ونیوەکەى تر پێیان وابوو کە عێراق لە ئەگەرى وێرانبوونە، من هیچ بیرۆکەیەکم نییە لەسەر ئەوەى کە کامیان راستن و کامیان هەڵە ، ئەمە بەشى یەکەمى ئەم زنجیرەیەیە کە لەچوار بەش پێکدێت و لەم رووەوە من هەردوو کەیسەکە پێشکەش دەکەم و لێدەگەڕێم ئێوە بۆخۆتان بڕیار بدەن.
کاپتن (ئەلیسۆن تۆد)کڵاوە ئاسنینەکەى داکەند و خستە ژێرباڵییەوە لەو کاتەى کە بەیەکەوە بەشەقامێکى تۆزاوى رێماندەکرد لەگەڕەکێکى شیعە نشینى شارى بەغدا.
هاتە ئاخافتن و وتى:”ئێرە سەلامەتترین شوێنە لەم شارە”بۆیە نە من و نە ئەو لەمە زیاتر پێویستیمان بە کڵاوى ئاسنین و گوللەبەند نەبوو، ئەم شەقامە لەلایەن جەیشى مەهدىیەوە پرێزگارى لێدەکرا،سووپاى مەهدى هێزێکى میلیشیایى شیعى سەر بەموقتەدا سەدرن،کەماوەیەکى زۆر لەم شارەدا نەبوون تا ئەو کاتەى لەبەهارى رابردوو  سوپاى عێراقى شارەکانى سەدرو بەسڕەى شیعەنشینى لە یاخیبووەکان پاککردەوە،لەگەڵ ئەوەش سەدر و پیاوەکانى  هەتا ئێستا دەسەڵاتیان بەسەر هەندێک لەم ناوچانەوە ماوە.
من پەیوەندیم بە کاپتن(ئەلیسۆن)وهەریەک لە کاپتن(تۆد لۆنى)و (کلینت رێچ)کرد کە بۆ ئێوارە خوانێک لەماڵى جەنەڕاڵێکى سوپاى عێراقى بەناوى (ناسر)داوەتکرابوون  بۆ تاوتوێکردنى  رەوشى سیاسى و سەربازى،
لەدواى ئەمەش ئەو ئێمەى بە ئەفسەرێکى  هەواڵگرى سوپاى عێراقى ناساند بەناوى(مێجەر کەریم)،هەر لەم ئێوارەیەدا بڕیاربوو یەکێک لە بەرپرسەکانى سوپاى مەهدى ئامادەبێت،(حاجى جاسم)یاوەرەکەى  ئەم ئێوارەى ئەم ئێوارەیەمان بوو کە لە سوپاى مەهدى بوو لە دەزگاى باڵى سیاسى (شەهید سەدر)،ئەو بۆشاییەى نێوان باڵى سەربازى و سیاسى سوپاى مەهدى کارێکى دبلۆماتى ئەمریکیەکان بوو،وەک بیانوویەک بۆ بینینى ئەندامانى ئەم میلیشیایەو لەو رێگەیەشەوە بە (موقتەدا سەدر)رابگەیەنن کە ئەودەتوانێ میلیشیاکەى کۆتایى پێبهێنێت بەبێئەوەى خۆى خانەنشین بکات لە سیاسەت ، ئەمەش هەمان ئەو سیاسەتەیە کە بریتانییەکان لە لوبنان لەگەڵ(حزب واللە)پەیڕەوى دەکەن،بەڵام(حزب و اللە)رەفزى ئەو یارییە فێڵاویە دەکات و رایدەگەیەنێت کە هیچ جیاوازییەک لەنێوان باڵى سەربازى و سیاسیدا نییە،هەروەک جێگرى سکرتێرى حزب اللە (نایم قاسم)دەڵێ:”هەموو کارە سیاسى و کۆمەڵایەتى و جیهادىیەکان بەستراون بە سەرکردایەتى ئەم دەزگایە و  هەمان سەرکردایەتیش ئاراستەى کارەکانى  پەرلەمان و حکوومەت دەکات کە پێشڕەوى کردارە جیهادییەکان دەکات لە دژى ئیسڕائیل”.
بەڵام سوپاى مەهدى کەمێک وریاترن لە حزب واللەو لەگەڵ ئەم یارییە فێڵاوییە دەڕۆنە پێش بەهۆى سوودمەندبوونیان،هەروەک کاپتن ئەلیسۆن دەڵێ”هەردوو لامان هەمان نمایش دەکەین،ئێمە حاجى جاسم بەکار دەهێنبن و ئەویش ئێمە”.
جەنەڕاڵ ناسر کە ئەم ئێوارەیە لەماڵەى میوان بووین، لەکاتى جەنگى کەنداو لەلایەن سەددام حسێنەوە زیندانى کرابوو،لەئێستاشدا هەوڵ بۆ ئەوە دەدات کە بکرێت بە وەزیرى بەرگرى،پرسیارى ئەوەم لێکرد کە زۆربەى عێراقییەکان چۆن  لە رێکەوتنى سەربازى ئەمریکا-عێراق دەڕوانن؟
وتى:”زۆربەى عێراقییەکان دڵخۆشن بەمە،بەڵام سوپاى مەهدى و ئێران هەوڵدەدەن  کە رێگربن لەبەرامبەر خەڵکى بۆ زانینى راستى رێکەوتننامەکە،بەڵام ئێمە هەموو  هەوڵێکمان  داوە و تەنیا چینە نەخوێندەوەرەکە قەبووڵى ئەم رێکەوتنە ناکەن”لەوکاتەشدا (کاپتن هێل)وتى:”ئەم مەبەستى زۆربەى خەڵکى شارى سەدرە”.
بۆ پشتگیرى لە قسەکانى جەنەڕاڵ ناسر درێژەى پێدا”ئێمە گرنگى بەو چەپانە دەدەین کە دەیانەوێ شەڕ بەردەوام بێت ، ئەوان لە پەیوەنیدان لەگەڵ ئێران،ئێمە بەشێکى سەرەکى کێشەکەین،ئەگەر ئێمە لێرە نەبین ئەوان ناتوانن هێرشبکەن،ئەمە بەشێکى کێشەکەیە،تەنانەت ئەگەر سوپاى مەهدیش لەناو بچێت هەندێک گرووپى تر هەن کە تەنیا مەبەستیانە هێرشبکەنە سەر هێزە هاوپەیمانەکان،هەموویان مەبەستیانە ئێمە وەدەر بنێن لە عێراق”.
ئەگەر هێزەکانى  ئەمریکا لەعێراق کشانەوە ئەوا دژبەیەکییەک لەیەک کاتدا لە عێراق دروست دەبێت ، یەکەمیان ، بەهانەى هەبوونى میلیشیاکان نامێنێت،دووەم،لەهەمان کاتدا خەیاڵى باوەڕبەخۆبوونیان بە سەرکەوتنەکەیان زیاتر دەبێت لە دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکى،(بەرهەڵستى تەنیا کاتێک ماناى هەیە کە یەکێک هەبێت لەم دەورووبەرە بۆ بەرهەڵستى)ئەمە هەڵبژاردنە دووسەرەکەى حزب واللە بوو لە لوبنان لەو کاتەى کە حزب واللە  بەرهەڵستى خۆى لەدژى ئیسڕائیل لەسەر کێڵگەکانى (شیبا)لە ساڵى 2000راگەیاند تەنانەت لوبنانییەکانیش بەر لەم رێکەوتە گوێبیستى ناوى ئەم هەرێمە بێدانیشتووانە نەبوبوون،ئەمەش لەبەر ئەوە بوو چونکە نەبوونى بەهانەى هەرێمى شیبا بۆ بەرهەڵستى،بوونى ئەوان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
هەروەک ئامانجى سەرەکى گرووپە بەرهەڵستکارەکانى عێراق ئەمریکایە، بەڵام ئەوان بێسوود دەمێنن ئەگەر نموونەى ئەوەیان پێبدەى کە ئیتر بردوویانەتەوە و تەواو،بۆیە ئەوان بەردەوامى شەڕیان دەوێ.
هەر لەسەر ئەم باسەدابووین کە مێجەر کەریم وتى:”من بۆ ماوەى 17 ساڵ ئەفسەرى هەواڵگرى بووم و ماوەى پێنج ساڵیشە کار لەگەڵ ئەمریکییەکان دەکەم،گرووپە تایبەتییەکانى سوپاى مەهدى پەیوەندییەکى راستەوخۆیان هەیە لەگەلڕ هەواڵگرى ئێرانى و ئۆفیسى (خامەنەیى)،دەیانەێت ویستى خۆیان لەگەڵ ئەمریکا لە عێراق سەر بخەن”.
(رایان کرۆکەر)کە لەساڵى 1990بۆ 1993 باڵیۆزى ئەمریکا بووە لە لوبنان و لە 2007 وە بۆ 2009 باڵیۆزى ئەمریکا بووە لە عێراق،بەراوردى هاوکارى ئێران بۆ میلیشیاکانى عێراق و بەرنامەکەى حزب واللە دەکات لە لوبنان دەڵێ:”ئێران بەردەوام هەوڵدەدات،وەک ستراتیجییەتى بە لوبنانبکردن(lebonanization)بەکارهێنانى هەمان تەکنیک کە ئەوان بەکاریان هێنا لە لوبنان  بۆ کۆکردنەوەى کۆمەڵگە ناوخۆییە شیعییەکان و بەکارهێنانیان وەک ئالەتێکى سەرەکى هێزى ئێرانى”
حاجى جاسم،میوانەکەى جەنەڕاڵ ناسر لە باڵى سیاسى سوپاى مەهدى وتى:”لە میدیاکاندا سوپاى مەهدى وەک دژ نیشاندراوە لەبەرامبەر ڕێکەوتنە سەربازییەکەى عێڕاق-ئەمریکا،بەڵام ئێمە حەز بەمە دەکەین ئەمە لەهەر شتێکى دیکە زیاتر  یارمەتى سەدر دەدات،ئێوە بۆ 20ساڵ داگیرکاریتان دەویست،ئێستا بەپێى  ( رێکەوتنى عێراق- ئەمەریکا
sofa )ئەمە دادەبەزێ بۆ تەنها 3 ساڵ،ئەمەش شتێکى مەزنە بۆ ئێمە.
لەبارەى ئێرانیشەوە حاجى جاسم وتى:”ئێران پاڵپشتى گروپە تووندڕەوەکان دەکات،بەڵام ئەوان بچووکن و ترساون،نەترساون لە ئێوە(ئەمریکا)یان سوپاى عێراق،ئەوان لەخەڵکى عێراق دەترسن،خەڵکى ئێستا ئارامییان دەوىً و ئێمەش ئارامى بۆ خۆمان و ئەو خەڵکە دەسەبەر دەکەین)کاپتن هێل بەمەبەستەوە پیًیگووت:”خۆشبەختانە ئێوەو خەڵکەکەتان زۆر شتتان لەدەست دێت و ئێمەش کەمتر”
حاجى جاسم وەڵامى دایەوە “لەدواى پاشەکشەتان ئێمە بەهەردوولا هەوڵى خۆمان دەخەینە گەڕو ئەمەتان بۆ دەسەلمێنین کە سەربازە عێراقییەکان دەتوانن ئەمە بکەن”ئەو مەبەسنى لە وشەى”ئێمە”تەنیا مەبەستى سوپاى مەهدى نەبوو بەڵکوو خەڵکى عێراق بوو.
ئەگەر رەوشى عێراق بە لوبنان بەراورد بکەین ئەوا هەرگیز بەرپرسێکى حزب واللە لەگەڵ ئەفسەرێکى ئیسرائیلى شتێکى ئاوا بڵێت،چوونکە دەرفەتێکى لەم چەشنەیان بۆ هەڵناکوێ لەگەڵ سوپاى لوبنانى هاوبەشى لە وەدەرنانى تۆڕەکانى ئیسڕائیلى بکەن لەباشورى لوبنان.
ئەوى کەلەم دانیشتنەدا بۆ من روونبوویەوە ئەوەبوو کە بۆم دەرکەوت لەیەکچوونى سوپاى مەهدى لە عێراق و حزب وللە لە لوبنان لەهەموو کاتێک کەمترە لەکاتى ئێستادا.
لێرەوە حاجى جاسم دەبوا یە داواى لێبووردن بکات و لەوە زیاتر نەیدەتوانى لەماڵى جەنەڕاڵ ناسردا بمێنێتەوە چونکەدیدارى لەگەڵ چەند هاوڕێیەکى هەبوو لە جەیشى مەهدى.
من ویستم پرسیار لە جەنەڕاڵ ناسر بکەم سەبارەت بە کڵێشەى رێکەوتنە سربازییەکەى نێوان عێراق و ئەمەریکا ،ئەو وتى:”خەڵکى عێراق ئازارى زۆریان چەشتووە لەلایەن میلیشیا سەربازەکان و سووپاى مەهدى،ئەوانە ئەمانەن کە نایانەوێت ئەمریکیەکان لێرەبن،رێکەوتننامەکە دەڵێ بە قۆناغ هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق پاشەکشە دەکەن و لەدووایشدا وڵات جێدەهێڵن،هەموو میلیشیاکان خۆیان لەدەستداوە،چونکە رێکەوتننامەکە ئەوە دەسەلمێنێ کە کەش وهەواى  عێراق ئارامە ئێستا،میلیشیاکانیش پارەو دەسەڵاتیان لە کەشى ئاسایشدا لەدەست دەدەن،من پرسیارم لەوانە کردووە کە دژى  ئەو رێکەوتنەن (sofa) ئەگەر رێکەوتننامەکەیان خوێندبێتەوە،وتوویانە نەخێر،هەموو ئەندام پەرلەمانەکان رازیبوون بەمە،ئەوانەش کە خوێندوویانەتەوەو حەزى پێناکەن دەیانەوێ سوود لە باروودۆخى خراپى عێراق وەرگرن،پرسیارم لە کەسانێکى سوپاى مەهدى کردووە کە بۆچى ئەوان نایانەوێ ئەم رێکەوتنامەیە ئیمزابکەن ؟ وتوویانە ئەوان قازانجەکانى شەڕیان دەوێت و دەیانەوێت بەتووند و تیژى سوپاى ئەمریکا لەکاتى خۆیدا لەعیراق وەدەربنێن وەک ئەوەى لە ڤێتنام.
جەنەراڵ ناسر تەواو پێچەوانە بوو لەگەڵ ئەندامەکەى سوپاى مەهدى و گووتى،من وابیرناکەمەوە کە کامیان هەڵەیە یان درۆم لەگەڵ دەکات،ئەمە هەڵبژاردنێکى دووفاقیانەى شەڕکەرەکانە،هەمان حاڵەت کە حزبواللە رووبەروویدەبێتەوە لە لوبنان،هەردووکیان دەیانەوێ دووژمنەکانیان وەدەربنێن، بەڵام هیچ یەکیان ناتووانێت بەبێ دووژمنەکانیان بمێنن،جەنەڕاڵ ناسر وتى”ئەگەر ئەمریکییەکان بڕۆن ئەوا ئەوان تاکە هۆکارى بەرهەڵستى و مانەوەیان لەدەست دەدەن”.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا راستە حزب واللە بەشێک لەپاڵپشتیکەرەکانى لەدەستدا  لە لوبنان ، بەڵام هەتا ئێستا بەهێزەو تا ئێستاش پشتگیرى لێدەکرێت لەلایەن شیعەکانەوە و تائێستا هەڕەشە لەبەیرووت دەکا بە مووشەکەکانى.
کاپتن لۆنى وەڵامێکى بۆ ئەمە هەبوو و وتى:”بەڵام ئەوەت لەبیربێت کە ئیسڕائیل لەسەر سنوورى لوبنانە،بەڵام ئێمە ئۆقیانووسێک دووردەبین،سوپاى مەهدى ناتوانێت رۆکێتەکانى لە ئەمریکا بدات هەروەک حزب واللە دەتوانێت لە ئیسڕائیلى بدات”
سەبارەت بە چارەنووسى عێراق جەنەڕاڵ ناسر ووتى:”کاتێک ئێوە دەڕۆن و جێمان دەهێڵن،ئێمە دەزانین رێگەچارە بۆ خەڵکى عێراق چییە،ئێمە هێز بەکار دەهێنین”
عێراق هەرگیز بەشێوەیەکى سەرکەوتوو رێکنەخراوە لەلایەن کەسێکەوە تەنیا یەکێکى بەهێز نەبێت،تەنانەت دەتوانین بڵێین عێراق هەرگیز بەشێوەیەکى سەرکەوتوو رێکنەخراوە،کێن ئەوانەى ئەمرۆ بەراستى باوەڕیان بەوە هەیە کەبەکارهێنانى هێز لەلایەن  سەددام حسێنەوە چارەسەرێکى کاریگەر بوو بۆ خەڵکى عێراق،وەک جەنەڕاڵ ناسر ئاماژەى پێدەدات ؟ سەرەڕاى نائارامیم بەوەى کە ئەو دەیڵێ،باوەڕ ناکەم ئەو مەبەستى سیستەمێکى تۆتالیتارى بێت وەک چارەسەر بۆ عێراق.
زۆربەى عێراقییەکان کە وابیردەکەنەوە رەوشى خراپى عێراق (the worst)کۆتایى هاتووەو ئەم بەرەوپێشچوونە کەم تا زۆر کۆتایى جەنگەکەیە،بەڵام باوەڕناکرێت کەعێراق شێوەى نەتەوەکانى دواى کۆمۆنیزم لەخۆرهەڵاتى ئەوروپا بەخۆیەوە ببینێ ،بەغدا پڕاگى داهاتوو نییە،عێراق لەوانەیە کەمێک بێتووندوتیژى بێت لە ئێستادا بەبەراورد بە پێشتر،بەڵام ماناى ئەوە نییە ببێتە نموونەیەکى دیموکراسى.
پێیم وتت کە وابیرناکاتەوە حکوومەتى ئێرانى تووندو تیژى هەڵبگیرسێنێتەوە لە عێراقدا لەهەرکاتێک کەوویستى؟
ووتى( لەراستیدا ئێران هەموو هێزە تووندڕەوەکانیان لە عێراق بەکار هێناوە کە لەتوانایاندا بووە،عێراق گیرۆدە ببوو لەنێوان ئەمریکاو ئێران،ئەمەش شەڕێکى بریکارى (proxy)بووە لەناو عێراق یەکلاکراوەتەوە، شیعەکان تەنیا توانیان هاوکارى لە ئێران وەرگرن،لەکاتێکدا سوونەکان لەهەموو وڵاتە عەرەبییەکان هاوکارییان پێدەگەیشت،ئەگەر وڵاتە عەرەبییەکان بووەستن لە هاریکریکردنى سونەکان،ئەوا شیعەکانیش کۆڵدەدەن لەگەڕان بەدوواى هاوکارى ئێران.
ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکان توانى هەریەک لەکێشەکانى بارگرژى عەرەب و ئیسڕائیل،دیمووکراسییەت لە جیهانى عەرەبى و وەهابییەکان چارەسەر بکات ، ئەوا پەیوەندى عەرەب و ئەمریکا چارەسەر دەبێت،بەڵام ئەمە رێگەیەکى درێژە.
لەبارەى پەیوەندیش لەگەڵ ئەمریکا دا جەنەڕاڵ ناسر دەلێت:”ئێمە پێویستمان بە دۆستایەتى ئەمریکا دەبێت چونکە ئەمریکا وڵاتێکى بەهێز و پەروەردەیی و خاوەن سەروەرییە،ئێمە دژى ئەمریکاو ئیسڕائیل نین،ئەمریکییەکان هاوڕێى منن ،کەسێکى خراپ دەتوانێت 40هەزار دۆلار وەربگرێت بۆ کوشتنى من،لەبەرئەوەى دەڵێن من کادرێکى ئەمریکیم،بەڵام بەرپرسێکى سوپاى مەهدى کە کەسى دووەمى ئەوگروپەیە لە دواى موقتەدا سەدر،پێمى گووت نیگەران مەبە من پارێزگاریت لێدەکەم”. هەندێک کات زۆر زەحمەتە بزانى کەئەوانەى قسەیان لەگەڵ دەکەى راستگۆن یان نا لە خۆشەویستییان  بۆ ئەمریکا،بەڵام من پێموابوو جەنەڕاڵ ناسر راست دەلێ بەهۆى تێبینیم بۆ جووڵەى جەستەو تۆنى دەنگى.

لە کۆتایی دیدارەکەماندا پرسیارى ئەوەم لە (کاپتن لۆنى) کرد کە ئایە ئەو پێیوایە ئەم ئارامییەى ئێستاى عێراق لەدواى پاشەکشەى سوپاى ئەمریکا لەم وڵاتە بەردەوام بێت،یان داهاتووى عێراق بەبێ بوونى هێزەکانى ئەمریکا ئارامى بەخۆیەوە ببینێت؟لەوەڵامى ئەمە دا ووتى:بێگومانم لەوە،چونکە ئێستا سوپاى عێراق بەشێوەیەکى ئەکادیمى لەلایەن سوپاى ئەمریکاوە راهێنانى پێکراوە و خەڵکى عێراقیش ئێستا باش لەوە تێگەیشتوون کە هاوکاریکردنى هێزە چەکدارەکان لەبەرژەوەندى ئەوان نییە و ئەوانیش حەز بەئارامى دەکەن،بۆیە من دڵنیام چەکدارەکانى ئەلقاعیدە ناتوانن پەناگەیەکیان لە عێراق هەبێت.”
سەرچاوە سایتى/www.michaeltotten.com

Leave A Reply

Your email address will not be published.