مەراسیمی تیرۆری ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان لە 2010 لە کۆپنهاگن – دانیمارک

ئەم ڤیدیۆ کلیپە ئێوارە کۆڕێکی سیاسیە لەسەر ترۆری سەردەشت عوسمان و هی ساڵی ٢٠١٠ و یەک دوو مانگ دوای ترۆرەکەیەتی. کۆڕەکە لەلایەن (کەمپینی بەرگری لە ئازادی – دانمارک)ەوە ساز کراوە لە شاری کۆپنهاگی پایتەخت.
1. سەرەتا خوێننەوەی بەیاننامەی کەمپینەکەیە لەلایەن برادەری ئەزیز و خۆشەویستمان (مستەفای حەسەنە گەورە) کە بەداخەوە ئێستا زۆر بەسەختی توشی ڤیرۆسی کڕۆنا بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
2. بەدوای ئەودا هاوڕێ خالد پەیامی بنەماڵەی سەردەشت عوسمان دەخوێنێتەوە کە لەلایەن بەکر عوسمان (ناسراو بە ئارام عەلی) نوسراوە.
3. پاشان نادر عبدالحمید قسەدەکات (کە تەنها یەک دەقیقە لە قسەکانی لە مۆنتاژکردنی کلیپەکەدا خراوەتەڕوو).
4. دواتر کەسێک بەزمانی دانمارکی قسە دەکات و نوێنەری (حزبی سۆشیالیستی گەلی دانمارک)ە و خۆی کرمانجی کوردستانی تورکیایە و ناوی سەردارە کە ساڵی ٢٠١٠ کاندید بوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا و بەو بۆنەیەشەوە وەک بەشێک لە کەمینەکەی خۆی و گەیاندنی ئەو کەیسە بە میدیا و ناوەندە دانمارکیەکان، لەگەڵ شاندێکی حزبەکەی بەشداری کردوە.
5. بەدوای ئەویشدا (سەلام محمەد) پارچە شعرێک دەخوێنێتەوە بەناوی (بۆ بێدەنگین).
تێبینی: فیلمبەرداری و مۆنتاژ و دانانی لە یوتیووب بەڕێز کاک دارا حوسێن، ناسراو بە (دارای کورد تیڤی)ە. دارا حوسێن هەمیشە لە بۆنە و کۆڕوکۆمەڵ و خۆپێشاندانەکاندا لە وڵاتی دانمارک و بەتایبەت ئەوانەی کە بۆ پشتوانی لە ئازادی و خواستە ڕەواکانی خەڵکی کوردستانن زەحمەتی کێشاوە و ئەو چالاکیانەی بە دۆکیومێنت کردوە. کەناڵی یوتیوبەکەی ئەرشیفێکی بەنرخی ئەو خەبات و چالاکیانەی ڕەوەندی کوردیە لە دانمارک بە درێژایی چەندین ساڵ و جێگەی ڕێز و پێزانینە. ئەم ڤیدیۆ کلیپەی ئێرە نمونەیەکیەتی:

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.