هەڵوێستگیری ئازادیخوازانی کوردستان لە ٥ ئایاردا ئاماژەیەکی موژدەبەخشە بۆ پرسی ئازادی

034خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان! ڕۆژنامەنووسان، رۆشنبیران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی! یادی دووەمین ساڵرۆژی تیرۆری رۆژنامەنووس (سەردەشت عوسمان) ، جارێکیتر ئازادیخوازانی هێنایەوە دەنگ. جارێکیتر ئازادیخوازانی کوردستان بە کردەوە پیشانیاندا، ئەم دۆسیەیە دۆسیەی خەڵکی کوردستان و ئازادیە لەکوردستان.

 لە ساڵیادی کوشتنی ئەودا سوپاسی تەواوی ئەو رەندو جوامێرانه دەکەین و دەستی ماندوونەناسانەیان بە توندی دەگوشین که بێدەنگیان هەڵنەبژارد و دۆسیەی ئەو وەک دۆسیەی ئازادیی کوردستان بەرز و زیندوو راگیرا. سوپاسی هەموو ئەو رۆژانەمەنوسانە و کەناڵە ڕاگەیاندنانە دەکەین، کە ڕۆڵی خۆیان بینی لە زیندوو ڕاگرتنی دۆسیەکە و ڕوماڵی هەواڵ و چالاکیەکان و گەیاندنی پەیامەکان بە گرنگییە و کاریان لەسەر کرد. هەموو کارەکان جێگەی دەستخۆشیە و بەرزڕاگرتنی پرسی ئازادی لەم یادەدا وێرای دۆسیەکەی، پەیامەکەی ئەو رۆژنامەنوسە پشتیوانی جەماوەری لێی کرا.
هاتنەدەنگی ئازادیخوازان و بەشێکی زۆر لە نووسەر و رۆشنبیر و رۆژنامەنووسان لە کوردستان لەسەر دۆسیەی سەردەشت عوسمان ئاماژەیەکی موژدەبەخشە بۆ زیندووی ویستی ئازادی نەوەی نوێ و ئازادیخوازان.
ئەم ساڵیادە تێیگەیاندین کە :
• کە دەخوازرێت ڕاستیەکان دەرکەون، خەمی هاوڵاتیان و دانیشتوانی دەخۆن تا لەخۆڕا “نەبرێن” و “دیارنەمێنن”، رێبدەن بەکۆمێتەیەکی نێودەوڵەتی به وردی و دڵسۆزی خەمی هاوڵاتیانێک بخۆن کەبەڕاستی خەمخۆری وڵاتن.
• دۆسیەی سەردەشت لای ئێمە و ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان کراوەیە و داناخرێ، تاکو تاوانباران دەستگیر نەکرێن و دادگایییەکی عادلانە نەکرێن بە بەرچاوی خەڵکەوە.
• دۆسیەی سەردەشت بۆتە مەسەلەی ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردستان، تێپەراندنی ئەو دۆسیەیە، واتە لەبەر ڕۆیشتنی جۆگەلەی خوێنی ئازادیخوازان و ڕۆژنامەوانانی ئازاد لە کوردستان.
• دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان هەتاسەر ناتوانن بە دەمکوتکردن و سیناریۆ درێژە بەدەسەڵاتی خۆیان بدەن. ئەگەر وەڵامی ویست و داخوازیەکانی خەڵک نەدەنەوە، هەمان چارەنووسی دەسەڵاتە ستەمکارەکانی پێشوویان دەبێت.
لە کۆتایدا جارێکی دەستی هەموو لایەک خۆش بێت

ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ دکۆکی لە ئازادی

17-5-2012

***     ***       ***

Leave A Reply

Your email address will not be published.