سەردەشت عوسمان ، جێهشتن لەنیوەی رێ ؟

کامەران ئیسحاق پەری:

دەساڵ لەمەوبەر و لەرۆژێکی وەک ئەمڕۆ لەکوچێکی پیرە هەولێر لەمەملەکەتی (تۆز و پۆز) لەرۆژێکی ئاسمان سورهەڵگەراوی تۆزاوی ٫ لەپەنا دارێکی گەڵاسیسی شۆرەبی گەنجێکی خۆی وەتەنی خێر لەخۆنەدی لەبەهاری تەمەنی لەبەردەم کۆلێژ دەرفێنرێت کە هەموو تاوانەکەی ئەوەبوو دەیویست لەماهیەتی توحفەیەک تێبگات خەونی ئەوەی هەبوو بزانێت ئەوەی دەیبینێت هێلکەیە یان بەرد ٫خەونێکی سادە هاوکات پڕمانا ٫ سەردەشتی رفێنراو تاوانبار بە(خەون دی) هەرهەمان رۆژ ژیانی بەعس ئاسا کۆتایی پێ دەهێنرێت ؟! ئەو ناوی سەردەشت عوسمان ە ۰خەونی سادەو بێ ئوێدی گەورە شوناسیەتی! ئاخر کێ هەیە لەمەملەکەتی( تۆز و پۆز) ئومێدی هەبێت ؟

ئەو لەدووەم دەیەی تەمەنی توانی لەیەک کاتدا وەهمی پیرۆزی تێکبشکێنێت ٫و لەگەڵیدا شەقام رابچڵەکێنێت۰ راچڵەکینێک کەهێشتا لەزیهنی زۆرێک لەئێمەو مانان بەزیندویی ماوەتەوە ۰

ئەمڕۆ ئێمە لەبەردەم تێپەڕبوونی یەکەم دەیەین لەیادکردنی ئەو مەرگەساتە ٫دەساڵ لەئاست هەوڵ وتێکۆشانێک بۆ دستپێکی سەردێرێکی نوێ ٫دەساڵ لە بەرزراگرتنی رۆژی ئازادی ٫دەساڵی پڕ لەرووداوی جۆراوجۆر ۰۰۰ جێگە و کاتی هاتوە کە ئەو راستی یە تاڵە بدرکێنم کە زۆرێک لەو هێز و کەسانەی کە ساڵانێکی زۆر خۆیان بەخاوەنی سەردەشت عوسمان دەزانی لەنیوەی رێگا سەردەشت و چەمکەکانی٫ سەردەشت و ووشەکانی ٫ سەردەشت و تەحەداکانی٫ سەردەشت و نوسینەکانی لەگۆرەپانی جەنگ لەگەڵ ستەمکاران ٫جەنگ لەگەڵ خەون کوژەکان جێهێشت ۰

جێهێشتنێک کە بەهەند لەدەستدانی سەردەشت ئازار بەخش و زیان بەخشە !؟ هێز گەلێکی زۆر هەبوون ساڵانێک خۆیان بە خاوەنی سەردەشت ئەزانی ٫لەریزی پێشەوەی شەڕکەران (داکۆکی کاران) دەردەکەوتن لەبۆنەگەلێکی زۆریش تیرۆری سەردەشت عوسمان و هاوپیشەکانی لەلای ئەو هێزانە کە دروشمی ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵگرتبووتەنانەت تەوەری سەرەکی هەندێک لەکەمپێنەکانی هەڵبژاردن و موزایەداتی حیزبی بوو ٫ ئەوان رۆیشتن و خۆشبەختانە نەیانتوانی سەردەشت لەگەڵ خۆیان بەرن٫ ئەوان رویشتن و سەردەشت و خەونەکانی بەزیندووی لای شەقام مایەوە هەڵبەت ئەمە یەکەم و کۆتا جێهێشتن نابێت هی تر جێگەیان دەگرێتەوە ٫ زۆری تر وەک پەیامبەرە درۆزنەکان دێنە مەیدان رەنگە لەپێش خۆ گەرم گوڕتر بێنە بەرچاو٫ بەڵام دڵنیام ئەوانیش دەڕۆن و سەردەشت (جەنگاوەرە لەسەرپێ وەستاوەکە)؟! دەمێنێتەوە ٫ نهێنی مانەوەی سەردەشت عوسمان بەزیندووی ئەوەیە کە ئەو بەبریارێکی پێشوەختە لەگەڵ خود دا وەک بەڵێندانێک راستگۆیانەهەوڵی داوە بنوسێت ٫ و نەترسێت ٫هەرکەسێک لەئاست ئەو راستگۆیی و نەترسی یە نەبێت!؟ کەسەردەشت هەڵگری بو بەرگەی بۆهێنانەکانی دەسەڵاتی ستەم بەدەست ناگرێت ٠ لەراستیدا دەساڵ نوسینەکانی سەردەشت عوسمان٫ خەونەکانی توانیویانە بەپشتیوانی هەق بێژان ٫ئازادیخوازان بجەنگێن ۰۰۰ ئەوانەی کە لەنیوەی رێگا سەردەشت و نوسینەکانی جێهێشت بەهەندی دەسەڵات تاوانبارن ٫ ئەوان رێگەخۆشکەرن بۆ کوشتنی زیاتر ٫ ئەوان بەهەندی دەسەڵات خەون کوژ بوون !؟

عورف وایە هەموو کاتێک هڵبژاردە (نوخبە) رۆڵی سەرەکی دەبنێت لە گۆرینی ئاراستەی بیرکردنەوەی گشتی ٫ئەتوانێت کاریگەری لەسەر بڕیاری دەسەڵات دابنێت ئۆپۆزیسیۆن لە هەریمی کوردستان بەدیوێک وەک( نوخبە) و بەدیوێک وەک (پێویستی) لەئاست کارنامەو رۆڵبینی خۆرسکی خۆدا کەباشترکردن و گۆرینی گوزەرانی کۆمەڵگایە شکستی هێنا ؟!
سەردەشت عوسمان تاقیگەیەکە بۆ چەمکی خۆراگری و پێداگری ؟! هەرکاتێک بمانەوێت لە ماهیەتی ئۆپۆزسیۆن بپێجینەوە لە سەردەشت عوسمان وە لێی دەڕوانین ؟

رایەک هەیە پێی وایە ئۆپۆزسیۆن بوون کارێکی ئاسانە و هێندە قورس نییەو رەخنەگرتن لەدەسەڵات بەرپرسیاری یەتیەکی ئەوتۆی نی یە ٫لەبەرامبەردا لەدەسەڵات دا بون بەرپرسیاری یەتی یەکەی زیاترە ٫ وەک ئەوەی یەکەم ئەرکی پێسپێردراو نەبێت و دووەمیان ئەرکی سەرشان بێت بەڵام ئەم را پۆپۆلیستە بیری چۆتەوە ئەگەر لەپاش چوونە دەسەڵات داکۆکی کردن لەئازادییەکان بەرپرسیاریەی نەبێت ٫ئەگەر داوای دادگایی بکوژانی ئازادی بەرپرسیاریەتی نەبێت ! هەڵبەت دانیشتن لەسەرکورسی و پارەی نەرم و پاروی گەرم بەرپرسیاری یەتی نی یە ؟!

کامەران ئیسحاق پەری

2020.05.05
Leave A Reply

Your email address will not be published.