خۆش بەحاڵت سەردەشتی مەزن ..!
قوم لەم شەرابە دەدەین تا هاوارەکانمان بێدەنگ بکەین نەبادا ڕەشەبای مەرگ خەونەکانمان بوستێنت، تامی ئەم خیانەتە لەگەروماندا بەدەم قومێک لە ئازارەکانی ئێوەدا دەخنکێنین، جوامێریەکانی ئێوە بوو ئێمەی لەخیانەتەکانی ئەم جەلادانە بەئاگا هێنایەوە، ئەم کینە دەئاخنین گەرومانەوه ڕۆژێک دێت دەپرژێت چاوی سەریان کوێر دەکەین. فەرهودەکانی نیشتیمان بۆ هەر کۆشێکێکی بەرن سەردەشتەکان زۆرن تابێن و ئیبراهیم ئاسا بتەکانتان تێک شکێنت، مەدرەسەیەک لەهۆشیاری هاوارەکانی ئێوە دروست دەکەین، نەوەکانمانی تێدا پەروەردە دەکەین، وانەی ئازادیەکانی ئێوەیان پێدەڵێینەوە، کەلەڕۆژگارێکی ڕەشداچڕیتانە تائێمە بیکەین بەڕێگای هەڵ هاتنی خۆری ئازادی.
دوای ڕاپەرین دوای پڕۆسەی ئاازدی عێراق، خەڵک زۆر بەهیوا بوو، وتیان ئیدی بەعس روخا بەشکو قومێ ئازادی بنوشین، بەڵام ئەوان درێژە پێدەری کردەوە قێزەونەکانی بەعس بون، لەحەرەمی زانکۆ نەوەی داهاتوی وڵاتەکەت دەرفرێنت، گولە دەنرێت بەدەمیەوە، چ شتێک نەما ئەوان نەیکەن، هەر لەئەتک کردنی دەنگی ئازاد تا ئەتک کردنی مێژووی کورد ئەتک کردنی بژێوی خەڵک دوای ئەمان چیتر! ئەوان فۆبیای سەردەشتیان هەیە، ترسی ئەم زیندیۆتیەی سەردەشت تابینە قاقایان ڕۆشتووە، توانای بیستنی وشەکانیان نەبوو، نەیان زانی ئەوان ژیانێکی نوێیان دا بەسەردەشت و کاروانەکانی ڕێگای قەڵەم، بەڵام سەیر بکەیت ئەم ترسە لەکەناڵە بێ مۆڕاڵەکانیان ڕەنگ دەداتەوە، هەموو ترسێکیان پەروەردە کردنی تاکی هۆشیار و بەئاگایە، دێن چەندین کەناڵیان کردۆتەوە بۆ سڕکردنی عەقڵی گەنج.
لهههرشوێنێكدا بزانین دهنگی ئێمهی پێویسته پڕبه گهروومان هاوار دهكهین، لهههر جێگایهكیشدا زانیمان شوێنی ئێمه نییه لێدهگهڕێین با پیاوه حیزبییهكان یهكتر سووك بكهن، بهڵام لهههر چركهیهكدا ههڵبكهوێت ئێمه مێژوویان بیردهخهینهوه تا خۆیان بیرنهچێتهوه. دهبێت زوو زوو بیریانبخهینهوه كه نه ئێوه فیگهری ئازادین، نەئێوە شەڕی ئازادیدات کرد ئەوە باوک و براکانی ئێمە بو.(سەردەشت عسمان)
خۆش بەحاڵت سەردەشتی مەزن کەنەت دی چۆن پارچەیەک لەکوردستانیان فرۆشت، چۆن مێژووی کوردیان فرۆشت، چۆن بەربونەتە گیانی نیشتیمان جوانیەکانی نیشتیمان لەنێو دەبەن، ئێستە ئێمە بێدەنگ بوین تەنیا سەیری دیمەنی یەکتر سوک کردنیان دەکەین، نازانین ئەم سوک کردنە تاکەی درێژەی هەیە، دەخوازین تا تواندنەوەی یەکتر خەریکی سوک کردنی یەکتر بن، ئەو کات بێدەنگیەکانمان بەرویاندا دەدەین، بەدیاری سوک بونیاندا قاقا پێدەکەنین.