بەراوردێکی پێش ٢٠١٠ و ئێستای پارتی لە ھەولێر

بڕوا ستار:

ئەوسا نەک لەبەر ئەوەی ڕەخنەی توندت لە پارتی دەگرت ، بەڵکو تەنانەت لە سەرەی نانیش ڕەخنەیەکی سوکت گرتبوایە ، ئەگەیشتنە سەرسەرت و بوتڵی ئەفرا و پانکەی سەقف و کارەبای ئەحمەد ئیسماعیلیان پێ نیشان دەدای ، جا چ جای ئەوەی قسەت لەسەر بنەماڵەی بارزانی بکردایە ، ئاخر زەردەشت ئاسا لە کۆشی دایکیشت بوای ئەیانبردی وبە فیشەکێک ساغیان ئەکردیەوە ، بەڵام دوای قوربانیدانە ئافسانەییەکەی سێمبولی ئازادی و سەربەستی و قوربانیدان شەھید زەردەشت عوسمان کە بە خوێنی خۆی نووسی «من ئاشقی کچەکەی بارزانیم» و (کە ئەم وتارە لە بنەمادا مەسەلەیەکی ڕەخنەیی سیاسی بوو نەک ئاشقبوونێکی فیزیکی ) گەورەترین تەحەدای بنەماڵەی بارزانی کرد و پێی وتن کە ئێوە ئەو دێوەزمە نین بتوانن ھەولێریەکان بەم ڕادەیە بترسێنن ، دواتر ئەم حیزبە خۆسەپێن و دیکتاتۆرەی خستە پەلەقاژەوە ، ئاخر وەھا تایتڵێک بۆ ئەو کاتەی ھەولێر بەقەد قورسترین بۆمب وایە ، چونکە پارتی ھەرگیز تەسەوری نەدەکرد کە بەم ھەموو ترس و تۆقانەی درووستی کردووە بۆ سەپاندنی ھێزی خۆی لە ھەولێر ، بگاتە ئەم ڕادەیەی کە ھێشتا خەڵک ھەبێت بوێرێت نەفرەتیان لێ بکات .

با لەوە گەڕێین ؛
لە ئێستادا لە ھەولێر کە سەدان و ھەزاران زەردەشت ھەن (کە نیشانەی ئەوە نییە ئەلعان پارتی سیاسەتێکی نەرم پەیڕەو دەکات و وەک جاران باوەڕی بە گرتن و لێدان و تیرۆرکردن و شاربەدەرکردن نییە و موسەقەف بووە ، نەخێر لە ئێستادا ھەر پارتیەکەی جارانە بەڵام دەتوانین بڵێین ئەو قەلەی جاران نییە ) پارتی ترسی گەورەی لێ نیشتووە و ڕۆژ دوای ڕۆژیش ژمارەی زەردەشتەکان لە ھەڵکشانە ، بۆیە بێگومان بن لەوەی پارتی چۆن توانی بە زەبری ھێز ھەولێر سەرکوت بکات، بە ھەمان شێوە و ھەڵگەڕانەوەی ھێز خەڵکی ھەولێر دەتوانێت بە زەبری ھێزی ئیرادەی خۆی مەرحەلەی وەحشەکە کە قورسترینە و پارتییە تێپەڕێنێت .!

Leave A Reply

Your email address will not be published.