بژی بۆ ژیان نەک بۆ مردن ..!

تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان و هاوپیشەکانی ، سۆرانی مامە حەمە و کاوە گەرمیانی و ویداد حسێن ،راستە بە جەستە لەبەر چاوی تیرۆرستان و تاوانباران نەمابن ، بەڵام پەیامەکانیان هەمیشە زیندون بۆ هەوێنی شۆرشێک لە پێناو ئازادی قەڵەم و ئازادی فکر ، خۆ رزگار کردن لە ژیانێک لە ژێر سایەی   دەسەڵاتێکی تۆتالیتار.
تیرۆر کردنی سەردەشت عوسمان نەک نەیانتوانی دەنگێکی ئازاد کپ بکەن بەلکوو بۆ هۆی بەرهەم هینانی دەیان و سەدان سەردەشت عوسمان و بە ئاگا هینانەوە هەزاران گەنجی بێ ئاگا .. بۆیە من دەڵێم بە ئارامی بنوو ئەی گەنجی سەربەرز ، تەمەنێکی کورت لە ژیانێکی ئازاد و سەر بەرز هەزاران جار گرینگتر و پیرۆزترە لە تەمەنێکی درێژ لە ژیانێکی کۆلەمەرگی و کؤیلایەتی ،ئەوە پەیامی زۆر لە کەسەیاتیە خاوەن دەنگ و رەنگ و قەلەمی ئازادەکان بووە و بە کردەوەش سەلماندویانە ، بۆیە بژی بۆ ژیان نەک بۆ مردن .

نەجیبە مەحمود
ڕاگەیاندنكار

Leave A Reply

Your email address will not be published.