بۆ روحی سه‌رده‌شت عوسمان
بۆ روحی سه‌رده‌شت عوسمان … تێپه‌ڕ بوونی حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر شه‌هید كردنت له هه‌رێمێك كه خه‌ونی له مێژینه‌ی میلۆنه‌ها كورد و به‌رهه‌می خوێنی سه‌دان هه‌زار شه‌هید و ئه‌نفالكراو و زینده‌به‌چاڵكراو و وونكراوه …. جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه و ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌كه زیاتر ده‌كا نه‌دۆزینه‌وه یاخود به‌یان نه‌كردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره قێزه‌ونه‌ن كه ده‌سته‌ڵاتی كوردی ده‌یخاته سه‌ر خه‌رمانه‌ی كاره نایاسایی و قێزه‌ونه‌كانی له‌وه‌ته‌ی جله‌وی ده‌سته‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست له ترسستان …. هه‌وڵدانی شێواندن و ناوزڕاندنیشتان بۆ په‌رده‌پۆشكردنی تاوانه‌كه له خودی تاوانه‌كه گه‌وره‌تره چونكه له غه‌یری ده‌سته‌ڵاتی بۆگه‌ن نه‌مانبینی كه‌سێك ناوت به خراپه بێنێ بۆیه ئه‌و وه‌ره‌قه‌شیان هه‌ر به سوتاوی به‌كار هێنا و جێگه‌ی نه‌گرت ….. تێپه‌ڕ بوونی حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر جوانه‌مه‌رگ كردنت و نه‌دۆزینه‌وه‌ی بكوژه‌كان و دادگایی نه‌كردنیان تا ئێستا پێمان ده‌ڵێت كه ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ریش گورزێكه به‌ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ ده‌یخێوێننه پشتی نه‌یاران و حه‌قبێژانیان …. له دوای تێپه‌ڕ بوونی حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر شكاندنی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت په‌ڕله‌مان شه‌رمه‌زاره كه ناتوانێ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكات و یاسای تۆكمه‌ی بۆ دابڕێژێ بۆ پاراستنیتان … ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری شه‌رمه‌زاره كه تانوانی عه‌داله‌تی جینائی له رێگه‌ی یه‌كسانی له‌به‌رده‌م دادگادا بۆ سزادانی تاوانكاران فه‌راهه‌م بكات … حكومه‌ت شه‌رمه‌زاره كه ناتوانێ ئه‌ركی پاراستنی سه‌ر و ماڵی خه‌ڵكی جێبه‌جێ بكات … كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی شه‌رمه‌زاره كه له به‌یاننامه و گردنه‌وه‌یه‌ك هیچی تریان پێ ناكرێ … تۆش سه‌ربه‌رزی به‌وه‌ی نازناوی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م و بیرورای ئازادت بۆ كرا به میدالیا و به شایسته‌ییه‌وه خرایه سه‌رسنگت … رۆحت شاد كاكه سه‌رده‌شت