کە بێدەنگیت رەتکردەوە

shnrwe (2)هۆنراوەی :شنروێ

 

کە بێدەنگیت رەتکردەوە ،

عەرش و کۆشکەکانت هەژاند ..

ژیانیان لێ زەوت کردی

تۆ قەڵەمت بو بەچەک و

ووشەت راستی و گۆرانی گرت

بۆیە مەرگیان پێشکەش کردی ..

***      ***     ***

ئەوەی تۆی شەهید کرد

مەرد نەبو !

بەڵکو ترسنۆکێک بو

لەمەردایەتی تۆ دەترسا ..

ئێستاش ئەترسێت ..

 

***      ***     ***

مەرگی تۆ ..

مەرگی تەنها کەسێک نەبوو

بۆیە دڵنیام رۆژێک دێت

ئەوەی تۆی تیرۆرکرد

بەتاوانی( کۆمەڵکوژی ) ،

تیرۆری دەنگی ئازاد و قەلەم بوێرەکان و

فڕاندن و دزی و گەندەڵی و  خیانەت و …

لەدادگایەکی نێودەوڵەتی دادگایی دەکرێت

تۆش ئامادە دەبیت و دەبیت بەیەکێک

لە گەورەترین شاهێدەکان لەم کەیسەدا 

 

***      ***     ***

 

 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.