چۆن یادی سه‌رده‌شت بکه‌ینه‌وه؟
ئاسۆ باڵابەرز :
ئه‌گه‌ر چی له سه‌ره‌تای ئه‌م ده‌سه‌لاته خۆماڵییە‌وه تا تێرۆرکردنی سه‌رده‌شت ده‌یان و بگره سه‌دان مرۆڤی ئازادیخواز( نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند، سیاسی رۆژنامەنووس… هتد) به‌ده‌ستی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تیرۆکرا به‌ڵام تیرۆری سه‌رده‌شت وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره‌وه شکانی بێده‌نگیه‌کی له‌مێژینه بوو به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو سته‌م زۆرداریه‌ی حیزب و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆماڵییە ده‌یکرد.
به جۆرێک لووتی پارتی شکاند که تا ئێستاش حه‌پاساون ترسنۆکانه و ناحاڵیانه سیناریۆی ئێجگار کرچ و کاڵ دروست ده‌که‌ن که ته‌نانه‌ت خۆشیان و هه‌وداره‌کانیان به ئاسانیی درک به ئاست نزمیی ده‌که‌ن.
ئه‌وانێک که چۆن گۆیی خۆیان کپ کردوه‌وه وه‌ک مێگه‌له مه‌ڕ ده‌توانی پێشخۆتیان بده‌ی و نقه‌شیان لێوه‌نایە ت که‌چی ئه‌م پیاوه گه‌لحۆیانه ئه‌و کادیر و هه‌واداره گێلانه هه‌ستیان کرد به ئاست نزمیی سینارۆکانی پارتی.
ئاخر ئه‌وان هێشتا نازانن پارتی له چ حه‌په‌سانێکدایه له به‌رامبه‌ر تیرۆری سه‌رده‌شتدا! نازانن چ داوێکیان بۆ خۆیان نایه‌وه! ئێستا خۆیان نازانن چۆن تێێدا ده‌ربچن…
بۆیه به بڕوای من یادکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌شت یادکردنه‌وه‌ی سونبولی ئازادییر ده‌بێێ زۆر ئاقڵانه و وردبینانه‌بێێ.
یادی سه‌رده‌شت ده‌بێ له شۆێنه گشتییە‌کاندا بکرێته‌وه له ناو سه‌نته‌ر و پایته‌ختاکاندا، له ناو زانکۆ و شه‌قامه جه‌نجاڵه‌کاندا له‌به‌رده‌م رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییەکاندا، له ناو پارک و شۆێنه گه‌رموگوڕه‌کاندا.. له‌و شوێنه پیرۆزانەدا بکرێته‌وه که جمه‌ی دێ له خه‌ڵک.
نابێ ببرێته هۆڵ و کافتریا و شۆێنی داخراو. ئێمه ده‌بێ سه‌رده‌شت وه‌ک خۆی بینین و وه‌ک خۆی گوزارشتی لێبکه‌ین و وه‌ک خۆی بیناسین.
قسه‌کردن و پانێل به‌ستن بۆ یه‌کتری له هۆڵه‌کاندا ئه‌م که‌یسه گه‌رموگوڕ ناکا چونکه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م که‌یسه‌دان و له سه‌رەتای رووداوه‌که‌وه ده‌ستوپه‌نجه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌رم ده‌که‌ن باش له‌وه تێگه‌یشتون سه‌رده‌شت بۆ تیرۆر کرا و کێ تیرۆری کرد و له‌سه‌ر چی تیرۆریان کرد.
بۆیه گرنگه زۆرتر خه‌ڵکی جیاواز له ده‌ور ئه‌م که‌یسه کۆبکه‌ینه‌وه. رێکخراوه مه‌دەنییەکان و نێوده‌وڵه‌تییە‌کان و ئه‌ندام په‌رله‌مان و سیاسیه مرۆڤپەروەرەکان و خه‌ڵکی وڵاته جۆراوجۆره‌کان له ده‌روه و له ناوه‌وه.. بۆ ئه‌وه‌ی پارتی له‌م حه‌په‌سانیا رابگرین.
ئه‌م که‌یسه هه‌روا زیندوو بمێنێته‌وه تا دادگا سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ و تاوانباران به سزا ده‌گه‌ن.
به‌رز و به‌ڕێز بێ یادی سه‌رده‌شت، سونبولی ئازادیی له کوردستاندا.