بۆ سەردەشت عوسمان
بنار کەولۆز:
هێشتا زوو بو بۆ زه‌نگی ماڵئاوایی ئه‌ی فریشته‌ی ئازادی
هێشتا زوو بو کشان بۆئاسمان دواین هه‌ناسه له‌م شاره بده‌ی
تۆی چاو نه‌ترس ده‌تزانی به قه‌ده‌ر که ته‌مه‌نت چه‌ندی ماوه
بێ جگه له خوا له‌م ژیانه که‌سێک هه‌یه سنوری بۆژیانت داناوه
تۆ ئازادی خواز تۆ شێره ئازاکه‌ی چه‌کی ده‌ستت قه ڵه‌م بوو
ئاخ له و قه‌ڵه‌مه خوێناوی بو دواین چاره‌نوسی تۆی نوسی بوو
تۆ باڵنده‌یه‌ک بوی، حه‌زت به کۆت نه‌بو ئازادیش بۆتۆ ڕه‌وا نه بوو!
هاوار کردن بۆ ئازادی به قه‌ڵه‌مه‌که‌ت، وه‌ڵام دانه‌وه‌ت به‌گوڵه‌یه‌ک بوو
ده‌ک نیشتمان کوێربیته‌وه ئامێزت بۆ سه‌رده‌شت نه کرده‌وه
ده‌یانی وه‌ک شێره ئازاکه‌ت بۆ خاک و خۆڵی خۆت برده‌وه
به جێت هێشتین به‌م ناوه‌خته بۆ ئه‌م کۆچه گه‌لێک زوو بوو
شه‌رمه‌زار بن ئه‌وانه‌ی له ئاست هانای تۆ گوێچکه‌یان که‌ڕبوو
ئه‌ی خودایه تۆ له کوێ بوی که خوێنی سه‌رده‌شت به‌ناحه‌ق ڕژا
کوا یاسا ده‌سه‌ڵات له کوێ بو که ڕۆڵه له به‌ر دایک هه‌ڵگیرا
تۆ ڕۆیشتی به‌ڵام یادت پشکۆیه‌که له ناخی دڵدا بڵێسه‌و گڕئه‌دا
تۆ له هه‌ستی ئێمه‌دا هه‌ر نه‌مری خیانه‌ته بۆهه‌ر که‌سێ تۆله‌بیربکا