سەردەشت هەرەدم لە گەڵمانە

 

saroئێمە هەرکات یادی ئەکەین ،
هەرکات وێنەو نوسیەنەکانی ئەبینین،
هەر کات گوتەو قسەکانی ئەو ئەبیستین
وا هەست ئەکەین سەردەشت هەردەم لەگەڵمانە و
چاوەرێی نوسینێکی تری ئەکەین،

ئەو کاتەی هەواڵی کوشتن و
تیرۆرێك دێ بەگوێمانا،
هەرکات سوتانی کتێبێك لە هەر شوێنێكدا ئەبیستین
کاتێك باسی ئازدی و سەربەستی ئەکەین
سەردەشتمان ئەکەوێتە بیرو
جاوەرێ قەلەمەکەی ئەکەین

لە نوسین و قسەکانتا ..
لەو تەمەنە کورتەی ژیانتا
لە هەڵوێستی جوامێرانەو
لە ناو زانکۆو هاورێکانتا
فێری خەباتی ژیان و
بێ دەنگ نەبونت کردین

 

تاوانی تۆ ..
بردنی سامان نەبوو
دزینی نانی ماناڵان و
هێرشی نارەوا نەبوو
تاوانی تۆ
تەناهاو تەنها
خەوبینین و فەنتازیای خەیاڵاوی و
فکرو بیرو ئەندێشەی ئینسانێکی
جاو نەترس و خۆنەویست بوو

 

ئێمە کاتێك ناوەکەی سەردەشت
ئەبیستین
سومبوڵیک پڕ لە ئازادی
وێنا ئەکەین ،
ئینسانێك پر لە ئومێد و
تینوی سەربەستی ئەبینین
تەنانەت لە شکڵ و شیوەی شەهید بونی
ئەو سەردەشتە
فێری وانەی ئازایەتی و
تێکۆشان و بەردەوام بونت کردین
دڵنیابە ئێمە خاڵێك دائەنێین و
جارێکی تر
لە سەری دێرەوە ئێمەش
دەست ئەکەین بە نوسین و
لەم تاوانە بێدەنگ نابین ..

ئەکرەم عدولا:

04/05/2014

Leave A Reply

Your email address will not be published.