سه‌رۆك له ساڵیادی تیرۆركردنی (سه‌رده‌شت عوسمان) له ئه‌مه‌ریكایه
ئەحمەد میرە:
ساڵێكی ترمان تێپه‌ڕاند، هێشتا هه‌ر ده‌سته ره‌شه‌كانی پشت تیرۆركردنی تۆ حوكمڕانی ئه‌م وڵاته‌ن، ساڵێكی ترمان تێپه‌ڕاند هێشتا ئه‌وانه‌ی دونیا ده‌گه‌ڕێن به ناوی سه‌قامگیركردنی دیموكراسیه‌ت و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردیدا به خوێنی به ناحه‌ق رژاوی تۆ پێده‌كه‌نن، ساڵێكی ترمان تێپه‌ڕاند به‌ڵام دۆسیه‌كه‌ی تۆ و هاوڕێ شه‌هیده‌كانی ترت وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه، ده‌زانیت بۆ؟ چونكه تارمایی تیرۆر‌و دژه‌ئازادی له‌م وڵاته‌دا حوكمرانه،
ئه‌رێ تیرۆر چییه؟ ئه‌وه‌ی داعش ده‌یكات تیرۆرێكی ره‌شه هه‌موومان ده‌یزانین.
ئه‌ی ئه‌وه‌ی ئێوه كردووتانه سه‌رده‌شت و سۆران و كاوه و عه‌بدول ستارتان تیرۆركرد چ جۆره تیرۆرێكه؟ داعش پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌كات و ئێوه‌ش رۆژنامه‌نووسان ئه‌رێ جودایی له نێوان ئه‌م دوو جۆره تاوانه‌دا چییه؟
له ساڵیادی تیرۆڕكردنی تۆدا ئێستا سه‌رۆك له ئه‌مه‌ریكایه ده‌كرێت نه‌یزانیبێت ئه‌م گه‌شته‌ی هاوكاتی ساڵیادی شه‌هیدكردنی تۆیه، بیری چووبێته‌وه یان وه‌ك هه‌میشه بۆی گرنگ نییه؟
ئاره‌زوومه‌ندی ئه‌وه ده‌كه‌م له كاتی كۆنفراسه رۆژنامه‌وانیه‌كانی سه‌رۆكدا رۆژنامه‌نووسێك ئه‌م پرسیاره‌ی لێبكات و بڵێت به‌ڕێز تۆ به دوای ئازادی و دیموكراسیه‌ت و ده‌وڵه‌تدا ده‌گه‌ڕێیت ئه‌رێ خێره (سه‌رده‌شت)تان تیرۆركردو و زۆر به سانایش ئازادی تیرۆر ده‌كه‌ن؟
ئه‌گه‌ر گونجاش داوای لێبكه‌ن سه‌ردانێكی پێشانگای وێنه‌یی رۆژنامه‌نووسه تیرۆركراوه‌كان بكات له‌وێ لێی بپرسن ئه‌م دوو وێنه‌یه ده‌ناسیته‌وه‌و پێمان ده‌ڵێیت (سه‌رده‌شت و سۆران) له سه‌ر چی تیرۆركران؟
لە لاپەڕەی نووسەر وەرگیراوە