بۆساڵیادى تیرۆر کردنى سەردەشت

پشتیوان ئەحمەد:131
سەردەشتەکەى هەمووان، تۆ زیندە بەچاڵى سیستەمێ کراى کەپڕیەتى لەتۆقان، لە زوڵم، لەبەد ئینسانى، ئەوەتا بکوژانت بەئاشکرا ناتوانن جورئەد بکەن دەنگ هەڵبڕن بەئاشکرا بڵێن ئێمە بکوژى ئەو ئینسانەین، دەزانى بۆ؟ چونکە ئینسانى بکوژ لە ڕووناکى جورئەتى تێدانیە تەنهاو تەنها لەتاریکى پەلامارى نێچیر دەدات.
سەردەشت تۆ دنیایەک خیاڵى جوانت بۆ هەموان پێبوو بەڵام ئەفسون ڕێگەت ندرا ڕێبکەیت لەگەڵیا تا ئەو خەیاڵانە بکەیت بە واقع بۆئەوەى پێکەوە شان بەشانى برایانت ڕێگاکە تەواو بکەیت، بەڵام نیگەران مەبە سەردەشتى هەمووان تۆ ڕێگاکەت نیشاندەرى ڕاستیە خۆ بیستووتە ڕێگاى ڕاستیش هەر دەمێنێ، ئەوەى لەناو دەچێ ڕێگاى تاریک و چەوتە، لەو ڕۆژانە لاپەڕە بەلاپەڕەى نوسینتەکانم خوێندەوە لەوێوە ئاشنا بووم بە تۆ، لەوێوە سڵاوم بۆناردى لەوێوە دەستم بە ئاسودەیى گیانت کرد، دوبارە سڵاوت لێدەکەم سەردەشت بڕوا ناکەم کە نەماوى چونکە هیچ شتێکى نەشیاوم لە نوسینەکانت بەدى نەکرد کەشایەنى ئەوە بێت  لەسەری تیرۆر بکرێى تەنها شتێکم بەدى کرد ئەویش ڕاستى.
جورئەد نەکردن لەلایەن ئەو پیاوانەى کە دەنگى حەقیان پێ قبوڵ ناکرێ، هەمیشە لە کەنارى مەرگ چاوەڕێیانە تا خۆیان بەدەستى خۆیان زیندە بە چاڵ دەکرێن، کامانەن ئەوانەى لە پایتەختى هەرێمى کوردستان لە خوێنى سەردەشت بەجوابن؟ ئەو کەسانە بە پەنجەى دەست دەژمێردرێن ئەو کەسانەى بە پەرۆشن بۆ خوێنى سەردەشت هەمیشە وەک سەردەشت ڕێگرى لە بیروو بۆچونیان دەکرێ، هەمیشە تیرۆرى دەروونى دەرخوارد دەدرێن، ڕژانى خوێنى سەردەشت ڕژانى خوێنى هەموو ئازادى خوازان بوو، سەردەشت بە تەنها کوڕى مام عوسمان نەبوو کوڕى میللەتێک بوو کە شانازى کردن بە ڕۆڵەیەکى ئاوا لە ئاسودەیى دەروونى هیچى ترنیە میللەتێک کە ساڵەهاى ساڵە دەچەوسێتەوە بۆ شانازى پێوە نەکەى کە لەڕێگەى ڕاستى بوو بەقوربانى، نوسینەکانى سەردەشت زادەى چەندین ساڵ خەباتى میللەتێکە ئەو میللەتەى کە دژى دڕندە ترین دەسەڵات دوێنێ لەشاخ ئەمڕۆ دژى چەند کۆمپانیایەکە لەشار، سەردەشتەکان هەمیشە گومان دەکەن لە مەرگیان هەمیشە مەرگیان پێش خوێندنەوەى نوسینەکان هەڵبژاردووە، لە مەملەکەتێکى داگیر کراو بەدەستى چەند تاقمێکەوە چۆن مەرگ هەڵنەبژێرین کە دەبینین ڕۆژانە میللەت لەسەر هیچ دەخرێتە ژوورە تاریکەکان و فەلاقەو ئەشکەنجە دەدرێن.
ڕەوایەتى دان بە سیستمە تۆتالیتارەکان هەمیشە کۆمەڵگا دەکات بە باخچەى ئاژەڵان، بۆیە سەردەشت نەیویست بکرێ، وتى من ڕازى نیم وەک ئینسان مەمەڵەم لەگەڵ نەکرێ، کەچى نەیان کرد ئەویان قبوڵ نەبوو لەم مەملەکەتە گوزەر بکات ئەویان قبوڵ نەبوو هەواى ئەم ئاسمانە هەڵمژێ، هەزار سڵاو بۆ ئەو ڕۆژانەى سەردەشتەکان لە پێناوى خەباتیان کرد، هەزار سڵاو بۆ ئەو سەردەشتانەى کە ئەمڕۆکە لە خەبات دان، دوێنێ سەردەشت ئەمڕۆش ئازادى خوازان ئەو ڕێگا قورسە ڕێدەکەن.
هیلاک بوون لە لاى ئازادى خوازان کۆتاى نایە تائەو کاتەى کەمتر لە ئازادى بەدەست نەیا، کەمترێک کە پڕاو پڕى بێ لەوەى ئینسانەکان دڵ خۆش دەکات کەمترێک کە ئاسوودەیى ببەخشێ بەتاک تاکى کۆمەڵگا.
سەردەشت گیان ئاسوودەبە ئەو خاڵەى تۆ دات نا ئێمە ئێستا دێڕ بەدێرى تەواو دەکەین تا دەگەین بە هیواکەت بۆ ئەوەى زیاتر ئاسوودەت کەین.
تۆ فەلسەفەى ڕۆنامەگەریت خزاندە ناو هزرى ئێمە بۆیە دەڵێم گۆڕت پڕ نوور

Leave A Reply

Your email address will not be published.