سه‌رده‌شت: مردنێكی تراژیدیم پێببه‌خشن
دانا ئه‌سعه‌د:
به‌ر له‌تیرۆركردنه‌كه‌ی، رۆژنامه‌نوس‌و خوێندكاری‌زانكۆی‌ته‌مه‌ن 23 ساڵ، ده‌یزانی‌كه‌به‌و چاره‌نوسه‌ده‌گات گه‌ر شاری‌هه‌ولێر جێنه‌هێڵێت! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ئاماده‌نه‌بو داوای‌هه‌ڕه‌شه‌كاران به‌جێبێنێ، داواجار به‌دوو فیشه‌ك كۆتایی‌به‌ژیانی‌هات.
سه‌رده‌شت عوسمان، یاخود سه‌رۆ سه‌رده‌شت كه‌به‌م ناوه‌نوسین‌و بابه‌ته‌رۆژنامه‌وانیه‌كانی بڵاوده‌كرده‌وه، ماوه‌ی‌زياتر له‌ساڵێك بو ده‌ستی‌دابوه‌كاری‌رۆژنامه‌وانی‌و نوسین‌و جگه له ماڵپه‌ڕی‌كوردستانپۆست (ماڵپه‌ڕێكی‌ره‌خنه‌گری‌ده‌سه‌ڵاتی‌كوردی‌له‌هه‌رێمی‌كوردستان)، كاری له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی‌ناوخۆش ده‌كرد.
ئه‌م رۆژنامه‌نوسه كه‌خوێندكاری قۆناغی‌چواره‌می به‌شی‌ئینگلیزی زانكۆی‌سه‌ڵاحه‌دین بو، له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی چواری ئایار له‌به‌رده‌م ده‌رگای كۆڵێجه‌كه‌یدا له‌نزیك په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه رفێندراو‌و پاش دوو رۆژ له‌ڕفاندنه‌كه‌ی، ته‌رمه‌كه‌ی‌به‌كوژراوی‌له‌شاری‌موسڵ دۆزرایه‌وه.
چه‌ند شایه‌تحاڵێكی ئه‌و روداوه ئاشكرایانكرد “چوار كه‌سی چه‌كدار به ئۆتۆمبێلێكه‌وه، رۆژنامه‌نوسه‌كه‌یان به‌ره‌و شوێنێكی‌نادیار رفاند”. ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه‌كه‌ژماره‌یه‌كی‌به‌رچاو له پاسه‌وانانی‌سه‌ر به‌حكومه‌ت له‌و شوێنه‌دا ده‌وامی به‌رده‌وامیان هه‌یه‌و روداوه‌كه‌به‌به‌رچاوی ئه‌وانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
تیرۆركردنی‌ئه‌م رۆژنامه‌نوسه‌هه‌رایه‌كی‌گه‌وره‌ی‌له‌ماوه‌رۆژانی رابردودا له هه‌رێمی‌كوردستان لێكه‌وتوه‌ته‌وه. ده‌یان به‌یاننامه‌ی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ك ئیدانه‌ی‌ئه‌م كرده‌وه‌یه بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و رێپێوانه‌كانی‌ناڕه‌زایی ده‌ربڕین تاكو ئێستاش له‌شاره‌كاندا به‌رده‌وامه به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه.
هه‌ندێ له به‌یاننامه‌كان به‌ڕاسته‌خۆ‌و ناڕاسته‌وخۆ، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی‌كوردستان به‌گشتی‌و ده‌زگا ئه‌منی‌و هه‌واڵگریه‌كانی پارتی دیموكراتی كورستان به‌تایبه‌ت ده‌كه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له پشت ئه‌و روداوه‌وه بن.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كیاندا كه‌له‌رۆژی7ی‌ئایار بڵاوكرایه‌وه، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ره‌خنه‌ی‌توند ئاڕاسته‌ی دوو حزبه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی هه‌رێمی‌كوردستان ده‌كات‌و ئاماژه به‌وه‌شده‌دات كه هه‌ڕه‌شه‌كان له دژی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی ره‌خنه له به‌رپرسه‌باڵاكانی كوردستان ده‌گرن، له‌ماوه‌ی ساڵانی‌رابردودا، به‌ره‌و هه‌ڵكاشن چوه.
له‌باره‌ی‌ئه‌م جۆره هێڕشانه‌شه‌وه له‌دژی رۆژنامه‌نوسان، له‌هه‌مان به‌یاننامه‌دا هاتوه”گومانده‌كرێت پیاوانی‌هه‌ردو ده‌زگای‌پاراستن‌و زانیاری”یان له‌پشته‌وه‌بێت، كه‌دوو ده‌زگای‌هه‌واڵگری‌سه‌ر به‌دوو پارته‌سه‌ره‌كیه‌كه‌كوردستانن به‌سه‌رۆكایه‌تی‌مه‌سعود بارزانی‌و جه‌لال تاڵه‌بانی.
ئه‌وه‌ی‌زیاتر ئه‌و بۆچونه‌ی‌رێكخراوی‌لێبوردنی‌نێوده‌وڵه‌تی‌به‌هێز ده‌كات، وتار‌و بابه‌ته رۆژنامه‌وانیه‌كانی‌ئه‌م دواییه‌ی رۆژنامه‌نوسه تیرۆركراوه‌كه‌یه كه یه‌كێكیان له‌سه‌ر “شكستخواردنی” كۆسره‌ت ره‌سول كه‌سایه‌تی‌دوه‌می‌یه‌كێتی‌نیشتمانی‌كوردستان له‌ده‌زگایه‌كی‌راگه‌یاندنی‌لۆكاڵ بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌جگه‌له‌چه‌ند وتارێكی‌تریش كه‌له‌دژی‌خودی‌مه‌سعود بارزانی‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌و دیارده‌ی‌گه‌نده‌ڵی‌له‌هه‌رێمی‌كوردستان به‌گشتی‌له‌ماڵه‌په‌ڕێكی‌ئه‌لكترۆنیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌ناونیشانێكی‌گه‌وره‌و له‌به‌شی‌سه‌ره‌وه‌ی‌لاپه‌ڕه‌ی‌یه‌كه‌میدا، ماڵپه‌ری‌ره‌خنه‌ئامێزی‌كوردستان پۆست بابه‌تێكی‌له‌ژێر ناونیشانی”به‌به‌ڵگه‌وه‌هۆکاری تیرۆرکردنی په‌یامنێری کوردستانپۆست بڵاوده‌که‌ینه‌وه” بڵاوكردوه‌ته‌وه.
له‌و بابه‌ته‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌كه‌تیرۆركردنی‌سه‌رده‌شت به‌هۆی‌وتاره‌كانیه‌وه‌بوه. خانه‌واده‌و براكانی‌گه‌نجه‌تیرۆركراوه‌كه‌ش هه‌مان رایان هه‌یه‌و ئه‌و نوسینانه‌ی‌براكه‌یان به‌هۆكاری‌سه‌ره‌كی‌رفاندن‌و كوشتنه‌كه‌ی‌ده‌زانن، به‌تایبه‌ت كه‌دوابه‌دوای‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ئه‌و وتارانه، رۆژنامه‌نوسه‌تیرۆركراوه‌كه‌روبه‌ڕوی‌هه‌ڕه‌شه‌ی‌كوشتن بوه‌ته‌وه.
به‌پێی‌ماڵپه‌ری‌ناوبراو، سه‌ره‌تای‌هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ بابه‌تێك به‌ناونیشانی”من عاشقی‌كچه‌كه‌ی‌بارزانیم” كه‌رۆژی13/12/2009 بڵاوكراوه‌ته‌وه. سه‌رده‌شت له‌و بابه‌ته‌یدا ئاماژه‌به‌وه‌ده‌دات كه‌بونه‌زاوای‌بارزانی‌سه‌رۆكی‌هه‌رێم رێگایه‌كه‌بۆ ده‌رچون له‌و هه‌ژاریه‌ی‌خۆی‌و خانه‌واده‌كه‌ی‌تێیدا ده‌ژین. بابه‌ته‌كه‌بریتیه‌له‌ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌رۆكی‌هه‌رێم‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی(كۆی‌بابه‌ته‌كه‌له‌خواره‌وه‌ده‌خوێنیته‌وه).
دوا به‌دوای‌ئه‌و بابه‌ته، چه‌ندین ئیمێڵی‌هه‌ڕشه‌و جنێودان ده‌گاته‌سه‌رده‌شت عوسمان‌و داوای‌ئاشكراكردنی‌خۆی‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌وێنه‌كه‌ی‌لێده‌كرێ، بۆیه‌ناوبراو بابه‌تێكی‌تر له‌هه‌مان وێبسایتدا له‌ژێر ناونیشانی”نه‌سه‌رۆك خوایه‌و نه‌كچه‌كه‌ی” له‌ڕۆژی2/1/2010 بڵاوده‌كاته‌وه‌و تێیدا وێنه‌ی‌خۆی‌ئاشكرا ده‌كات.
دوابه‌دوای‌ئاشكرابونی‌نوسه‌ری‌بابه‌ته‌كه‌ش، هه‌ڕه‌شه‌ی‌كوشتن له‌و رۆژنامه‌نوسه‌ده‌كرێت. بۆیه‌دواجار وتارێك به‌ناوی”یه‌كه‌مین زه‌نگی‌كوشتنم لێیدا” له‌ڕۆژی21/1/2010 بڵاوده‌كاته‌وه‌كه‌زیاتر له‌ماڵئاوای ده‌كات له‌هاوڕێكانی‌وه‌ك ئه‌وه‌ی‌هه‌ستی‌به‌چاره‌نوسی‌خۆی‌و كۆتایی‌هاتنی‌ژیانی‌كردبێت.
له‌و وتاره‌دا سه‌رده‌شت ده‌ڵێت “له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ یه‌كه‌مین جار پێیان گوتم ته‌مه‌نت هێنده‌ی‌نه‌ماوه، یان به‌گوته‌ی خۆیان مۆڵه‌تی هه‌ناسه‌دانم له‌م شاره‌دا نه‌ماوه، به‌ڵام من نه باكم به‌مردنه‌و نه ئازاردان، له‌چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته‌كه‌مم تا دیداری بكوژه‌كانی خۆم بكه‌م”. له‌وه‌ڵامی‌هه‌ڕه‌شه‌كه‌رانیشیدا وتویه‌تی”مردنێكی‌تراژیدیام پێببه‌خشن كه‌شایسته‌ی‌ژیانه‌تراژیدیاكه‌م بێت”.
له‌كۆتایی‌وتاره‌كه‌شیدا، رۆژنامه‌نوسه‌تیرۆركراوه‌كه‌ده‌ڵێت “تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ماوین ئه‌بێت قسه‌بكه‌ین، له‌و شوێنه‌ش، كه ته‌مه‌نمان كۆتاییهات، با هاوڕێكه‌م خاڵێكم بۆ دابنێت‌و بێته‌سه‌ر دێڕێكی نوی‌و سه‌ر له‌نویَ ده‌ستپێبكاته‌وه”.
كۆردستانپۆست له‌هه‌واڵه‌سه‌ره‌كییه‌كه‌یدا ده‌ڵێت “ئێمه‌راسته‌وخۆ ده‌ستی‌تۆمه‌ت بۆ سه‌رۆكی‌هه‌رێم‌و سه‌رۆكی‌ده‌زگای‌پاراستن راده‌كێشین”.
ده‌زگای‌پاراستن، گه‌وره‌ترین ده‌زگای‌هه‌واڵگریه‌له‌هه‌رێمی‌كوردستاندا‌و سه‌ر به‌پارتی‌دیموكراتی‌كوردستانه‌و له‌لایه‌ن كوڕه‌گه‌وره‌ی مه‌سعود بارزانی‌سه‌رۆكی‌هه‌رێم، مه‌سرور بارزانیه‌وه، به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ئه‌وه‌ی‌جێی‌سه‌رنجه، سه‌رده‌شت عوسمان له‌دوا وتاریدا ئاشكرایكردوه‌كه‌هه‌ریه‌ك له‌راگری‌كۆلێژه‌كه‌ی‌و به‌ڕێوه‌به‌ر پۆلیسی‌هه‌ولێری‌له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ئاگاداركردوه‌ته‌وه. به‌پێی‌وتاره‌كه، راگر پێ وتوه”ئه‌وه‌ئیشی‌پۆلیسه”، به‌ڕێوه‌به‌ری‌پۆلیسیش پێی‌وتوه”هه‌ولێر شارێكی‌ئارامه‌و شتی‌وای‌لێ‌رونادات”، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و شاره‌هێنده‌ی‌قه‌ناعه‌تی‌به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی‌پۆلیس ئارام نه‌بێت كه‌تێیدا به‌ڕۆژی‌روناك، سه‌رده‌شت رفێندرا‌و به‌نێو ئه‌و هه‌مو بازگانه‌ی‌ئاسایشی‌پارتی‌دیموكراتی‌كوردستان گه‌یه‌ندرایه‌شاری‌موسڵ‌و له‌وێدا دوو فیشه‌ك نرا به‌سه‌ریه‌وه‌و كۆتایی‌به‌ژیانی‌هات.
هه‌ندێ‌له هاوڕێكانی زانكۆی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌كه رۆژی6ی‌ئایار له‌بازگه‌ی هه‌ولێر – موسڵ له‌چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی ته‌رمی‌سه‌رده‌شت بون، سه‌رسوڕمانی‌خۆیان له‌وه‌ده‌ربڕی‌كه‌چۆن هاوڕێكه‌یان پاش رفاندنی، به‌نێو ئه‌م بازگانه‌دا تێپه‌ڕێندرا‌و له‌موسڵ كوژرا؟!.
جگه‌له‌و وتاره‌ش كه‌له‌سه‌ره‌وه‌ئاماژه‌ی‌پێدرا، له‌دوو رۆژی‌رابردودا، هاوڕێیه‌كی‌رۆژنامه‌نوسی‌سه‌رده‌شت به‌ناوی‌بنار هیدایه‌ت نامه‌یه‌كی‌تری‌سه‌رده‌شتی‌ئاشكرا كرد كه‌له‌ڕێكه‌وتی21ی‌نیسانی‌رابردو ئاڕاسته‌ی‌كردوه، واتا ته‌نها به‌ر له13 رۆژ له‌ڕفاندن‌و تیرۆركردنی.
له‌و نامه‌یه‌دا سه‌رده‌شت داوای‌له‌هاوڕێكه‌ی‌كردوه‌كه‌مپینێكی‌بۆ سازبكه‌ن به‌مه‌به‌ستی‌فشارخستن‌و رێگه‌گرتن له‌تیرۆركردنی، چونكه‌هه‌ڕه‌شه‌كه‌ران داوا چۆڵكردن شاری‌هه‌ولێریان لێكردوه، به‌ڵام وه‌ك هیدایه‌ت بۆ سایتی”سبه‌ی” ئاماژه‌ی‌پێداوه، ماوه‌كه‌كورت بوه‌و نه‌یانتوانیوه‌ده‌ست به‌كه‌مپینه‌كه‌بكه‌ن‌و بكوژان به‌كاره‌كه‌ی‌خۆیان هه‌ستاون.
سه‌رده‌شت له‌كۆتایی‌ئه‌و نامه‌یه‌یدا ده‌ڵێت “پاڵپشتی‌و ده‌نگی‌به‌ڵێی‌ئێوه‌له‌پاڵ هه‌ڵمه‌تی‌ئیمزاكۆكردنه‌وه‌ی‌خوێندكارانی‌سه‌ربه‌خۆی‌زانكۆ بۆ من جێگه‌ی‌گرنگی‌و بایه‌خ‌و ده‌نگێكه‌له‌كۆتاییدا بۆ ئازادی‌تاك‌و ئازادی‌راده‌ربڕین له‌م وڵاته”.
به‌پێی‌هه‌واڵێك كه‌له‌سایتی‌حكومه‌تی‌هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی‌ئه‌نجومه‌نی‌وه‌زیران، دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، نیگه‌رانی‌خۆی‌به‌و روداوه‌و روداوی‌رفاندن‌و كوشتنی‌گه‌نجێكی‌تر له‌شاری‌سلێمانی‌راده‌گه‌یه‌نێت‌و ده‌ڵێت “ئه‌م روداوانه‌نامۆن به‌میلله‌تی‌ئێمه‌و رێگه‌ناده‌ین ئه‌و كه‌سانه‌مه‌رامه‌كانیان سه‌ربگرێت”.
له‌هه‌مانكاتیشدا داوا له هێزه‌ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ده‌كات “هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ پاراستنی‌سه‌ر‌و ماڵی‌هاوڵاتیان”، ئاشكراشیده‌كات “گه‌ڕان به‌دوای‌بكوژانی‌ئه‌و دوو روداوه‌به‌وردی‌ده‌ستی‌پێكردوه‌و چه‌ند سه‌ره‌داوێك به‌ده‌ركه‌وتون”.
له‌پاش ئه‌م ناڕه‌زایی‌و گومانانه‌شدا كه‌ئاڕاسته‌ی‌هه‌ندێ‌ده‌زگای‌ئه‌منی‌و هه‌واڵگری‌هه‌رێمی‌كوردستان كراوه، ده‌زگا ئاسایشی‌گشتی‌پارتی‌دیموكراتی‌كوردستان، دوێنی10ی‌ئایار، به‌یاننامه‌یه‌كی‌بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا وێڕای‌وه‌سفكردنی‌روداوه‌كه‌به‌كارێكی‌تیرۆریستی، ئاماژه‌ی‌به‌وه‌شداوه”ئه‌جێندای‌سیاسی‌نه‌یارانی‌ده‌سه‌ڵاتی‌هه‌رێم”ی‌له‌پشته‌وه‌یه.
له‌درێژه‌ی‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه”لێكۆڵینه‌وه‌له‌م جۆره‌دۆسیانه‌دا كاتی‌ده‌وێت‌و به‌چه‌ند كاتژمێرێك به‌ئه‌نجام ناگه‌یه‌ندرێت”.
تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌هه‌ندێك لایه‌ن “ئه‌ملا‌و ئه‌ولایان تاوانباركردوه، ئه‌وه‌ش كه‌شێكی‌نالۆجیكیانه‌ی‌خوڵقاندوه‌بۆ ئه‌وه‌ی‌كاریگه‌ر له‌سه‌ر ره‌وتی‌لێكۆڵینه‌وه‌كان دروست بكه‌ن”.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی‌سه‌رۆكایه‌تی‌هه‌رێمیشدا كه‌رۆژی8ی‌ئایار بڵاوكراوه‌ته‌وه، وته‌بێژێك به‌ناوی‌سه‌رۆكی‌هه‌رێمه‌وه‌رایگه‌یاندوه‌كه‌مه‌سعود بارزانی‌له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی‌هه‌واڵه‌كه‌دا فه‌رمانی‌پێكهێنانی‌لیژنه‌یه‌كی‌تایبه‌تی‌داوه‌له‌وه‌زاره‌تی‌ناوخۆ‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌مه‌به‌ستی‌لێكۆڵینه‌وه‌له‌و روداوه.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوه”سەرۆك بارزانی داوای لە لیژنەكە كردووە زۆر بەجددی‌و بایەخەوە بەدواداچوون‌و لێكۆڵینەوەی ورد لەو رووداوە مەترسیدارە بكات (…)و بكه‌ران بگه‌یه‌ننه‌به‌رده‌م دادگا”.
كه‌سه‌نزیكه‌كانی‌سه‌رده‌شت كه‌نه‌یانویست ناویان ئاشكرابكرێت، ئاماژه‌به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ده‌ده‌ن كه‌له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه ئه‌نجامدراون‌و به‌شی زۆریان له‌مانگی یه‌كی‌ئه‌مساڵدا بون، دوا هه‌ڕه‌شه‌شیان له‌مانگی‌چواردا بوه‌كه‌پێیان راگه‌یاندوه شاری هه‌ولێر جێبێڵێت، به‌ڵام سه‌رده‌شت سور بوه‌له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌كه‌له‌ژێر هیچ گوشار‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كدا ئه‌و شاره‌جێناهێڵێت.
جگه‌له‌سه‌دان پێشێلكاری‌دژ به‌ڕۆژنامه‌نوسانی‌كورد له‌هه‌رێمی‌كوردستاندا كه‌له‌راپۆرتی‌لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌وه‌ك سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی‌كوردستان، تۆماركراون‌و بریتی‌بون له‌لێدان‌و هه‌ڕه‌شه‌و ده‌ستگیركردن‌و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن‌و شكاندنی‌كه‌ل‌وپه‌لی‌رۆنامه‌وانی، به‌ڵام ئه‌مه‌دووهه‌مین روداوی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوسانی‌كورده‌له‌پاش تیرۆركردنی‌سۆرانی‌مامه‌حه‌مه‌له‌مانگی‌ته‌موزی‌ساڵی2008دا له‌شار كه‌ركوك.
ئه‌مه‌ی دواییان به‌رپرسی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی گۆڤاری لڤین بو كه گۆڤارێكی‌سیاسی ره‌خنه‌گره. سۆران به‌ر له‌وه‌ی له‌به‌رده‌م ده‌رگای‌ماڵه‌كه‌یدا له‌كه‌ركوك له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی‌نه‌ناسراوه‌وه‌تیرۆربكرێت، چه‌ند وتارێكی‌ره‌خنه‌ئامێزی‌له‌سه‌ر به‌رپرسه‌ئه‌منیه‌كانی‌شاری‌كه‌ركوك نوسیبو كه‌سه‌ر به‌حزبه‌كه‌بارزانی‌بون.
به‌گشتی‌وه‌ك چۆن بكوژانی‌سۆران تاكو ئه‌مڕۆش به‌شاراوه‌یی‌مانه‌وه‌و ئاشكرانه‌بون، پێده‌چێت بكوژانی‌سه‌رده‌شتیش به‌هه‌مان شێوه‌بمێننه‌وه‌و ئاشكرانه‌كرێن‌و به‌سزای‌یاسایی‌خۆیان نه‌گه‌ن.
سەرچاوە –سایتی نیقاش