له‌یادی تێرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان دا !
به‌کۆمۆنیزم، کالچه‌رێکی کۆمه‌لایه‌تی دابین ده‌کریت، که سه‌رده‌شته‌کان ئاسوده بژین
سامان که‌ریم:
تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان، كێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کۆمه‌لایه‌تی یه، نه‌له‌به‌رئه‌وه‌ی ئازادی ڕه‌ئی تێدا سه‌رکوت و خه‌ڵتانی خوێن کرا به‌ڵکو، کێشه‌که‌په‌یوه‌ندی به‌کؤسپێکی گه‌وره‌تره‌وه‌هه‌یه، ئه‌ویش، کۆمه‌ڵگایه‌له‌کوردستان. تیرۆر نه‌له‌سه‌رده‌شته‌وه‌ده‌ستی پێکردوه‌نه‌به‌تیرۆرکردنی ئه‌ویش کۆتایی هاتوه. تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت، تیرۆرکردنی ئازادی ڕه‌ئی و ئازادی عه‌شقێکی تۆباوییه. لێره‌وه‌کۆسپی سه‌رده‌شت گه‌وره‌تره، دوو مه‌ودایه‌یان ڕونتر بڵیین زۆرترین بواره‌کان و کایه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه… ئه‌گه‌ر تیرۆری سیاسی مێژووییه‌کی هه‌یه‌له‌کوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و پاشان ئیسلامی سیاسی، که‌تیایدا موخالفینی سیاسی تیرۆر ده‌کرێن وبه‌م پێێه‌ش ده‌چیته‌چوارچێوه‌ی سه‌رکوتی بیروڕاوه، تیرۆری سه‌رده‌شت له‌کایه‌ی سیاسی وململانێی سیاسی واوه‌تر ده‌ڕوات و ده‌گاته‌سه‌رکوتی خولیا ، هیوا تۆباوییه‌کانیش که‌له”خؤشه‌ویستی” دا خۆی ده‌نوێنێت. ئه‌وه‌هیچ که‌خؤشه‌ویستی قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵکو خه‌وبینین پێوه‌ی دیسان نه‌ک قه‌ده‌غه‌یه‌به‌ڵکو تیرۆری له‌گه‌ڵه. ئه‌وه‌گرینگ نییه‌که‌سه‌رده‌شت خه‌وی به‌کچی که‌سێکه‌وه‌بینوه‌که‌بارزانییه. کرۆکی کێشه‌که‌خۆشه‌ویستییه‌که‌یه، که‌حه‌رامکراوه. ئه‌گه‌ر سه‌رده‌شت له‌خه‌وه‌که‌یدا باسی کچی بارزانی بکردایه، وه‌ک ژنێکی به” توانا” یان” هه‌ڵسوڕاوێکی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی”، پێم وابێت هه‌مان چاره‌نوسی نه‌ده‌بوو.
لێره‌دا کێشه‌که‌زۆر له‌وه‌گه‌وره‌تره‌که‌تیرۆرێکی سیاسی بێت به‌ته‌نها، به‌ڵکو تیرۆری کومه‌ڵگایه‌که‌با مانا مه‌جازییه‌که‌ی، تیرۆری هه‌موو ئه‌و خولیایانه‌یه‌که‌په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌به‌مافه‌فه‌ردی و مه‌ده‌نی و کۆمه‌لایه‌تییه‌کانی خه‌لکه‌وه‌وه‌به‌تایبه‌ت لاوان وه‌له‌گه‌ڵیدا ئازادی یه‌سیاسییه‌کان. به‌م مانایه‌تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان، به‌مانای تیرۆرکردنی خولیا و خواسته‌کانێش دێت، بۆیه‌ئێمه‌له‌به‌رده‌م گرێ و کؤسپێکی گه‌وره‌ترداین. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌کۆمه‌ڵگایه‌ک چۆن پاش 20 ساڵ زیاتر له‌ده‌سه‌لاتی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، له‌سیاده‌ی فکرو داب و نه‌رتیی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، هێشتا ڕاماوه‌و توانای به‌رگریکردنی نییه‌له‌زاتی خۆی وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌ک، توانای ” نا” یه‌کی گه‌وره‌ی نییه‌به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتیکدا، که‌سه‌پاندنی بێمافی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌ردی ستراکچه‌ری مانه‌وه‌یه‌تی له‌ده‌سه‌ڵاتدا.
گڕ‌ێکه‌ئه‌وه‌نییه‌که‌ئازادی سیاسی نییه، ئه‌وه‌براوه‌ته‌وه‌و هه‌موو که‌سێک ئه‌وه‌ده‌زانێت. به‌ڵکو ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه‌بزوتنه‌وه‌که‌ی پشتی ” بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی” چۆن تا ئێستا ده‌سه‌لاتداره!، وه‌به‌م پێیه‌داب و نه‌ریته‌کۆمه‌لایه‌تی و سیاسییه‌کانی زاڵه‌له‌کۆمه‌ڵگادا. به‌ڵام سه‌رده‌شت له‌خه‌وه‌که‌یدا، یان له‌یۆتۆپیاکه‌یدا، ئه‌وه‌شمان پی ده‌ڵێت که‌کۆسپی ئه‌و چییه؟ ئه‌و هیوای هه‌یه‌وه‌کو لاوێک که‌یه‌کسان بێت له‌کۆمه‌لگاکه‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بگات به‌هیواو ئاره‌زوه‌کانی و باشگوزه‌ران بێت. لێره‌وه‌وه‌لامی چی بکه‌ین یان چی بکرێت بۆ گه‌یشتن به‌خولیاو ئاواتی هه‌موو سه‌رده‌شته‌کانی کوردستان، ده‌رگای خۆی ئاوه‌ڵا ده‌کات بو وه‌لامی جیاوازی بزوتنه‌وه‌و هێزه‌سیاسییه‌کانیان.
من پێم وایه کۆمۆنیزم، ده‌توانێت خولیا‌و ئاره‌زوه‌کانی سه‌رده‌شته‌کانی ئێمه‌بپێکیت. به‌لام ئه‌م پێکان و گه‌یشتن به‌م ئامانجه، پێویستی به‌دوو فاکته‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه؛ یه‌که‌م: بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی شایانی ئه‌وه‌نییه‌که‌ده‌سه‌ڵاتداری خه‌لکی کوردستان بێت، به‌داب و نه‌ریت و بیرکردنه‌وه‌و به‌گشتی کاڵچه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی کوردستا ن و لاوه‌کانی ده‌مێکه‌ئه‌م بزوتنه‌وه‌یان تێپه‌ڕاندوه، به‌م پێیه، چواچێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌و کاڵچه‌ری کۆمۆنیستی ئه‌و چوارچێوه‌فکری و سیاسیه‌یه‌که‌پێوێسته‌بکرێته‌هه‌وێنی بیرکردنه‌وه‌و داب‌و نه‌ریتی کۆمۆمه‌لایه‌تی. دوه‌میان: ئه‌م کاره‌کارێکی شؤڕشگێڕانه‌یه‌و پێویستی به‌ڕیکخراوبوون هه‌یه‌به‌ده‌وری ئه‌و ئاسۆ‌و ئامانج و بیر کردنه‌وه‌یه‌دا. یادی سه‌رده‌شت و به‌رزڕاگرتنی به‌کرده‌وه‌ی ئه‌وه‌ده‌خوازێت که‌هه‌وڵ بده‌ین له‌پێناو جێبه‌جێکردنی هیوا ئامانجه‌کانیدا. ڕیسوایی بۆ نه‌ریتی ئینسان کوشتن، و ڕیسوابێت بکوژانی سه‌رده‌شت و سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و بیروڕایه‌ک که‌له‌پشت ئه‌م تیرۆرانه‌وه‌وه‌ستاوه.
14. نیسان. 2012