ئه‌ری بۆ كه‌س باسی سه‌رده‌شتی نه‌كرد؟
چه‌ند قسه‌یه‌ك له‌سه‌ركۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌ریم له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان
به‌داخه‌وه‌م بۆ هه‌ندێک له‌براده‌ر که‌تائیستاش له‌کاری رۆژنامه‌نوسیدا ره‌خنه‌ی جدی ده‌گرن له‌سه‌ر کاخه‌ز، به‌ڵام کاتێک له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم کۆبونه‌وه هیچ قسه‌یه‌کم گۆێڵی نه‌بوو که پیشه‌ی کاری رۆژنامه‌نوسان بێت، هه‌ندێکیان ته‌نها باسی سه‌فره‌و سیاحه‌تی بارزانیان ده‌کرد تاوه‌کو چیکردوه، به‌راستی ئه‌مه بۆ خودی سه‌رۆکی هه‌رێم پرسیارێکی زۆر بیمانایه چون ده‌بێت سه‌رۆکی وڵاتێک برواته ده‌ره‌وه‌و کاتێک هاته‌وه که‌س نه‌زانێت چیکردوه به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌نوس. هه‌ندێکیش له‌و رۆژنامه‌نوسانه به‌راستی لایمن ئه‌وانه نه رۆژنامه‌نوس نین به‌ڵکو رۆژنامه‌ره‌شن. ئه‌وانه نه‌ک به‌ردێک ده‌خه‌نه سه‌ربه‌رد به‌ڵکو بۆیان بکرێت کۆی کاری رۆژنامه‌نوسی ده‌روخێنن.
ئایه رۆژنامه‌نوسێک بۆ بیری سه‌رده‌شتی نه‌بوو بۆ پێی نه‌ووت قوربان کوان لیژنه‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمان؟ بۆچی ئیستا له‌ژوره‌که‌ی تۆ رۆژنامه‌نوسێکت ده‌ستگیرکردوه له‌کاتی زینداندا؟ به‌ڵام بۆ ئه‌نفالجیه‌ک ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌که‌یت؟ ئایه ئه‌مه چوانترین پرسیار نیه تاوه‌کو سایکۆلۆژیای سه‌رۆکی هه‌رێمی پێ‌بزانین.
به‌ریزان خودی سه‌رۆکی هه‌رێم تاوه‌کو ماڵی خۆی پێ پاکنه‌کرێته‌وه ماڵی که‌سامانی بۆ پاک ناکرێته‌وه.
سه رۆکی هه رێم له کۆبوونه وه ی له که ڵ رۆزنامه نوسانی کوردستان ووتی : برسیارێکم لادروستبووه ئه ویش ئه وه یه که (( بۆجی هاوڵاتی کورد ئینتیماو خۆشه ویستی بۆ نیشتیمان نه ماوه)) چه‌ند مه‌هزه‌له‌یه رۆژنامه‌نوسێک نه‌بێت له‌وی قسه‌ی پێببرێت و جوابی نه‌داته‌وه. پیی نه‌ڵێت ئینتیمای جی قوربان کوره‌که‌ت ته‌مه‌نی 19 ساڵه‌و عه‌میدبێت؟ قوربان ئینتیمای جی کوره‌که‌ت سه‌یاره‌که‌ی بای 400سه‌د هه‌زار دۆلاربێت.
ئه‌زیزم ئینتیمایه‌ک له‌کوی ده‌بێت که وڵاتمان فرۆشراوه.
کوان رۆژنامه‌نوسه‌کان به‌راستی ئه‌وانه‌ی که‌مێک قسه‌کانیم به‌دڵبوون ته‌نها شوان محه‌مه‌د و که‌ماره‌ئوف بوون. ئه‌ویش هه‌مووی نا به‌ڵکو هه‌ستم ده‌کرد ئه‌وانیش وه‌ک چاودێری سیاسی قسه‌یان ده‌کرد. باقیاتی تر هه‌مویان وه‌کو کادری حیزب قسه‌یان ده‌کرد. ئه‌وانه نوکته‌ن رۆژنامه‌ره‌شه‌کان جه‌نابی سه‌رۆک قسه‌کانی تۆش بۆ ئه‌وان بیمانان جونکه ده‌زانن ته‌نها بۆ ئیعلامه‌و ته‌واو. بۆ ئیمه‌ش ته‌نها کۆمیدیایه و هیجیتر.
بۆیە من لێرە دەیڵێمەوە هیج کاتیێک ئامادەیم نیە لەکەل سەرۆکی هەریم دانیشم کاتێک رۆزنامەنوسێک لەبنباخەڵی شاردبێتەوە بشڵێت رۆزنامەنوس نابێت بکوزریت و بکیریت.