نیسان 26, 2024

دواین بابەت

ئامەد گیان..

Diar_Azizدیار عەزیز:
ئەمڕۆ هەموومان برینە قووڵەکەمان جارێکى تر دەکولێتەوە….دوژمنانى ئازادى قەڵەم لەم ساڵانەى رابردوو لە چوارچێوەى ئەزموونى تەرجەمەکردنى کوردایەتى بۆ سەر زەمینەى واقیع لە دنیاى ئێمەدا…ژمارەیەکى زۆر لە هاوبیر و هاوڕێکانى ئێمەیان تیرۆر کرد…..ئەو تیرۆرە فیزیکى و تەنانەت دەروونى و فیکرییەى ئەو سەرکردایەتییەى کوردایەتى دەستیان داوەتێ هەرگیز کارێکى عەفەوى و سەرشێتانە نەبووە، بەڵکو ئەمەش فەسلێک بووە لە پەرتووکى پیرۆزى کوردایەتیەکەیان…..

ئامەد گیان….ئا، ئەوان زۆر ئازابوون، قارەمانى وەک خۆیان نەبوون، لە ئاستى تەسفیەکردنى هاوزمانەکانى خۆیان، ئەوان هاتن خاک و خەڵکى کوردستانیان لە کەسایەتى کاوە و هاوڕێیەکانى تیرۆرکرد، مێژووى راستەقینەى ئەوان ئەوەیە، نەک ئەو مێژووە درۆیەى کە بە زەبرى پارە و ترس بۆیان دەڕازێنرێتەوە.

هەموومان ئەو راستیە دەزانین کە برینەکە زۆر لەوە قووڵترە بە وشەکان وەسف بکرێت……بەڵام ئەوەى ئەم برینە ساڕێژ دەکات، خاوەندارێتیکردنى قەڵەمەکەى کاوە و خەندە پڕ لە بەرائەتەکانى تۆیە، ئامەد گیان…..ئا بەم چەشنە هەردوولامان بەردەوام دەبین بۆ تەواوکردنى ئەم رێگا پیرۆزە…..

ئامەد گیان…تەنانەت مرۆڤ کە لەم خەندە پڕ لە بەرائەت و ژیانبەخشەى تۆى گوڵ ورد دەبێتەوە، هەست بەوە دەکات کە ئەوە لەراستیدا تۆى زیاتر دڵمان دەدەیتەوە و وادەکەیت ئارام بگرین و زیاتریش پێداگرى لەسەر خەبات و رێگا پیرۆزەکەى کاوە بکەین……
خەندەکەت ئاسۆى روناکیمانە، ئامەدى گوڵ

هەر بژیت .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *