دەقی ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئاسمانی KNN ، لە رۆژی جیهانی رۆژنامەگەری ..
له سه‌رده‌می حوكمڕانی پارتی و یه‌كێتی ده‌یان رۆژنامه‌نوس كوژراون هه‌رێم: دوای كوشتنی رۆژنامه‌نوسان شانۆگه‌ری و چیرۆكی كوشتن‌یان بۆ دروستكراوه
له رۆژی جیهانیی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریدا، KNNماڵی سێ رۆژنامه‌ونوسی تیرۆركرا‌و به‌سه‌رده‌كاته‌وه كه‌سوكاری رۆژنامه‌نوسانی تیرۆركرا‌و زه‌رده‌شت عوسمان و كاوه گه‌رمیانی و وه‌دات حسێن رایده‌گه‌یه‌نن: كاتێك باسی رۆژی ئازادی و رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كرێت ترسی پارتی و یه‌كێتی له رۆژنامه‌نوس و ئازادی راده‌ربڕینیان بیر ده‌كه‌وێته‌وه.
ده‌شڵێن: دوای شه‌هیدكردنی ئه‌و هه‌موو رۆژنامه‌نوسه له‌سه‌رده‌می حوكمڕانیاندا ئیتر ده‌نگدان به‌و دوو حزبه ده‌نگدانه به تیرۆر‌و تۆقاندن و شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نوس..
رۆژی سێی ئایار وه‌ك رۆژی جیهانیی ئازادی رۆژنامه‌نوسان راگه‌یه‌نراوه, به‌ڵام له دوای راپه‌ڕین و له سه‌رده‌می حوكمڕانی پارتی و یه‌كێتی ده‌یان رۆژنامه‌نوس كوژراون یان بێ سه‌روشوێن كراون و دواتریش شانۆگه‌ری و چیرۆكی كوشتن‌یان بۆ دروستكراوه.
یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی كه له به‌رده‌م كۆلێژه‌كه‌ی له رۆژی 4ی ئایاری 2010 له هه‌ولێر و به به‌رچاوی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه رفێنراو 5ی مانگیش تیرۆر كرا‌و دواتریش ته‌رمه‌كه‌ی له موسڵ دۆزرایه‌وه‌و چیرۆكێكی هه‌ڵبه‌ستراو بۆ كوشتنه‌كه‌ی داتاشرا رۆژنامه‌نوس زه‌رده‌شت عوسمان بو..
یه‌كێكی تر له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی كه له رۆژی 5ی كانونی یه‌كه‌می 2013 له كه‌لارو له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی تیرۆركرا رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی بوله رۆژی ئازادی رۆژنامه‌نوساندا كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن: دوای 27 ساڵ له شكست و تیرۆری ده‌نگی ئازاد ئیتر ده‌نگدان به پارتی و یه‌كێتی ده‌نگدانه به تیرۆر‌و تۆقاندن و كوشتنی رۆژنامه‌نوسان. یه‌كێكی تر له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی كه له 13ی ئابی 2016 له پارێزگای دهۆك و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان تیرۆركرا, رۆژنامه‌نوس وه‌دات حسێن بوو، كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن: دوای نزیكه‌ی دوو ساڵ له تیرۆركردنی هێشتا بكوژانی كوڕه‌كه‌یان ده‌ستگیرنه‌كراوه..
له رۆژی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریدا رۆژنامه‌نوسانی هه‌رێم ره‌خنه‌ی توند له یه‌كێتی و پارتی ده‌گرن و به كوشتنی رۆژنامه‌نوسان و ده‌نگی ئازاد تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن, وه‌ك رۆژنامه‌نوسان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش شاهیدی پێشێلكاریه‌كانی بواری رۆژنامه‌گه‌رین له هه‌رێم به‌ڵام پارتی و یه‌كێتی له بری به‌خۆداچونه‌وه‌یان به‌رده‌وام وه‌ڵامی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش ده‌ده‌نه‌وه‌و تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه.