ئەمڕۆ ٢١/٧/٢٠١٨ لەسلێمانی مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەدەچێت.
بەبۆنەی تێپەڕینی دە ساڵ بەسەر تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنوس سۆرانی مامە حەمەدا ئەمڕۆ لە هۆتێل مەم و زین مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە بەڕێوە دەچێت.
مەراسیمەکە لەکاتژمێر ٥.٣٠ خولەکی ئیوارە دەستپێدەکات.
سۆرانی مامە حەمە ساڵی (١٩٨٧) لهگهڕهكی رهشید ئاوای شاری كهركوك لهدایكبووه، و بەرپرسی نوسینگەی کەرکوکی گۆڤاری لڤین بوو، لە بەرواری ٢١/٧/٢٠٠٨دا لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە کەرکوک تیرۆر کرا.
سەرچاوە: لڤین