نیسان 25, 2024

قەڵەمکوژ

12نوسینی : حاجی

پاش راپەڕین
قەڵەمکوژێک پەیدا بوو
رقی لە وشە و لە ئازادی و
لە نوسین بوو
دژی رۆژنامەو
ئازادی رادەربڕین بوو
بە خوێن رشتنیان
مەسرور بوو
***
رۆژ ھاتو چوو
ئازادی و کتێب و رۆژنامەکان
کۆبوونەوە
کتێب خۆی کرد بە قەڵغان
قەڵەمیشیان کرد بە تیر و
رستەش کەوان
لەسەر دڵی ئەو جەللادە
دکتۆر کوژە
سۆرانکوژە
سەردەشت کوژە
بوونە نیشان

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *