نیسان 20, 2024

دایكی سۆرانی مامەحەمە بۆ بكوژەكان: پێمبڵێن بۆ سۆرانتان تیرۆر كرد گەردنتان ئازاد دەكەم

ژیان: هاوژین غەریب
“ئەوانەی سۆرانیان تیرۆر كرد ئەگەر پێم بڵێن لەسەر چی كوڕەكەمیان تیرۆركردوە ئیتر گەردنیان ئازاد دەكەم”. دایكی سۆرانی مامەحەمە دوای 10 ساڵ لە دوری كوڕەكەی وای دەڵێت.

ئەو كە تائێستاش هەر شەوێك خەو بەسۆرانەوە دەبینێت تا دەمەو بەیان خەوی لێناكەوێتەوە، “هەر شوكرانە بژێری خوا دەكەم لەبەر ئەوەی كورەكەم سەر بەرزەو رێزی لێدەگیرێت”. وتیشی “ئەو كەسەی كە سۆرانی تیرۆر كردووە ئەگەر ئێٍستا بگیرێت دەڵێم ئازادی بكەن لەبەر خاتری خوا، چونكە ئەو هەقێكی لەلایە خوای گەورە بۆخۆی لێی دەسێنێتەوە”.

❞كەیسی سۆرانی مامە حەمە، تا ئێستا بەكراوەیی ماوەتەوەو سەرەڕای پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوە، تاوانباران‌و هۆكاری كوشتنی هێشتا تەواو ڕوون نییە

دوێنێ شەممە، 10 ساڵ تێپەڕی بەسەر تیرۆركردنی رۆژنامەنوس سۆرانی مامەحەمە، كە ساڵی 1987 لەشاری كەركوك لەدایكبووە‌و ڕۆژنامەنووسی گۆڤاری لڤین بوو ماوەی سێ ساڵ لەو گۆڤارە كاری كرد، لە 21ی تەمموزی 2008لەبەردەم ماڵی خۆیدا تیرۆر كرا.

كەیسی سۆرانی مامە حەمە، تا ئێستا بەكراوەیی ماوەتەوەو سەرەڕای پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوە، تاوانباران‌و هۆكاری كوشتنی هێشتا تەواو ڕوون نییەو ساڵانەش لەلایەن گۆڤاری لڤین‌و ڕۆژنامەنووسان‌و بەئامادەبوونی خێزانەكەی یادی تیرۆركردنی دەكرێتەوە‌و دایكی لەدەیەمین ساڵیادەكەی قسەی بۆ (ژیان) كرد.

ئاسایشی سلێمانی نەیهێشت لەو هۆڵەدا كە بڕیار بوو یادەكەی تیادا ئەنجام بدرێت یادەكە بكرێتەوە، بۆیە دەستەی ئامادەكاری ساڵیادەكە لەبەردەم هۆڵەكەدا یادەكەی كردەوە.

❞فەرمان مامەحەمە، برای شەهید سۆران بە (ژیان)ی وت “روو ڕەشی بۆ بكوژانی شەهیدی قەڵەم، ئەوە 10 ساڵ تێپەڕ دەكات بەسەر تیرۆری سۆراندا، بەڵام ئێٍستا ئاسایش رێگری دەكات لە ساڵیادەكە”.

فەرمان مامەحەمە، برای شەهید سۆران بە (ژیان)ی وت “روو ڕەشی بۆ بكوژانی شەهیدی قەڵەم، ئەوە 10 ساڵ تێپەڕ دەكات بەسەر تیرۆری سۆراندا، بەڵام ئێٍستا ئاسایش رێگری دەكات لە ساڵیادەكەی، لەدوای تیرۆری سۆران من هەمیشە وتوومە دەسەڵاتدارانی كوردستان ئەوەی كە نایكەن لە پیاوەتی خۆیانە ئەگەرنا هەموو شتێكیان لەدەست دێت”.

فەرمان وتیشی “دۆسیەی سۆران لەلای ئێمە كراوەیە، ئەگەر لەلای دەسەڵاتیش داخرابێت، هیچ بەڕێوەپێشچونێكیشی نەبینیوەو جۆرێك لە داخراوی بەخۆیەوە بینیوە”.

بەر لە دوو مانگ لە كوشتنی، سۆران هەڕەشەی كوشتنی لێكرابوو، كوشتنەكەشی بەدوای چەند وتارێكدا هات كە لە ڕۆژنامەو گۆڤارەكاندا بڵاوی كردبوونەوە، وەك وتاری پرسی دەركەوتنی خانمی یەكەمی كوردستان لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی كە تیایدا داوای دەركەوتنی خێزانی مەسعود بارزانی كردبوو لەگەڵ ڕاپۆرتێك لەسەر تێوەگلانی بەرپرسانی حكومی شاری كەركوك لەگەڵ لەشفرۆشانی ئەو شارە، ئەم دوو بابەتە بەڕای بەشێكی زۆر لە نزیكەكانی سۆران بەهۆكاری هەرە سەرەكی دەبینرێت بۆ تیرۆر كردنی.

لە دوای تیرۆركردنەكەی رێكخراوە جیهانیەكان‌و میدیاكانی جیهان گرنگی تایبەتیان بەدۆسیەكەی سۆرانی مامە حەمەدا ماڵپەڕی ویكیلیكس لە بەڵگەنامەیەكدا كە بڵاویكردەوە تیایدا دەڵێت: گەورە راوێژكار تۆماس كراجیسكی بەدواداچونێكی تێروتەسەلی كردووە لەسەر كەیسی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس سۆران مامەحەمە، لەدرێژەی لیكۆڵینەوەكەیدا سەردانی هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی‌و مەسرور بارزانی‌و نەوشیروان مستەفاو كۆسرەت رەسوڵ‌و ئەحمەد میرەی كردووە، لێدوانی هەریەكەیانی وەرگرتووە لەسەر كەیسەكە.

❞گەورە راوێژكار تۆماس كراجیسكی بەدواداچونێكی تێروتەسەلی كردووە لەسەر كەیسی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس سۆران مامەحەمە، لەدرێژەی لیكۆڵینەوەكەیدا سەردانی هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی‌و مەسرور بارزانی‌و نەوشیروان مستەفاو كۆسرەت رەسوڵ‌و ئەحمەد میرەی كردووە

لەو راپۆرتەی ویكیلیكسدا باسی لەوە كردووە، سەردانی بەرپرسانی حكومی‌و ناحكومی دەكات‌و چاوی بە مەسرور بارزانی دەكەوێت‌و دەربارەی كەیسی سۆرانی مامەحەمە مسرور بارزانی دەڵێت “یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەموو كات دژی من‌و دژی پارتی دیموكراتی كوردستانن‌و هەوڵدەدەن لەكەسایەتی من بدەن بەتایبەت لەكەیسی كوشتنی ئەم رۆژنامەنوسە، كە راپۆرتێكی لەسەر گەندەڵی حكومەتی هەرێم بڵاوكردبویەوە”.

ئەحمەد میرە، سەرنوسەری گۆڤاری لڤین، بە (ژیان)ی وت “برینەكانمان كولایەوە جارێكیتر سۆران تیرۆر كرایەوە ئەوە كارەساتێكی گەورەیە دەسەڵات رێگەت نەدات لە هۆڵێكی داخراودا یادی شەهیدێكی قەڵەم بكەیتەوە، ئێمە هیچ دڵخۆشكەر نین بە بەرەوپێشچونی ئەم كەیسە”.

لە ساڵیادەكەدا خەڵاتی ئەمساڵی سۆرانی مامە حەمە درایە هەریەكە لە رامین حوسێن پەناهی، كە ئێٍستا لە زیندانەكانی ئێراندایەو سزای سێدارەی بۆ دەرچووە، خەڵاتی دووەم‌و سێهەمیش درایە هەردوو رۆژنامەنوس شۆرش خالیدو زمناكۆ ئیسماعیل.

سەرچاوە: وێبسایتی ژیان

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *