وێستگه نیوز: ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی 21ی ته‌مموزی 2017، له هۆڵی ته‌وار له سلێمانی له مه‌راسیمێكدا یادی نۆ هه‌مین ساڵیادی “تیرۆركردنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆرانی مامه حه‌مه” كرایه‌وه.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا وتاری گۆڤاری لڤین و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سه‌نته‌ری متیرۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان و وتاری بنه‌ماڵه‌ی “شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆرانی مامه حه‌مه” خوێندرایه‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌دا خه‌ڵاتی ئازادی رۆژنامه‌نووسی به‌خشرایه هه‌ریه‌ك له (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و رۆژنامه‌نووس مه‌سعود عه‌بدولخالق، رۆژنامه‌نووس ئاڵا له‌تیف).
سۆرانی مامه حه‌مه ساڵی 1987 له‌گه‌ڕه‌كی ره‌شید ئاوای شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه. هه‌ر له‌و شاره، قۆناغی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی ته‌واو كردووه‌و چووه‌ته به‌شی مۆسیقای په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی كه‌ركوك.
سۆران كه جگه له‌كاری رۆژنامه‌نوسی میوزیك ژه‌نیش بووه، پێش ئەوەی تیرۆر بکرێت، خوێندكاری قۆناغی چواره‌می به‌شی مۆسیقا بووه، شعریشی نوسیوه، کاری رۆژنامەنووسدشی کردووەو به‌رپرسی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی گۆڤاری لڤین بووه.
سۆرانی مامە حەمە لە 21 تەمموزی 2008 لەبەردەم ماڵی خۆیدا له‌كه‌ركوك تیرۆركرا، ئه‌و رووداوه كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه به‌دوای خۆیدا هێناو رێكخراوه جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به مافی رۆژنامه‌نوسان و مافی مرۆڤی هێنایه ده‌نگ.
دوایین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی سۆران مامە حەمە له (گۆڤاری لڤین)دا بڵاوكرایه‌وه، كه راپۆرتێك بوو به‌ناونیشانی (سۆزانییه‌كان كه‌ركوك داگیرده‌كه‌ن)، له راپۆرته‌كه‌دا باس لە چه‌ند به‌رپرسێكی حزبی لە كه‌ركوك كرابوو.
چەند ڕۆژێکی كه‌م پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌و كاتژمێر 9ی شه‌وی 21ی ته‌مموزی 2008، سۆران له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیاندا له‌گه‌ڕه‌كی ره‌شید ئاوا له‌كه‌ركوك له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه تیرۆركرا.
بەر لە دوو مانگ لە تیرۆركردنی، سۆران مامە حەمە هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو، كەیسی تیرۆركردنی سۆرانی مامە حەمە تائێستا ئێستا بەکراوەیی ماوەتەوە، سەرەڕای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە، بكوژانی نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
21/07/2017