پرۆسه‌ی دادگایكردنه‌كه هه‌نگاوێكی تره له‌درێژه‌ی سیناریۆ هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان‌و هه‌وڵێكه بۆ شێواندنی حه‌قیقه‌ت‌و شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌و رزگاركردنی تاوانباران له‌سزا
بریاره ئه‌مرۆ، دووشه‌ممه، له‌شاری هه‌ولێر دادگا دانیشتنێكی دیكه له‌باره‌ی دۆسیه‌ی “تیرۆركردنی” رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان ئه‌نجامبدات‌و برایه‌كی سه‌رده‌شتیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی دادگا ناكه‌ن، پێشیوایه كه پرۆسه‌ی دادگایكردنه‌كه هه‌وڵێكه بۆ شێواندنی حه‌قیقه‌ت‌و شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه.
هه‌ولێر، ئاوێنه‌نیوز:
له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی رای گشتی‌و رۆژنامه‌نوسان كراوه، به‌كر عوسمان برای رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان رایده‌گه‌یه‌نێت له‌لایه‌ن دادگای هه‌ولێره‌وه پێنچ كه‌س له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بون له‌دانیشتنێكی دیكه‌ی دۆسیه‌ی “تیرۆركردنی” رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان بانگهێشتكراون، به‌ڵام ئه‌وان به‌شداری تێدا ناكه‌ن‌و ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ی دادگا نابن كه بڕیاره ئه‌مرۆ به‌رێوه‌بچێت.به‌ئاماده‌بونی “تاكه تۆمه‌تباری كه‌یسه‌كه هـشام مه‌حمود ئیسماعیلی 30 ساڵ”، له‌رێكه‌وتی 27/3/2012 دانیشتنی یه‌كه‌می دادگا له‌سه‌ر كه‌یسی “تیرۆركردنی” رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌ست عوسمان به‌بێ ئاشكراكردنی هۆكاره‌كه‌ی دواخرا.
به‌كر عوسمان پێیوایه كه پرۆسه‌ی دادگایكردنه‌كه هه‌نگاوێكی تره له‌درێژه‌ی سیناریۆ هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان‌و هه‌وڵێكه بۆ شێواندنی حه‌قیقه‌ت‌و شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌و رزگاركردنی تاوانباران له‌سزا كه ئه‌وه‌ش تاوانێكی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر حه‌قیقه‌ت‌و ئازادی را ده‌ربڕین‌و سه‌رده‌شت عوسمان‌و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كرێت.
له‌رۆژی 4ی ئایاری ساڵی 2010، رۆژنامه‌نوس‌و خوێندكاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، سه‌رده‌شت عوسمان، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه رفێنراو دوای دوو رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی له‌شاری موسڵ دۆزرایه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌شدار عوسمان، برای رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان، ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه‌نیوز ئاشكراكرد كه به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌و خۆپیشاندانه‌ی ساڵی 2011 له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا دژی “تیرۆركردنی” سه‌رده‌شت عوسمانی برای، له‌لایه‌ن دادگای هه‌ولێره‌وه بانگهێشتكراوه.
به‌شدار عوسمان وتیشی، “من سه‌دان جاری‌تر له‌دژی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوسان‌و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان دێمه سه‌رشه‌قام، به‌هیچ شیوه‌یه‌كیش ناچمه به‌رده‌م دادگایه‌كی ناشه‌فاف‌و حیزبی، وه هه‌ر بڕیارێكی دادگاش لای ئێمه شه‌رعیه‌تی نییه‌و به‌ره‌سمی نایناسین‌و قبوڵی ناكه‌ین“.
سەرچاوە : ئاوێنە