برایه‌كی سه‌رده‌شت عوسمان: ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی سه‌رده‌شت به‌رێوه‌ده‌چێت گه‌مه‌و گاڵته‌یه نه‌ك دادگا
هێمن مامه‌ند، هه‌ولێر:
له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له وڵاتی سویده‌وه، به‌كر عوسمان، برای رۆژنامه‌نوسی “تیرۆركرا‌و” سه‌رده‌شت عوسمان، ئه‌مرۆ، دووشه‌ممه، به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، رۆژی 20ی كانونی دووه‌م دوای ئه‌وه‌ی دانیشتنی دادگا دواخرا بۆ 2ی ئادار، به‌ڵام دواتر رایانگه‌یاند بۆ 3ی ئادار دواخراوه‌و ئێستاش ده‌ڵێن رۆژی دادبینیه‌كه 5 ی ئادار كه پشووه، بۆیه ئه‌وه گاڵته‌جاریه نه‌ك دادگایی. سەردەشت عوسمانی رۆژنامەنووس‌و خوێندکاری دوا قۆناغی زانکۆ لەڕۆژی ٤ی ئایاری ٢٠١٠ لەبەردەم کۆلیژەکەیدا لەهەولێر کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە فڕێندرا، پاش دوو رۆژ تەرمەکەی بەکوژراوی لەموسڵ دۆزرایەوە. به‌كر عوسمان، وتیشی، له دۆسیه‌كه به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی، ئاوێنه، بڵاوكرایه‌وه كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه له وته‌كانی پێشووی په‌شیمان بوه‌ته‌وه كار له‌سه‌ر داپۆشینی ئه‌و ره‌خنه‌و تێبینیانه ده‌كرێت كه له‌سه‌ر دادگا دروستبوون. هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌سه‌ره‌تادا سیناریۆكان ده‌ستی پێكرد بۆ شاردنه‌وه‌ی بكوژرانی راسته‌قینه، ئێستاش كارده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌و ره‌خنانه‌ی له‌سه‌ر دادگا هه‌یه دابپۆشرێن‌و بیانوی بۆ بدۆزنه‌وه. براكه‌ی سه‌رده‌شت، جه‌ختیشیكرده‌وه، بۆیه ئێمه پێشتر‌و ئێستاش پێمان وابووه ئه‌وه دادگایی نییه‌و سیناریۆیه‌و پێویسته رابگیرێت. پێشتریش له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی رای گشتی‌و رۆژنامه‌نوسانی كردبو، به‌كر عوسمان، له‌باره‌ی دادگاییكردنی تۆمه‌تباری كوشتنی براكه‌ی رایگه‌یاندبو، “پرۆسه‌ی دادگایكردنه‌كه هه‌نگاوێكی تره له‌درێژه‌ی سیناریۆ هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان‌و هه‌وڵێكه بۆ شێواندنی حه‌قیقه‌ت‌و شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌و رزگاركردنی تاوانباران له‌سزا كه ئه‌وه‌ش تاوانێكی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر حه‌قیقه‌ت‌و ئازادی را ده‌ربڕین‌و سه‌رده‌شت عوسمان‌و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كرێت.” له‌ژماره 365ی‌دا، رۆژنامەی ئاوێنە له‌زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه كه “لەدانیشتنی ڕۆژی 13ی شوبات لەدادگای تاوانەکانی هەولێر، ئەو تۆمەتبارەی بەکوشتنی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان تۆمەتبار کرا بوو لەقسەکانی پەشیمان بووە‌و ئەو تۆمەتەی رەتکردەوە کە دابویانە پاڵی”. سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە تۆمەتبارەکە لەقسەکانیدا لەبەردەم دادوەر ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە ئەو “نە سەردەشت عوسمانی بینیوە‌و نەناسیویەتی‌و نەدەستیشی لەکوشتنیدا هەیە”. له‌رێكه‌وتی 2010/9/15 به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێك به‌ناوی “لیژنەی لێکۆڵینەوە له‌ناسنامەی بکوژانی قوتابی سەردەشت عوسمان ) ئاشکرا دەکات” كه له‌لایه‌ن ئاسایشی گشتی هه‌ولێره‌وه بڵاوكرایه‌وه، تیایدا هاتووه، “لەپاش کۆکردنەوەو تاوتوێکردن‌و شیکردنەوەی چەندین زانیاری لەسەرچاوەی جیاجیا لەلایەن لێژنەی لێکۆلینەوە دەرکەوت کەسێکی سەر بەگروپی انسار الاسلام بەناوی (هشام محمود اسماعیل)تەمەن 28 ساڵ بەرەگەز کورد، دانیشتوی شاری موسڵ پیشەی فیتەرە لەپیشەسازی شارۆچکەی بێجی دەستی هەبووە لەشەهیدکردنی ناوبراو”. به‌درێژایی سێ ساڵی رابردو، وێڕای ئه‌نجامدانی چه‌ندین خۆپیشاندان له‌ئاستی كوردستاندا، چه‌ندین رێكخراوی رۆژنامه‌وانی‌و مرۆڤدۆستی ناوداری جیهانیش داوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیان كردووه سه‌باره‌ت به‌كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی بكوژه راسته‌قینه‌كانی، به‌ڵام تائێستا ئه‌و داواكارییانه له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێم‌و به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه.