سەردەشت ،خوێنێک بوو لە جەستەی ئازادیی رژا .. !
ئەمرۆژانە ٣ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر تیرۆری رۆژنامەنوس و خوێنکاری قۆناگی چوارەمی بەشی ئینگلیزی (سەردەشت عوسمان حسن)،کە لەرێکەوتی ٥ – ٥- ٢٠١٠،لەبەرامبەر نوسینی چەند ووتارێک و قسە و هەڵویستەکانی،لەنێو جەرگەی شاری هەولێر و لەبەردەم کۆلێژەکەی لەبەرنامەیەکی پشوەخت دارێژراودا لەلایەن چەند چەکدارێک دەرفێندرێت و بەگوللەیەک لەنێو دەمی تیرۆردەکرێت و تەرمەکەشی دەبرێتە شاری موصڵ و لەوێ فڕێدەدرێت،لە سەروبەندی نزیکبونەوەی ساڵیادی تیرۆرکردنیچین و توێژە جیاوازەکانی کوردستان بە شیوازی جیاواز یادی بەرز ردەگرن و رێز لە قوربانیەکەی دەگرن کە بەژیان و جەستەی جۆیی لەپێناو ئازادی دای ،لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەتایبەت فەیسبوک خەڵکی کوردستان و نوسەران و رۆژنامەنوسان و ئازادیخوازان کۆمێنت و هەست و ئیحساسی خۆیان لەم بارەوە دەنوسن و وێنەی پرۆفایلەکانیان کردوە بە وێنەی سەردەشت عوسمان،ئەوەی لەخوارەوە دەیخوێننەوە بەشێک لە کۆمێنتەکانە:
ئامادەکردنی : سایتی سەردەشت عوسمان
http://www.sardashtosman.com/
سەردەشت نابێت ماڵئاوایی بكات، ئەو هەمیشە دەبێت وەك ئێستا لەگەڵمان بێت و ئازادیمان بپارێزێت، ئەو پەیامێكی گەورەیی پێیەو نابێت لێمان غایب بێت، ئەوانەی دەیانەوێت سەردەشتمان لێ دیارنەبێت ئەوانەن دوژمنی ئازادین و رێك ئەوەیان دەوێت كە سەردەشتمان لێ بسەنێت و غایبی بكات.. سەردەشت غایب نیەو رۆژ لەدوای رۆژ وەكو لاولاوەكانی ئەمازۆن باڵا دەكات
هەردی ئەحمەد
*** ***
شیوەن کردن بۆ سەردەشت مانای هەوڵدانە بۆ لەبیرکردنی پەیامەکەی …سەردەشت سومبولی ئازادی و جەسارەتی نەوەی نوێیە و ئەندازیاری سنوربەندی مێژووی کۆن و نوێیە،پەیامەکەی نەخشە ڕێگای بەرەنگاربونەوەی کۆنەپەرەستی و یەکەم چەخماخەی شۆڕشی نوێی لاوانی بەشمەینەتی کوردستانە بەڕوی کۆمەڵگای چینایەتیدا…
ئەکرەم نادر
*** ***
جگه له‌وه‌ی خهسارهتیكی گه‌وره له بنه‌ماڵه بهریزهكهیان و كوردستان و ئازادی كه‌وت،به‌لام شانازیه‌كی زۆر گه‌وره‌تریشه كه ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌و كورد رۆله‌ی وا ههقبیژو دلسۆزو ئازادی خوازی هه‌یه گرنگه گه‌نجانی كورد ئازادی خوازان ریچكه‌ی ئه‌م قاره‌مانه به‌رنه‌ده‌ن و هه‌ر كاتیك باسی ئازادیشیان كرد پیشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ئه‌نفال و شه‌هید زه‌رده‌شت و ئه‌و شه‌هیدانه‌یان له بیر نه‌چیت كه گیانیان به‌خت كرد بۆ ئازادی خوینیان به‌خشی بۆ ئازادی زۆر تامه‌زرۆی ئازادی و دیموكراتی و مافه‌كانی مرۆف بون به‌لام ئه‌وانه‌ی زه‌رده‌شتیان تیرۆر كرد مرۆف نه‌بون ئازادی خوازیش نه‌بون به‌لكو درنده‌و گه‌نده‌ل و تاریك خواز بونه به‌لام زه‌رده‌شتی جوانه مه‌رگ زهنگیكی بۆ گه‌نجانی كوردستان لیدا كه وشیاربن و ریچكه‌ی ئازادی ون نه‌كه‌ن له‌گه‌ل ریزی غازی فیصل سیان .
*** ***
من دەیبینم ،لە هەموشوێنێك دەبینم لە زانکۆ بەدیار گفتوگۆی هاورێکانیەوە ،لە گردبونەوەی خانەوادەی شەهیدانی ١٧ شوبات ئەو هەر لە سپێدەوە چاوەروانیان دەکات،لەوی لە شوێنە تاریکەکان کە بنەماڵە لاوەکانی ئەم دەڤەرەی تیا بێ سەرو شوێن دەکات لەوێیە ئاودەکات بەدەمیانەوە لەئامێزیان دەگریت ، لەسەر خوانی ماڵە هەژارەکانی ئەم ووڵاتە دزراوەیە ئەو نانە هەژارانەیەیان لەگەل بەش دەکات ،شەوان پاسەوانی ئەم وولاتەیە سەردەکات بە ماڵی منداڵە بێ باوک و بێ نازەکان فرمێسکەکانیان بۆ دەسرێت و دەیان لاوێنێتەوە تا نوقمی خەوبینین بن بە باوکەوە ….بەیان لەتاریک‌و لێڵدا سەرێک دەدات لەدایک و باوکی خەریکی نوێژی بەیانین تێر بۆنیان پێوەدەکات تا درەنگانیک جێیان ناهێڵێت دەجێتە ژورە جێماوەکەی و سەیرێکی کتێبەکانی دەکات بەخەندە هەمیشەییەکەیەوە دەگەرێتەوە باوەشی نیشتمان و سەرقاڵی خەمەکانی هاوشاریرکانی ،سەردەشت لێرەیە لەناوماندا لەخوێنماندا گوزەر دەکات .
گوڵە رۆتانا
*** ***
ئه‌گه‌ر ئازادی به گوڵیکی بۆن خۆش پێناسه بکه‌ین،ئه‌وا سه‌رده‌شت،ی نه‌مر،خونچه‌یه‌ک بوو،که هێشتا نهپشکوتبوو کاسی کردن،ئه‌گه‌ر بیان هێشتایه بپشکوێت،ئه‌وا بۆنه خۆشه‌که‌ی له ناوی ئه‌بردن،،ئه‌وانه‌ش که هه‌میشه دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ به‌ها جوانه‌کانه که مرۆڤه‌کان پێی خۆشبه‌ختن،،له پێشا ئه‌و خونچانه ئهوهرێنن که ئه‌زانن نه‌ک هه‌ر کاسیان ئه‌کات به‌ڵکه له ناویان ئه‌بات،،که‌سانێک که جاویان هه‌ڵنایه‌ت به به‌ها جوانه‌کانی مرۆڤایه‌تی ئه‌مرۆ یان سبه‌ی به‌ها جوانه‌کان ڕایان ئه‌ماڵێت ئه‌و خونچهیهش که وهراندیان،ره‌گ،ێک دا ئه‌کوتێت له شاده‌ماره‌کانی بیر‌و هۆشی له‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی تێیدا بوو،که ئه‌بێته سهرگوزشتهوهو نه‌وه له دوای نه‌وه له‌م سه‌رده‌می پێشکه‌وتنی تهکنهلۆژییایهدا،هه‌موو ساڵێک تازه‌و تازه‌تر ئه‌کرێته‌وه‌و،ئه‌مه‌ش مانای وایه ئه‌و خونچه‌یه‌ی که به بۆن کاسی ئه‌کردن ،ئێستا وه‌ک دارێکی له بن نه‌هاتوو ڕه‌گی داکوتی و ڕه‌گه‌که‌ی بڵاو بۆوه، له‌مه به دواوه و له دوای وه‌راندنی وه‌ک ڕه‌شه‌بایه‌ک کاستان ئه‌کات،لولتان ئه‌کات. نامرێت سه‌رده‌شت بژی ئازادی
سوهام علی
*** ***
هەزاران سڵاو بۆ رۆحی ئازادی خوازت ،سڵاو لەوخەندە پرر حوزنەت بۆ نیشتمان ،مەبەستتبوو دنیایەک باشتر بخولقێنی کە عەدالەتی تیابیت، دەتزانی شتگەلێکی ترسناک بەرێوەیە وەلێ باوەرت بەخەونەکەت بۆ دنیایەکی باشتر بەهێز تر بو لە ترس،تۆ لە پێناو ژیانێکی شیاو تێدەکۆشایت بۆ هەمومان بۆ ئەوەی بەختەوەربین ،تۆ لەوێ بویت و لەپێناوەی هەموماندا خۆت کردە قوربانی …
*** ***
رۆحی شاد بێت.. ئه‌و مردنێکی ئاسایی نه‌بوو.. له ئاستێک‌دا زه‌مه‌نی ئێمه‌ی له‌تکرد. پێش سهردهشتو دوای سه‌رده‌شت زەمەنێکی جیاوازە.. عەتا محمد
*** ***
مەگری بۆ سەردەشت، ئەویان کۆشت تا تۆ بێدەنگ بکەن. قوڵی لێ هەڵمالە و قەڵەمەکەی سەردەشت بگرە بەدەستەوە! وەک سەردەشت بوێر و بە غیرەت و عاشق بە. وشە و ڕەستە و دێڕ و پاراگراف و بابەتە نەوەتراوەکانی بنوسە، لە دەر و دیواری زانکۆی هەڵواسە، وێنەێەکی لەگەڵ گۆلیکو سور لە سەر سنگت بدە و هاوار بکە: من سەردەشتم!
یادی بەرز و ڕیگاکەی بەردەوامە!
عوسمان رەحمانی
*** ***
بۆ شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت عوسمان ..
نیشتیمانم بینی كزكز له چراكه‌ی نه‌نكم كزتر كز ..به‌ڕوخساریه‌وه وادیار بوو له‌یه‌كه‌م چركه‌وه به‌كۆچی ناواده‌ی تۆی زانی بوو.. ئه‌و چركانه‌ی پڕ پڕ بوون له ڕه‌شی ..ئه‌و چركانه‌ی پڕپڕ بوون له خیانه‌ت له تۆ.. ئه‌و چركانه‌ی پڕ پڕ بوون له خیانه‌ت له نیشتیمان ..ئه‌و چركانه‌ی پڕ پڕ بوون له خیانه‌ت له یاساكانی خوا ..
ئه‌و چركانه‌ی پڕ پڕ بوون له خیانه‌ت له یاساكانی مرۆڤایه‌تی ..ئه‌وان ده‌بێت پڕ پڕ بن له دڕنده‌یی.. ئه‌وان ده‌بێت دور دور بن له مرۆڤایه‌تی دورتر ..
تۆش پڕ پڕ له به‌رائه‌ت له دڵسۆزی بۆ نیشتیمان ..تۆش پڕپڕ له‌نوسین و ووشه‌ی جوان..تۆش پڕ پڕ له كڵپه و بڵێسه به‌ره‌و ڕووی ناحه‌زانی نیشتیمان.. نا…نا …نا …نا سه‌رده‌شت گیان هاوڕێم تۆ نامری ..به جه‌سته لێره نیت بۆشهرمهزار كردنی بكوژانت وێنه‌كه‌تم له گه‌ڵ هه‌ڵگری ..ئێمه‌یش پڕپڕین له ووشه‌كانی تۆ.. ئێمه‌یش پڕپڕین له‌و شیره‌ی تۆی پێ گۆش كرا ..واز ناهێنین تا نه‌زانین خوێنی تۆ چی لێ هات بۆ كوێ برا ؟!
هه‌ورامانی
*** ***
“پیاوێك چاوه‌ڕوانه رۆشنایی چاوه‌كانی بگه‌ڕێته‌وه”
تۆ كه نایه‌یت
هه‌ر له‌گه‌ڵمای سهردهشتهكهم
قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت…
هه‌ر وه‌ك جاران…
ته‌خت و به‌ختی جهڵادهكان
ده‌هه‌ژێنێت!
وشه‌كانت…
تیشكی خۆر بوون
ئێستاش، روو ره‌شی سته‌مكاران ده‌رده‌خات!
بوێریت…
بته‌كانی مه‌مله‌كه‌تی تێكشكاند‌و
لاپه‌ره ره‌شه‌كانی هه‌ڵدایه‌وه!
وه‌ره‌وه…
ده‌ستی مناڵه شه‌هیده‌كان بگره
كه زه‌مه‌نێكه بارانێك ته‌ڕیان ناكات!
چاوی دایكه جه‌رگ سوتاوه‌كان بسڕه
كه ئێستاش ده‌رگای حه‌وشه داناخه‌ن و
چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌ی كوڕه‌كانیان ده‌كه‌ن!
خه‌وی ئه‌و ژنانه ته‌فسیر بكه
كه تائێستاش جڵی ره‌ش ده‌پۆشن و
خه‌و به باوه‌شی گه‌رمه‌وه ده‌بێنن
مڵ پێچی هاوسه‌ره‌كانیان له‌مل نه‌كردۆته‌وه
شه‌وه‌كان رۆشه‌ن بكه‌وه
له‌م ده‌ڤه‌ره هیچ ئه‌ستێره‌یه‌ك
بۆ خۆشبه‌ختی نادره‌وشێته‌وه
گه‌نجه خه‌سێنراوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه
ئه‌وان له‌زمانی گوڵ و په‌یامبه‌ر ناگه‌ن!
هه‌ر به دیار ئازاره‌كانه‌وه دانیشتوون
دار عه‌ساكه‌ی مو‌سا بگره به‌ده‌سته‌وه
رووی جهڵادهكان ده‌رخه!
كراسه خوێناوییهكهت بنێره‌وه
پیاوێك چاوه‌ڕوانه رۆشنایی چاوه‌كانی بگه‌ڕێته‌وه
دایكێك ده‌یه‌وێت بڵێسه‌ی ناخی هێور بێته‌وه
شارێك به‌رگی ره‌ش فرێنادات
چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژه‌ن، وه‌ك “مه‌سیح” له‌ئاسمان دابه‌زیت و
دادگا بێ ناوه‌رۆكه‌كان سه‌رو ژێر كه‌یت!
عیسا خدر
*** ***
5 ئایار ناکه‌ین به ڕؤژی ئازدی له کوردستان ،به‌ڵکو پێنجی ئایار سی ساڵه ڕۆژی ئازدیه له کوردستان .شوان ئەحە
*** ***
چ بەدبەختیەکه ژیان له سایەی ئەم ده سەلاتەدا، به سەرۆک و دادگا‌و دادوەرەوە بەدریژایی تەمەنیان هەر خەریکی درۆ و تەفرەدانی خەڵک بونە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بن، بەڵام سەردەشت دۆڕاوی نیشاندان ! ئیوە هەرگیز ناتوانن له (سه رده شت)ی بەرنەوه سڵاو له خوراگریتان خانه وادەی سه رده شت،ئەم خەباتەی ئیوه تەنها بۆ دادگایی کردنی تاوانبارانی سەردەشت نیه خەباته له پیناوی ئازادی‌دا بۆ هەمووان ..
دارا محمد
*** ***
سەردەشت خوێنێک بوو لە جەستەی ئازادیی رژا، هەر بۆیە تا دەسەڵاتدارە خوێنڕێژە ئازادییکوژەکان
بە چارەنووسی خۆیان نەگەیەندرێن ئەو خوێنە هەر رەوڕەوەی ئازادیی دەچەرخێنێ و ناوەستێ..
سایتی ئەمڕۆ
*** ***
ئەوان کە هاتن ئەو میللەتەیان گەراندەوە بۆ حوکمی عەشایەرو بنەماڵە ژیانی خەڵکیان سەرتاپا کرد تراژیدیا ،درێژەیان دا بەخەباتی ئاخاکانیان بۆ کوشتنی هەمو دەنگێکی ئازاد،لەگۆرنانی هەزاران لاوی ئەم دەڤەرە بەخەونە گەورەکانیانەوە ،درود بۆ شەهید سەردەشت و هەمو شەهیدانی تری ئەم رێگایە ..
میران عمر
*** ***
http://www.sardashtosman.com