ورده‌كاریه‌كانی رفاندنی سه‌رده‌شت عوسمان له زاری ئه‌فسه‌رێكی ئاسایشه‌وه
برایه‌كی رۆژنامه‌نوسی تیرۆركرا‌و سه‌رده‌شت عوسمان چه‌ند نهێنیه‌كی روداوی رفاندن‌و دواتریش كوشتنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات‌و ده‌ڵێت “هێزێكی گه‌وره له پشت تیرۆركردنه‌كه‌ی سه‌رده‌شته‌وه‌یه.”
هه‌ولێر، ئاوێنه‌نیوز: له چاوپێكه‌وتنێكیدا كه له ژماره 231ی گۆڤاری لڤیندا ئه‌مڕۆ (سێ شه‌ممه) بڵاوبوه‌ته‌وه، هه‌ژار عوسمانی برای سه‌رده‌شت، كه له كاتی تیرۆركردنی براكه‌یدا كارمه‌ندی ئاسایشی هه‌ولێر-پارتی بووه به پله‌ی ملازمی یه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه له روداوی دیارنه‌مانی سه‌رده‌شتدا زۆر سه‌ره‌داوی نهێنی ده‌ست كه‌وتووه‌و ده‌ڵێت “هه‌ر كاتێك دادگایه‌كی دوور له كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێستا هه‌بێت ده‌توانێت به به‌ڵگه‌ی روون و ئاشكرا بكوژانی سه‌رده‌شت به سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نێت.”
ئه‌و ده‌ڵێت،”له رێكه‌وتی 5/5/2010 كاتژمێر 8:30 خوله‌ك كاتێك ده‌رۆیشتم به‌ره‌و ده‌وامی رۆژانه‌م له‌سه‌ر شه‌قامی كه‌ركوك په‌یوه‌ندیم پێوه‌كراو پێیان ووتم كه سه‌رده‌شت له‌به‌رده‌م زانكۆ فرێندراوه , ئه‌و كات من له كۆلێژی ئاداب نزیك بووم و به ماوه‌ی پێنج خوله‌ك گه‌یشتمه به‌رده‌م ده‌رگای كۆلێژی ئاداب و شوێنی بردنی سه‌رده‌شت .
ده‌شڵێت”ئه‌و كاته‌ی سه‌رده‌شت رفێندرا من به‌رپرسی ئیداره‌ی بازگه‌كانی هه‌ولێر بووم له سه‌ر شێوازی بردنی سه‌رده‌شت زۆر شتی ناراست وتراوه‌و ده‌مه‌وێت بۆ رای گشتی روونیبكه‌مه‌وه.”
روداوه‌كه به‌و شێوه‌یه ده‌گێرێته‌وه :
“كاتێك سه‌رده‌شت له ئۆتۆمبێل دابه‌زیوه كه‌سێك هاتۆه‌ته لای و له‌گه‌ڵیدا راوه‌ستاوه تاكو ئه‌و ئۆتۆمبێله ده‌گات كه بۆ ئه‌و روداوه ئاماده‌كراوه , له‌كاتی گه‌یشتی ئه‌و ئۆتۆمبێله دوو كه‌سی دیكه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه دابه‌زیون و سه‌رده‌شت له‌وكاتانه زانیویه‌تی ده‌یبه‌ن بۆیه زۆر هه‌وڵیداوه له‌ده‌ستیان رابكات و به‌ده‌نگی به‌رز هاواری كردووه “ئه‌وانه ده‌مبه‌ن ده‌مكوژن” .
شێوازی بردنی سه‌رده‌شتیت دوو بازنه‌یی بوه , بازنه‌ی یه‌كه‌م سه‌رده‌شتی رفاندوه‌و بازنه‌ی دووه‌م به‌رگری له بازنه‌ی یه‌كه‌م كردووه‌و نه‌یهێشتوه كه‌س نزیك بێته‌وه له ئۆتۆمبێله‌كه , كاتژمێر 8:35 خوله‌ك به جیهازی بازگه‌كان سه‌رجه‌م بازگه‌كانم ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه برایه‌كی ملازم هه‌ژار براوه‌و بازگه‌كان كاری خۆیان كرد .
سه‌ره‌شت له رێگه‌ی ئۆتۆمبێله جامره‌شه تایبه‌ته‌كانه‌وه بردراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر .
سه‌رده‌شت تا نزیكه‌ی سێ كاتژمێر هه‌ر له هه‌ولێر بووه‌و به پێی زانیاری وورد سه‌رده‌شت له ساتی رفاندنیه‌وه تاكاتژمێر 11:15 خوله‌ك له شوێنی (ناتوانم بیڵێم) ده‌ستبه‌سه‌ر بوه‌و نه‌براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر .
هه‌ژار بۆ گۆڤاری لڤین وتویه‌تیشی / ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه سه‌رده‌شتی رفاندووه وێنه‌ی گیراوه‌و له كاتی بردنی سه‌رده‌شت له هه‌ندێك شوێنی نزیكی ئه‌وێ وێنه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه گیراوه‌و سه‌رده‌شتی تێدابووه , بریاربوو له رێگای زوومه‌وه وێنه‌ی شوفێره‌كه ئاشكرا بكرێت , به‌ڵام نازانم چی به‌سه‌رهات , من چه‌ند جارێك داوای وێنه‌كه‌م كرد به‌ڵام دواجار وێنه‌كه بزر كرا .
هه‌ژار عوسمان ده‌ڵێت : وه‌ك و بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت لامان روون و ئاشكرایه كه بكوژی سه‌رده‌شت كێیه‌و كام كه‌سایه‌تیه ,به‌ڵام هه‌تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌بێت ناتوانین داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن و داواكه‌ش نرخی نیه .
له كۆتایی دا وتویه‌تی ” گه‌وره‌یی سه‌رده‌شت له‌وه دابووه كه هێزێكی گه‌وره تیرۆری كردووه , به‌ڵام ئه‌و هێزه گه‌وره جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نیه بڵێت من ئه‌و كاره‌م كردووه , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام خه‌ریكی درۆ هه‌ڵَبه‌ستنن ” .
سەرچاوە: ئاوێنە