ئازادیخوازی وه‌ك باوه‌ڕ نه‌ك وه‌ك گه‌مه‌یه‌كی سیاسی…!
بۆ هێز و تاكی ئازادیخواز، بابه‌تی دژایه‌تیكردنی تیرۆری ڕۆژنامه‌نوسان و مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به ئازادی، بابه‌تێك نیه، له قۆناغێكدا زه‌ق بكرێته‌وه و له قۆناغێكدا بێده‌نگی لێبكرێت.. به‌رگریكردن له مافی خه‌ڵك و ڕێگرتن له چه‌وساندنه‌وه و قۆرخكاری، ده‌بێت باوه‌ڕ بێت، نه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن و په‌یوه‌ستكردنی به شكست یان سه‌ركه‌وتن له گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا..
هه‌میشه باوه‌ڕم وابووه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو زه‌روره‌تێكی مێژویی درووست بوو، واته دروست بوونه‌كه‌ی پێویستییه‌كی حه‌تمی بوو، شله‌قانێكی گۆمێكی گه‌وره‌ی سیاسی بوو، كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر بۆنی ئاوێكی گه‌نیوی لێده‌هات.. هه‌بونی گۆڕان به‌و به‌رگریكاره سه‌رسه‌خته‌ی و به‌و ئاماده‌ییه سه‌رسه‌خته‌ی له وروژاندنی ناعه‌داله‌تییه‌كان، تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌ندێك بواردا ستۆپی به ده‌سه‌ڵات كرد.. ئه‌مانه له‌لایه‌ك و ته‌سلیم بوونی سه‌ركردایه‌تی (نه‌ك بنكردایه‌تی) یه‌كێتی به باڵاده‌ستی پارتی و به‌شداربوونیان له ناعه‌داله‌تییه‌كان له‌لایه‌كی تر، وایكرد، گۆڕان ببێته هێزێكی گه‌وره و كاریگه‌ر له ساحه‌ی سیاسی هه‌رێم و خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت به پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی خۆی زانیوه، به‌ڵام ئایا ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی گۆڕان وه‌كو باوه‌ڕ بووه، یان گه‌مه‌یه‌ك بۆ زه‌مه‌نێكی دیاریكراو؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه، له دوای ڕێككه‌وتنی 17ی نیسان، خه‌ریكه وه‌ڵامه‌كه‌ی به زه‌قی به‌دیار ده‌كه‌وێت..
ئه‌وه‌نده‌ی لێی ورد بوبمه‌وه له‌دوای ئه‌و ڕێككه‌وتنه گۆڕانكاری له خیتاب و نه‌هجی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕوویدا، له زۆر لایه‌نه‌وه هه‌ست به پاشكه‌شه كراوه، سه‌ره‌تا له دروشمی ئارامكردنه‌وه‌ی شه‌قام و دواتر مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌ك كێشه‌ی ڕۆژئاوا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گۆڕینی ئاراسته‌ی دروشمی گۆڕانكاری له سیسته‌مه‌وه بۆ ململانێ له‌گه‌ڵ حزبێكی دیاریكراو ، واته پاشكشه له گشته‌وه به‌ره‌و لۆكه‌ڵی بوون …
گۆڤاری لڤین ڕاپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه، باس له‌وه ده‌كات، كه گوایه نه‌وشێروان مسته‌فا به‌هۆی ته‌له‌فۆنی به‌پرسێكی پارتی ، كه نیگه‌رانی خۆیانی ده‌ربڕیوه له گواستنه‌وه‌ی مه‌ڕاسیمی ساڵیادی سه‌رده‌شت عوسمان، ناوبراو كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێنی سه‌رزه‌نشت كردووه، وتویه‌تی ” ڕۆژانه وێنه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان به‌سه‌ر شاشه‌وه بوو، كه‌چی ده‌بینین ده‌نگه‌كانمان له هه‌ولێر چۆنه”. من نازانم ئه‌م قسه‌یه تا چه‌ند ڕاسته و پێویستی به ڕوونكردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه راست بێت، كه‌واته مه‌سه‌له‌ی تیرۆری رۆژنامه‌نوسان بابه‌تی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ كۆكردنه‌وه بووه، نه‌ك باوه‌ڕێكی ته‌واو به ئازادی.. له‌كاتێكدا ئومێدی خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌وه بنیادنراوه، كه ئه‌م بابه‌تانه جێگه‌ی سازشكردن نین و ناچنه ناو مساوه‌ماتی حكومه‌ت و ڕێككه‌وتنه‌كان.. به‌رگری له ئازادی و خوێنی ڕۆژنامه‌نوسان بۆ هێزێكی وه‌ك گۆڕان ، ده‌بوایه فه‌رز بێت نه‌ك سونه‌ت.. ده‌بێت سه‌ره‌تا باوه‌ڕ بێت، ئینجا دروشم .. ئاخر كاتێك دێی پاشه‌كشه ده‌كه‌ی و به‌ره‌و هێزێكی لۆكه‌ڵی ده‌كشێه‌وه، ئیتر ده‌نگه‌كانیشت له پاشه‌كشه‌دا ده‌بێت… ئه‌مه ته‌حسیل حاسله..