ئه‌م حوكمه پێویسته له ئاستێكی فروانی جه‌ماوه‌ری ئیدانه بكرێ!
دوای سێ دانیشتن و ساغ نەبوونەوەی هیچ یەکێک لەو تۆمەتانەی کە لەسەری رفێندرابوو، ئەمڕۆ (٧-١٠-٢٠١٢ ) دادگای هەولێر بڕیاری دوو ساڵ زیندانی بە سەر رۆژنامەوان(کارزان کەریم)دا سەپاند.
کارزان کەریم لەسەر نووسینی چەند وتارێک لەسەر گەندەڵی و کارە نایاساییەکانی فرۆکەخانەی هەولێر، لەناو شاری هەولێر رۆژی ٥-١١-٢٠١١ لەلایەن ده‌زگای ئاسایشی كوردستان له هه‌ولێر به‌شێوه‌ی نهێنی ده‌ستگیر ده‌كرێت. نزیكه‌ی ٥٠ رۆژ بێسه‌رشوێن ده‌بێت و ته‌نانه‌ت هیچ كه‌سێك له خانه‌واده‌كه‌شی هه‌واڵی نازانن. به‌دوای ٢ مانگ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌توانن بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یەك له ژێر چاودێری كارمه‌ندانی ئاسایشی هه‌ولێر چاویان به كارزان بكه‌وێت.
به‌پێی لێدوانی خانه‌واده‌ی كارزان و لێژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌و ماوه‌یه‌دا كارزان له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشه‌وه له زیندان ئازار و ئەشکەنجە دراوه. خانه‌واده‌كه‌شی له ژێر فشار و هه‌ڕه‌شه و به‌ڵێنی به‌رپرسانی ئاسایش و پارتی دیموكراتی كوردستان بێده‌نگ بوونه.
دوای ڕاگرتنی چه‌ندین مانگ له زیندان، له دواییدا كارزان به تاوانی دۆسیه‌ی تیرۆر ده‌درێته دادگا. ئه‌مرۆ (٧-١٠-٢٠١٢ ) لەپاش سێ دانیشتنی كارتۆنی دادگای هه‌ولێر، دادگا بریاریدا به‌پێی ماده‌كانی 1 و 2 ی یاسای 21ی ساڵی 2003ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌تۆمەتی پێشێلكردنی ئه‌من وئاسایشی كوردستان، سزای دوو ساڵ زیندانیكردن بسه‌پێنێت به‌سه‌ر كارزان كه‌ریمدا.
ئازادیخوازان و هه‌ڵسوراوانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانانی كوردستان، هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕان كه ئه‌م قۆناغه قۆناغێكی مه‌ترسیداره. دۆسیه‌ی كارزان و دۆسیه‌ی فڕاندن و شوێنبزركردنی ١٤ گه‌نج له نێو شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان. زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر پرسی ئازادی و ئازادیخوازان له كوردستاندا.
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مرۆی دادگای هه‌ولێر په‌یامێكی ڕۆشنه بۆ هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه ده‌زگای قه‌زایی و دادگاکان لەکوردستان سەربەخۆ نین و لەژێر هەیمەنە و دەسەڵاتی حزبە دەسەلاتدارەکان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئەو بڕیارەی دادگای هەولیر، درێژكراوه‌ی پێشێلكارییه‌كانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئازادیخوازان و ڕۆژنامەوانانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی و تاوان و پێشێلكاریه‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه و ده‌نووسن، چاره‌نوسیان هه‌مان چاره‌نوسی كارزان ده‌بێت.
ئێستە هەموو هاونیشتمانیان و رای گشتی نێودەوڵەتیش دەزانن کە ئازادی رادەربڕین لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بە قۆناغێکی یەکجار مەترسیداردا دەڕوات و رۆژ بە رۆژ لەلایەن پارتە دەسەڵاتدارەکانەوە و بەگوێرەی ئەو یاسایانەی دەری دەکەن ئازادییەکانی تاك پێشێل دەکەن.
دۆسیه‌ی كارزان كه‌ریم و ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له دادگای هەولێر به‌ڕێوه‌چوو. پێویستی به‌كاردانه‌وه و هه‌ڵوێستگیری ئازادیخوازانی كورداستان و ڕێكخراوه‌كانه. پێویسته له ئاستێكی فراوان و جه‌ماوه‌ری ئیدانه‌ی ئه‌و حوكمه بكرێت و داوای ئازادكردنی كارزان كه‌ریم وه‌ك داخوازییه‌كی سه‌ره‌كی به‌رزبكرێته‌وه.
دۆسیه‌ی كارزان كه‌ریم و ئه‌وانیتر بكرێته دۆسیه‌ی ریسواکردنی فڕاندن و بێ سەروشوین کردنی رۆژنامەنووسان و گەنجان و داتاشینی تۆمەت و سیناریۆیی ساختە بۆیان.
دەبوو لەسەر شێوازی رفاندنی و ئەشکەنجەدانی کارزان لە گرتووخانەکانی ئاسایش لە هەوڵیر، دەزگای ئاسایش بدرێتە دادگا و لێپێچینەوەی لێ بکرێت و سزا بدرێت نەك کارزان کەریم سزا بدرێت.
رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لەئازادی
٧-١٠-٢٠١٢
هەولێر
Website: http://www.sardashtosman.com
E-mail : serdasht.osman@gmail.com