مستەفای حەسەنە گەورە، یەک خەت دژی ستەمکاری و سەرکوت تێکۆشاوە!

ئەمرۆ ٧ی مانگی ئایاری ٢٠٢٠ لە وڵاتی دانیمارک مستەفای حەسەنە گەورە بەهۆی نەخۆشی کرۆناوە بۆ یەکجاری ماڵئاوای لە هەموومان کرد.
مستۆ یەکێک لە کەسە ئازیز و دڵسۆز و هاورێ نزیکەکانی سەردەشتی ئازیز، لە ماوەی ڕابردوو لە نەخۆشخانەدا بەدەست نەخۆشیەوە دەیناڵاند. ئەمساڵ نەخۆشی ڕێگەی پێنەدا جارێکیتر لەگەڵ هاوڕێکانی لە ساڵیادی سەردەشتدا پەیامی بەسزاگەیاندنی تیرۆرستان و تاوانکاران بەدەنگی بەرز بگەیەنێتە گوێی هەموو لایەک. نەبوونی ئەو کەلێنێکی گەورە بوو، لەماوەی (١٠) ساڵی رابردوو هەمیشە لەهەر شوێنێک بوبێت بە مەراسیم و کۆڕ و کۆبوونەوە ئەو یادەی بەرز راگرتووە و هاوکار و ستافێکی جدی یادەکان و رێبوارێکی سەرسەختی رێگای شەهیدانی قەڵەم بووە.

بەداخەوە ئێستا ئەومان لەدەستدا، بەڵام جوامێری و دڵسۆزی هەمیشە لەگەڵمانە، ئەو رۆیشت بەڵام قسە و یادەوەریەکانی هەمیشە لەهزرمانە، داخێکی گەورەیە ئەو نابینینەوە بەڵام هەڵوێست و نوسینەکانی بەردەوام رێنیشاندەرمانە.

ئێمە لە ستافی وێبسایتی سەردەشت عوسمان، کاک مستەفا یەکێک بوو لە هاوکارەکانمان و چەند بابەتی خۆی بۆ ناردویین و بەردەام بە سەرنج و پێشنیارەکانی هاوکاری کردووین. لێرەدا بەداخ و ئەسەفێکی زۆرەوە وێرایی پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و هاوڕێکانی، لەهەمانکاتدا بەڵێن دووپات دەکەینەوە بە درێژەدان بە کار و پرۆژە و هەڵوێستەکانی رێز لە خەبات و قوربانیدانەکانی ئەو بگرین و رێگای ئەو هەمیشە پڕ بێت لە رێبواری رێگای ئازادی.

بەرز و بەڕێزە یادی کاک مستەفا و هەموو ئەوانەی لە ڕێگای ئازادی گیانیان بەخشی

ستافی وێبسایتی سەردەشت عوسمان

http://www.sardashtosman.com

2020-05-07

Leave A Reply

Your email address will not be published.