دەمێکیان کپ کرد، هەزاران سەردەشت لەدایک بوو ..

هاوڕێ جبار:
سەرۆ گیان زۆر حەز دەکەم بە زمانی دایکت بانگت بکەم سەرۆ گیان ببورە بە زیندویەتی نەم ناسی بەڵام لەگەڵ یەکەم هەوالی بڵاو بونەوەی تیرۆری تۆ هەستم بە هەموو ئەو راستیانە کرد کە دەتوت ژیانێکی تراژیدیاو مردنێکی تراژیدیام دەبێ هەموو وە راست گەرا.
هێنانەوەی تەرمی پیرۆزت تراژیدیابوو سەرۆ گیان ناشتنت تراژیدیابوو سەرۆ گیان پرسەکەت لەپرسەی سەرۆکە پاکەکانی دنیا دەچوو لە پرسەی جیڤارا لە ماندێڵا لە غاندی دەچوو .

سەرۆ گیان خۆپیشاندانەکان تراژیدیابوو سەرۆ گیان ووشەکانت لەم شارە بڤەیە دانانی پەیکەرت بڤەیە سەرۆ گیان ئای ئێستا بۆم دەرکەوت تۆ چەند گەورەی سەرۆ گیان گۆرەکەشت هەر گەورەیە ئەگینا بۆ لە گۆرەکەشت دەترسن.
سەرۆ گیان لەگەل عیسای مەسیح دەستی یەک بگرن و هەموو غەدرو ئازارەکانی سەر زەوی ببەن بۆڵای خوا
سەرۆ گیان لەبیر نەکەی سوپاسی خوا بکە کە زوو تۆڵەی دوعای کردەوە سەرۆ گیان ئارام بنوو سەبری خوا ۱۰۰۰ساڵە دڵنیابە تا قیامەت ٥/٥ لەبیرناکەین

بنوو ئارام بنوو خوێندکارەکەم رۆژنامەنووسەکەم وەرگێرو زمان زانەکەم .

بنوو ئارام بنوو قەلەمە بوێرەکەی شار سەرۆ گیان…
 

Leave A Reply

Your email address will not be published.