( سه‌رده‌شت عه‌شقی ئازادییه‌ )

قەڵەمی ئازادی

سە ردەشت ..

بەرخودانە

قه‌ڵه‌می ئه‌و …
بانگی ئازادی و هێمای به‌رزی تێکۆشانە
لەمەودوا ..


کۆڕی

سەربەستی


لەمه‌ودوا ..


کۆت و زنجیر تێک شکاندن


لەمەودوا..


هه‌ر قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی سه‌رده‌شت


دوایین فرمێسکی دایکی شەهیدانە


هه‌ر قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی سه‌رده‌شته‌


لە گۆرنانی خاک فرۆشانە

 

لە مەودوا ..

کاروانی سەردەشتەکان بێ کۆتایە

سه‌رده‌شت چرای ڕێی ئازادی داگیرسان و

له‌مه‌و دوا

خەبات بۆسەرخستنە دژی لەمپەر و داگیرکردنە

لە مەودوا …

کڵاشینکۆف نا …

قەڵەمی ڕۆژنامەنوسان حوکم ئەکا

سەردەشت و کاوەکان مافیاکانیان بەعاله‌م ناساند

لەمەودوا …

بەیەک دەنگ

تۆڵە تۆڵەی شەهیدانە

لە تۆڵەی سەردەشت و کاوە و سۆران ناوەستین

تانەستێنین تۆڵەیان ناوه‌ستین و ناوه‌ستین و

ناوه‌ستین

 

٥/٥/٢٠٢٠

 

ده‌ مۆم و .. ده‌ قه‌ڵه‌م و … ده‌ كۆتر و .. ده‌یان سكاڵا ..

یادت باش سه‌رده‌شتی پێشه‌نگمان ، ده‌یان ساڵه‌ تۆ پێشه‌نگی كاروانی ئازادیخوازانی دروود بۆ گیانت

_______________

( سه‌یران نه‌خشین )

Leave A Reply

Your email address will not be published.