“شوێنی مەڕکان گوڵە،نەوەک بپێکرێ”
سەردەشت ئەوە زیاتر لەنۆ سالە شەقامەکانی ھەولێر لەدیار ون بونی شوێن پێت،بەحەسرەتەوە لەسەر قەراغەکانی شۆستە ئەڕوانن،شار وەک دوا ھەمین رزگار بووی جەنگ واق ماوە و فرمێسکەکان خەریکە ئەبنە شەپۆلی ئاھی کزەی جەرگت و سەرتاپای نیشتیمان نغرۆ ئەکا،
نۆ سالە ھیچ روناکیەک بەدەوری چرای ئەو شارە ناخولێتەوە و وەک یاخیەک ئاسمانی تاریکەو،بەدیار بەقەدەرەوە دانیشتوە،خۆت رۆیشتی و بەقەدەر تەمەنی نوح ئایدیای تازەگەری و بوێریت جێھێشت،
ئێستا مەزارت بۆتە شوێن پەیمان نوێ کردنەوەی قەلەم و ئازادی،
سەردەشت بوون بۆتە مۆرکێک بەسەر جەستەی ھەموو ئەوانەی توانای وتنی-نا-یان ھەیە بەرامبەر بە دەسەلاتی خێلەکی بنەمالە،
خەجالەت بن ئەوانەی دیداری تۆیان بۆ دایکت کردە ھیجرەتی پر کەسەر و مەراق،تۆ لەو شارە بویتە زەنگێگ بۆ کپ نەکردنی دەنگی بوێر و یاخیانە،
ئێستا لەدیار رسوایی خۆیان دانیشتوون و خۆیان ئەخۆنەوە لەرۆژی یادی مەرگت،چون نەیاندەزانی گشت کوچەو کۆلانەکانی ئەو شارە پر دەبێت لەتۆ،
“٢٠١٠/٥/٥ ئەو رۆژەی دەسەلاتی بنەمالە گیانی جەستەی ئەو شارەیان بە حەفت تەبەقەی زەویدا بەبێ ئاگایی ویژدان دزی”