ئەو ئەگه‌ڕێتەوه ..!
ویژدانی کرد زینده به چاڵ
وه‌ک گورگی برسی به قه‌پاڵ
شێوانی ڕۆژو مانگ و ساڵ
شڵۆقی کرد وه‌زعیه‌ت و حاڵ
ئارامی گۆڕی به جه‌نجاڵ
کردی به‌هه‌وری ڕه‌ش ساماڵ
وێرانی کرد چه‌نه‌ها ماڵ
شکا دڵی گه‌وره و مناڵ
زۆربه جدی بوبو سه‌رقاڵ
پێی وابو هه‌روا ئه‌بێت زاڵ
ئێستا که‌وتۆتە ناڵه ناڵ
وه‌ک ماری سڕبوی ژێر هەرزاڵ
هانایه‌ک نیه بێته پاڵ
دۆلاریش بۆی نه‌بوه هه‌ڤاڵ
خه‌وی شیرینی بوه تاڵ
بۆ مۆته‌که بۆته حه‌ماڵ
تا ئێستاش ئه‌کات گڕوگاڵ
هه‌ربۆخۆی و شڕوشیتاڵ
ئەو ئەگه‌ڕێتەوه سه‌ریاڵ
وه‌کو مرۆڤی نێنده‌رتاڵ
حوریه‌ت نیه‌تی سنور خاڵ
ناشتوانێ داگیر کات خه‌یاڵ
هه‌ڵئەبڕێ ئەو سپی ده‌سماڵ
جا ئەیشه‌کێنێ بای شه‌ماڵ
2016