سەرۆکە تازەکە کۆنە تیرۆریستێکە
لە ساڵیادی تیرۆری “سەردەشت عوسمان” دا بە پێچەوانەی بیرەوەری کوێربوەوەی ڕۆشنبیرانێکی بزوتنەوەی گۆڕانەوە کە دەڵێن با مەسرور بارزانی تاقی بکەینەوە و بزانین کارنامەی ئەم کەسە نهێنیە چیە لەدەسەڵاتدا؟ خەڵکی کوردستان بیرەوەریان خیانەتیان لێ ناکا وهەموو ٥ ئایارێک بیریان دەکەوێتەوە کە ئەم سەرۆکە تازەیە چۆن کۆنە تیرۆریستێکی ئازادیە! دوای 9 سال لە تیرۆری سەردەشت ئەمڕۆ مەسرور بارزانی کە بەپێی هەموو بەڵگەکان پیلان داڕێژەری ئەم تیرۆرە بوە کراوەتە سەرۆکی حکومەتی هەرێم .. ئەمە پاداشتی ئەم دەسەلاتەیە بۆ بکوژانی ئازادی . سەردەشت ،وەک هەر جەنگاوەرێکى شەڕی دژی دەسەڵاتێکی سەرکوتگەر و دژی ئازادی،بڕیارەکەی ئەوەبوو کە دەڵىَ” ئه‌زانم ئه‌مه یه‌که‌مین زه‌نگی مردنی خۆمه که له‌کۆتاییدا ده‌بێت بهزهنگێک بۆ گه‌نجه‌کانی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته، به‌ڵام ئیدی ئه‌مجاره نه‌سکاڵا تۆمار ده‌که‌م و نه‌لایه‌نه به‌رپرسه‌کان ئاگادار ده‌که‌مه‌وه، هه‌نگاوێکه ناومه و ئازاره‌که‌شی خۆم ئه‌یگرمه ئه‌ستۆ، ئیدی بۆ من له‌داهاتوودا هه‌ر وشه‌یه‌ک که ده‌ینووسم وابیرده‌که‌مه‌وه، که دواهه‌مین وشه‌بێت له‌ژیانمدا” . سەردەشت ڕۆشت بەڵام ئەو پەیامەی وتی” زه‌نگی مردنی خۆمه که له‌کۆتاییدا ده‌بێت بهزهنگێک بۆ گه‌نجه‌کانی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته “، ڕاستیەک فێری گەنجان و خەلکی ناڕازی دەکا و پێیان دەڵىَ ئەگەر دەتانەوىَ ئازادى بەدەست بێنن و بچنە شەڕى دوژمنانى ئازادى خەڵکەوە چیتر چاوەڕيى سکاڵا تۆمارکردن مەبن لاى ئەوانەى دەتانکوژن ، چیتر باوەڕ بەوە مەکەن کە ئاگادارکردنەوەى “سەرۆک و لایەنە بەرپرسانەکان” رۆژنامەنوسێکى رەخنەگر و خوێندکارێکى مانگرتوو و خۆپیٍشاندەرێکى داواى ئاووکارەبا دەکا و ژنانێکى نارازى لە دەست توندوتیزى دەپارێزىَ بەڵکو ئەوانە دەست لە هیچ کارێک ناپارێزن بۆ پاراستنى ئەوە سەروەت و کورسیەى زەوتیان کردوە.