خوێنی سەردەشت مۆتەکەیە تائەبەد لێتان نابێتەوە..

لە نەبونی عەدالەتدا سۆران تیرۆردەکەن لەچڕینی ئازادیدا سەردەشت لەپێش حەڕەمی زانکۆدا دەڕفێنن لەگەرمەی شەڕی قوتی خەڵکدا کاوە لەپێش دڵی دایکیدا خەڵتان بەخوێن دەکەن لەھاواری نادادیو بێدادیدا ویداد بەدڕندانەترین شێوە تیرۆردەکەن ..!
ئەمە ناونیشانی مەرگی پڕلەتراژیدیای ھەڵگری قەڵەمی ھەق بێژیو ئازادە ئەم قەڵەم بەدەستانە لەبەرامبەر نەخێر دژ بەدەسەڵات لەبەرامبەر ویستی ئازادیدا، مەرگی پڕ لەئازار دەکرێت بەخەڵاتیان لە سایەی حکومڕانی دوحزبی گەندەڵو مافیا ئەسا پەنجەی قەڵەم دەشکێنن ، ھاواری ئازادی دەخنکێنن لەپێناو مانەوەو پێگەو پۆست بۆئەوەی ئابروچونەکنیان گەندەڵییەکانیان بەرچاوی کەس نەکەوێت لەسەر پەڕەی ڕۆژنامە، تیرۆ کوشتن دەکەن بەمەدالیاو دەیکەن بەدیاری وشە ..!!!
پیاوە مافیا ئاساییەکانی نێودەسەڵات و حیزب ھەزار خەونی ئازادییان لەگۆڕناوە دەیەھا جار شکۆی قەڵەم بەدەستە بوێروئازادەکانیان لەژێر پێی چەپەڵیان ناوە ..
لەیادی نۆیەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسماندا بەدەسڵات داران و بکوژانی دەڵێین زۆر دڵنیابن خوێنی سەردەشت مۆتەکە دەبێت لەگەردنتان ئاڵاوە بۆئابەد لەخوێنی سەردەشت پاک نابنەوە دەستی تاوانتان ھێندە سورە بەئاوی حەوت دەریا پاک نابنەوە..!!
ئێمە بەدەسەڵاتی تیرۆر کەر دەڵێن پشو درێژ دەبین لە خوێنی ئازیزەکانمان خۆش نابین لە بیریان ناکەین بێ ھەڵوێست نابین بێ دەنگ نابین وەکەیسی سەرجەم شەھیدانی ئازادی لەناخی ھەمواندا کەیسیکی کراوە دەبێت گەر بتوانن ئێوە لەدادگا ئەو کەیسانە دابخەن لەبەرامبەر سەدەھا ئازادی خوازو ڕۆژنامەنوسی ئازاد و بیر ئازاد چۆن دەتوانن ئەم کەیسانە بەکۆتاو داخراو بکەن ..
بۆیە لەنۆیەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی گەنجێکی بوێرو ڕۆژنامەنوس و بیر ئازاد بەدەستە لەرزۆک و شەمشەمە کوێرەکانی دەسەڵات دەڵێن تیرۆری سەردەشت کاوەی ھێندەی تر خۆڕاگرو دەنگ بڵندو بوێر ترکرد بەدوای کاوەش ویداد لەپێشو زیاتر بیری ئازادی لەناخیدا پەنگی خوارد ھەروەک ئەوەی بەتیرۆرکردنی سۆران سەردەشتی ساردنەکردەوە بەگەیاندنی پەیامەکانی بەگوێی عەقڵی باتریارکی و دەرەبەگایەتیو بڕیارەتوندەکانی نێو دیوەخانی حیزبی بنەماڵە ئێوە چۆن ھەڵگری پەیامی بیرۆکراتین ئێوە چۆن چاوتان بەئازادیدا ھەڵنایەت ئێوە چۆن دوژمنی ڕوناکین ئێوە چۆن لەئاست وشە کەڕو لاڵن ئێوە چۆن دادگاکاتان کردوە بەدیوەخان و یاساش بەگۆچانی دەستان ئەوە ئێمە زیاتر مسوڕتر دەبین لەگەیاندی پەیامەکانی شەھیدەکانمان بەدادگا گەیاندنی بکەری تیرۆرکردنیان…
تیرۆرکردنی سەردەشت ئەو مۆتەکەیەلەگەردنی بکوژانی ئاڵاوە بەسەد ساڵی تر لەوتاوانە قێزەونە پاک نابنەوە وە سەردەشت ڕۆژ بەڕۆژ لەدیدو ناخی ئازادی خوازدا وەک درەخت چەکەرەدەکات ھەزار لقی بۆ ئازادی ودەیەھا لقی ھەڵگری قەڵەمی بوێرو سەدەھا لقی دژی دەسەڵاتی فاشیزم باڵادەکات..
ڕوحی بەرزە فڕەت شاد سەردەشتی ھەمیشە زیندو نەفرەت لە بکوژانی شەھیدانی قەڵەم..

شیرین ئەمین

Leave A Reply

Your email address will not be published.