تۆ مێژویه‌كی و هه‌زار وانه
تۆ ته‌نیا شه‌هید نیت
ڕه‌مزی ئازادی،
ڕه‌مزی قه‌ڵه‌م، و خه‌یاڵی گه‌نجانی نیشتیمان
من ته‌نیا یادت ناكه‌مه‌وه, بوغزیش هه‌ڵه‌گرم
بوغز به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی ده‌نگیان كزۆڵه له
پشت ده‌نگه گڕو نه‌شازه‌كه‌ی هه‌تككه‌رانی نیشتیمان
ده‌نگیان نوساوه بۆ ئه‌و هاواره‌ی نیوه‌ی ئازایه‌تی تۆی
ده‌وێت بۆ یاخی بوون له سته‌مكاران
ئه‌گه‌ر چی زۆر گه‌نج بویت, قه‌ڵه‌مه‌كه‌شت هه‌روا
ناڕه‌وایه‌تی بێ ده‌نگكردنت داخی له‌وه‌دا گرانتره كه تۆ كوڕی پێشمه‌رگه‌یه‌كی شۆڕشه‌كه‌یان بویت!
تۆ گه‌نجێكی بوێری پایته‌خته‌كه‌یان بویت
چه‌نده گرانه داخی كوشتنت به گولله‌ی جه‌هل و به چنگی دڕنده‌یی ئه‌وانه‌ی هاواری ئازادیان له قوڕگتدا قرتاند
تۆ ناوێكی و هه‌زار مانا
تۆ ده‌نگێكی و هه‌زار ده‌نگدانه‌وه
تۆ وێنه‌یه‌كی و هه‌زار ڕه‌نگ
تۆ مێژویه‌كی و هه‌زار وانه