چیتر عاشق نابین

بۆ سەردەشت عوسمان

ئەوەتی ئەم شارە هەیە هەموو چیرۆکە ترادیژیاکانی لە عەشقەوە دەستی پێ کردووە ، ئیستا دەمەوێ بلێم زەردەشت گیان ئیمە چیتر خەون بە عەشقەوە نابینین ئیتر ئیمە دەمانەوێ ببینە هاوسەفەری تۆ ئەو عەشقەی تۆ هەتبوو بەشی هەمووان دەکات ئیستا هەموومان وەک گەنجێکی دل شکاوی دوای عەشق ،دێینە سەر مەنزلگاکەت و هاوار دەکەین و خودا بەئاگا دەهێنینە پێی دەلێن ئەگەر عەشق وایە ئیمە چیتر عاشقی تۆش نین ، من دەمەوێ لەسەر قەلای هەولێرەکەت لە شوێنی پەیکەری ایبن مستەوفی پەردە لەسەر پەیکەری تۆ لابدم دەمەوێ ببیە رەمزی عەشقی ئەم شارە ، ئیستا دەمەوێ بە بۆیەی سوور هەموو وتارەکانت لەسەر دیوارە بەرزەکانی پارێزگای هەولێر بنووسم و ریسوایان بکەم ،ئاخر ئەم شارە ئارامی تیا نەبوو بۆ نووسینەکانت

عبداللە رشاد

Leave A Reply

Your email address will not be published.