سێ وتار وسێ فیشەک سەردەشت عوسمان تیرۆردەکەن

سایتی ژیان:

ڕفاندن وتیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس “سەردەشت عوسمان” کەخوێندکاری قۆناغی چوارەمی کولێژی ئاداب زانکۆی سەڵاحەدین بوو کاردانەوەیەکی گەورە وشەپۆلێکی ناڕەزایی زۆر لەناوخۆ وعێراق ودەرەوە بەدوای خۆیدا دێنێت.

بەم شێوازە لەڕفاندن و تێرۆرکردنەی ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان هاوار وبانگی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی چ لەناوخۆ وچ لەعێراق وچ لەدەرەوەش دەکرێت. بەوەی ئازادی ڕۆژنامەگەری وسەلامەتی گیانی ڕۆژنامەنوسانی هەرێم لەژێر هەڕەشەی مەترسیدایە بەتایبەت لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا کەچەندین ڕۆژنامەنوسی کوردی وعێراقی ڕوبەڕوی هەڕەشە ولێدان وئەشکەنجە وئازار وڕفاندن وتیرۆرکردن بونەتەوە، بەمەش ئازادی ڕۆژنامەگەری ڕوبەروی هەڕەشە ومەترسی بۆتەوە.

ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان خوێنکاری قۆناغی کۆتایی بەشی ئێنگلیزی کۆلێژی زمان ـ زانکۆی سەلاحەدین خاوەنی توانا وبەهرەیەکی زۆری بواری ڕۆژنامەوانی بوو، ئاگاداربوو بەسەر گۆڕانکاریە سیاسی لەناوخۆیی کوردستان وعێراق وجیهانیش، زۆرجار بەورگێران لەزمانی ئینگلیزیەوە بۆسەر زمانی کوردی ڕوماڵی سیاسەتی دەکرد لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جگە لەوەش چاودێرێکی وریاوچاوکراوە بوو لەبەهەدەرانی سامانی گشتی هەرێم ودۆسیەگەندەڵیەکانی بەرپرسان وحکومەتی هەرێم، کەلەلایەن بنەماڵەیەکی هەرێمەوە قۆرخی تەواوی دەسەڵاتەکان ودامەزراوەکانی هەرێم کراوە. سەردەشت عوسمان لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوە دەڕفێنرێت، نا نەناسراو نەبوون!

چونکە لەناو جەرگەی پایەتەخت لەنێو زانکۆ لەبەردەمی پۆلیسەکانی پرسگەی کۆلێژ وبەبەرچاوی مامۆستاکان وقوتابیانی زانکۆوە کۆڵبەست دەکرێت ودەڕفێنرێت، لەکاتێکدا لە پایتەخت دەسەڵات ئیدیعای ئارامی وئاسایشی هاوڵاتیان وگیانی ڕۆژنامەنوسان دەکات، کاتژمێر هەشت ونیوی بەیانی لەکاتی دەوامی فەرمی بەبەرچاوی هەمووان وبەتەواوی بازگەکانی هەرێم دا دەبرێت وبەکۆڵبەستراوی دەڕفێنرێت، لەکاتێکدا پێشتریش لەلایەن کەسوکاریەوە بازگەکان لەڕوداوەکە ئاگادارکراونەتەوە.

لەئاکامیشدا بۆڕ ۆژی دواتر ئاگادار دەکرێنەوە لەپارێزگای موسڵ بەکۆڵبەستراوی چەند فیشەکێک نراوە بەدەمیەوە وفڕێدراوە، فیشەک نان بەنێو دەمیەوە وەک ئاماژەیەک بۆئەوەی کەبێدەنگ کراوە، واتا لەسەر نوسین و وتارەکانی کوژراوە.

ئەم وتارە لەعەرەبیەوە وەرگێڕدراوە

Leave A Reply

Your email address will not be published.