کە وشە لە گوللە کاریگەرتر دەبێت

هەڤاڵ کوێستانی:

لەهەر جێیەکی دنیا کەسانێک لەسەرووی یاساوە هەبن ،لەهەر جێیەک حزب جێی حکومەت بگرێتەوە و حزب هێزی چەکدار و دەسەلاتی پارە و دەزگای ئاسایش و هەواڵگری و بیدیای کۆنترۆل کردبیت،لەم جییەدا دیموکراسی بوونی نیە .

ئەگەر بۆخۆم لە وڵاتێکی دیموکراسیدا نەژیامایە و دەیان وڵاتی دیموکراسی ترم نەدیایە،رەنگە خۆشەوسیتی و ئینتیمای زۆرم بۆ نیشتیمان و میللەیەکەم و پەرۆشیم بۆ حکمی خۆماڵی،نەیهێشبا هێندە ئاسان ئەو حوکمە خۆماڵیەی خۆمان بە دکتاتۆریەت بزانم .هەر هەبوونی پەرلەمان و هەڵبژاردن و ئۆپۆزسیۆن ولات ناکاتە دیموکراسی ئازادی مرۆڤ و ئازادی بیرورا دەربڕینە .

لە وڵاتی دیموکراسیدا ،دەسەلات بەرپرسە لە سەلامەتی ژیانی خەڵک و لەپاراستنی سەر و ماڵی خەڵک ،هەموو خەلک،بەڕازی و ناڕازییەوە. بەرپرسە لە پاراستنی ئاسایش و ئارامی،کەچی لەوڵاتی ئیمەدا دەسەڵات خۆی ئاسایش و ئارامت وڵات و هاوڵاتیان دەشێوێنێت،خۆی سەر و ماڵی خەڵک دەخاتە مەترسیەوە و زۆی فەزای ترس و تۆقاندن و کوشتن دەخولقینێت،یەک لە کیشەکانی دەسەڵاتی لای ئیمە ئەوەیە نەدەزانیت ئەرکی خۆی بەرامبەر هاوڵاتی چییە و نە لەمافی هاوڵاتیانیش تێدەگا .

ئەگەر لەم هاوکێشە سادەیە گەیشتبا ،ئەوا دەیزانی کە دەنگهەڵبڕین و رادەربڕین و رەخنەگرتن لەدەسەڵات ڕموزەکانی ناو دەسەڵات ،بەتیرۆر وەڵام نادرێتەوە.

ئەوەی لەوڵاتی ئێمە دەگوزەرێت ئەگەر لەوڵاتێکی دیموکراسیدا رووی بدایە،ئەوە دەبووە مایەی دەستلەکارکیشانەوەی جەندین کاربەدەستی باڵا و وەزیر و تەنانەت رەنگە رووخانی حکومەتیشی بەدوادا بهاتایە .

بەداخەوە،ئەو رەگەزە تیرۆرستییەی لەدەسەڵاتی کوردییدا هەیە ،هەم ناوبانگی کورد و مەسەلە ڕاواکەی زراندووە و هەمیش ئایندەی ئەزموونی حوکمڕانیەکەی خستۆتە مەترسیەوە ،بۆیە بەگژاهاتنەوەی ئەم دیاردەیە ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتیمانیی سەر شانبی هەموانە بەگشتی و رۆشنبیرانیش بەتایبەتی،بێدەنگی رۆشنبیران لەبەرامبەر تیرۆرکردنی خەڵک و لەبەرامبەر قەڵەمە هەقبێژەکانی وەکو سەردەشت عوسماندا ،لەم کاتەدا کەلەدەستدانی وەزیفە رۆشنبیرییەکەی رۆشنبیرە ،لەهەمانکاتیشدا هاندانی تیرۆرستانە بۆ بەردەوام بوون لەسەر کاری تیرۆرستیان و فراوانکردنی ئەو فەزای ترس و تۆقاندنەیە کە بەڕێوەبەرانی تیرۆر دەیانەوێت،دکتاتۆرەکانیش ئەوکاتە خۆیان بەبراوە دەزانن ،کەلەرێی هەڕەشە و ترساندن و کوشتنەوە رۆشنبیران بێدەنگ دەکەن .

سەردەشت دەیزانی حەقبێژیەکەی بەکوشتی دەدا،دەیزانی بەرلەوەی هەموو ئەو شتانە بڵێت کە دەیویست بیانڵێت،قەڵەمەکەی لەگۆ دەخەن .

بەڵام ئەو چونکە رۆڵە رۆشنبیرییەکەی ئەمڕۆی خۆی لەرۆڵی پیشمەرگەی خەباتی سەردەمی شاخ لا کەمتر نەبوو،چونکە وەزیفە ئەخلاقی و رۆشنبیریەکەی خۆی،لەژیانی خۆی لا گرینگتر بوو ،بۆیە کوشتناین و بێدەنگ نەبوو،هەموو ئاواتیشی ئەوەبوو هاوقەلەمەکانی ئەو شتانە بلێن کە ئەو فریا نەکەوت بیانڵێت،بەمەرگی خۆشی سەلماندی کە ووشە لە گوللە کاریگەرترە .

 

ئەو ووتارە لە ژمارە ( ٥٨١) ی رۆژنامەی( رۆژنامە) بڵاوکراوەتەوە لە ( ١١\٥\٢٠١٠)

Leave A Reply

Your email address will not be published.