٨ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی سەردەشت عوسماندا تێپەڕی
8 ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی سەردەشت عوسماندا تێپەڕی
سه‌رده‌شت عوسمان، له زمانی ” به‌شدار و به‌كر”ى برایه‌وه
سالار مەحمود:
” تا ئەو شوێنەی کە ماوین ئەبێت قسە بکەین، لەو شوێنەش، کە تەمەنمان کۆتایی هات، با هاورێکەم خاڵێکم بۆدابنێت و ببێتە سەری دێڕێکی نوێ‌و، سەرلەنوێ دەست پێبکاتەوە”. ماوه‌یه‌ك به‌ر له تیرۆركردنى له‌وتارێكیدا، سه‌رده‌شت عوسمان واى نووسیوه.
به‌تایبه‌ت له پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى وتارێكى به‌ناونیشانى ” من عاشقى كچه‌كه‌ى بارزانیم”و به‌ر له سێ مانگ‌و نیو له تیرۆركردنیشى، ئاماژه به‌مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر ژیانى ده‌كات‌و له وتارێكیدا به‌ناونیشانى ” یه‌كه‌مین زه‌نگى كوشتنم لێیدا” نووسیویه‌تى:” له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا بۆ یه‌كه‌مینجار پێیانگوتم كه ته‌مه‌نت چه‌ندى ماوه، یان به‌گوته‌ى خۆیان مۆڵه‌تى هه‌ناسه‌دانم له‌م شاره‌دا نه‌ماوه، به‌ڵام نه باكم به مردنه‌و نه به‌ئازاردان، له‌چاوه‌ڕوانى كۆتاییهاتنى مۆڵه‌ته‌كه‌مم تا دیدارى بكوژه‌كانى خۆم بكه‌م، دوعاش ده‌كه‌م مردنێكى تراژیدیام پێببه‌خشن كه شایسته‌ى ژیانه تراژیدیاكه‌م بێت”.
سه‌رده‌شت ده مانگ به‌ر له تیرۆركردنى سڵاو له مردن ده‌كات‌و وتارێك به‌ناونیشانى ” سڵاو مردن زۆر لێته‌وه دوور نیم” بڵاو ده‌كاته‌وه‌و لایشیوابووه كه یه‌كێك له به‌دبه‌ختییه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى كوردى ئه‌وه‌یه كه باكى به‌مردنى نه‌وه‌كانى نییه.
هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، قوتابى‌و ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان له‌كاتى چوونى بۆ زانكۆ، له‌به‌رده‌م كۆلێژه‌كه‌یدا ده‌ڕفێنرێت‌و ڕۆژى دواتر به‌كوژراوى له یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى موسڵ ده‌دۆزرێته‌وه.
هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، قوتابى‌و ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان له‌كاتى چوونى بۆ زانكۆ، له‌به‌رده‌م كۆلێژه‌كه‌یدا ده‌ڕفێنرێت‌و ڕۆژى دواتر به‌كوژراوى له یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى موسڵ ده‌دۆزرێته‌وه.
وه‌كو ” به‌شدار عوسمان”ى برای ئاماژه‌ى پێده‌دات، سه‌رده‌شت، كوڕی مناڵه هه‌ژار‌و جوتیارێكی چه‌وساوه‌ی ده‌ستی ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی ده‌شتی شه‌مامكی هه‌ولێر بوو، له‌هه‌ناوی شه‌ڕ‌و ئاشوب‌و جه‌نگه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ڕژێم، له‌كۆتاییه‌كانی ساڵانی هه‌شتاكان چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێنا، له‌یه‌كه‌م چاوكردنه‌وه‌ی نیگاكانی ئاشنا بوون به‌زوڵم‌و زۆرداری‌و برسیه‌تی‌و نه‌بونی‌و ئاواره‌یی‌و ده‌ربه‌ده‌ری، هێشتا مه‌لۆتكه‌بوو خێزانه‌كه‌ی ئاواره‌كرا‌و له‌گونده‌كه‌یان گواسترانه‌وه شار، به‌ڵام بۆ یه‌ك ساتیش نیگاكانی له‌دیمه‌نه شه‌ڕهێنه‌ره‌كان وننه‌بوون، كاتێك چاوه‌كانیشی ماندوو بوو، ده‌ستی برد بۆ قه‌ڵه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌می كۆمه‌ڵگاكه‌ی بگرێته‌كۆڵ‌و ڕووداوه‌كان وه‌كو خۆی بگوازێته‌وه‌و كۆتایی به‌بێ مافی‌و نایه‌كسانی‌و چه‌وسانه‌وه بێت”.
سه‌رده‌شت عوسمان حه‌سەن، له 25/12/1987 له‌گه‌ڕه‌كی كرێكارانی شاری هه‌لێر له‌خێزانێكی هه‌ژار‌و جوتیاری ده‌شتی شه‌مامك، كه چه‌ند مانگێكبوو له‌گوندی “گردعازه‌بان”ه‌وه به‌ده‌ستی رژێمی به‌عس‌و به‌زۆره‌ملێ بۆ ناوشاری هه‌لێر راگوازرابوون، له‌دایك بووه.
،،
ناوی سه‌رده‌شت بیرۆكه‌ی به‌كری برا گه‌وره‌یه‌تی، ئه‌و له‌ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا به‌شێوه‌ی “گوێگر” ده‌چێته به‌ر خوێندن‌و له‌قوتابخانه ”نیگاری سه‌ره‌تایی تێكه‌ڵاو” له‌گه‌ڕه‌كی كرێكارانی شاری هه‌ولێر ده‌ستده‌كات به‌خوێندن.
سەردەشت عوسمان لە ڕۆژی ئاهەنگی خوێندکارانی دەرچووی بەشی ئینگلزی ـ زانکۆی سەڵاحەدین ـ ٢٠١٠
ناوی سه‌رده‌شت بیرۆكه‌ی به‌كری برا گه‌وره‌یه‌تی، ئه‌و له‌ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا به‌شێوه‌ی “گوێگر” ده‌چێته به‌ر خوێندن‌و له‌قوتابخانه ”نیگاری سه‌ره‌تایی تێكه‌ڵاو” له‌گه‌ڕه‌كی كرێكارانی شاری هه‌ولێر ده‌ستده‌كات به‌خوێندن، به‌ڵام له‌به‌رزیره‌كی‌و هۆشیارییه‌كه‌ى، مامۆستایان‌و ده‌سته‌ی كارگێڕی قوتابخانه نه‌یانتوانی له‌هاوپۆلانی دایبڕێنن‌و به‌ده‌رچوو ئه‌ژماریانكرد.
پله‌كانی خوێندی سه‌ره‌تای له قوتابخانه‌ى نیگار ته‌واو ده‌كات‌و قۆناغى ناوه‌ندیش له‌ناوه‌ندی ” شه‌هید صاڵح یوسفی” ده‌خوێنێت، له ئاماده‌یی ”ئازادی كوڕان” له شاری هه‌ولێر قۆناغی ئاماده‌یی به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واو ده‌كات‌و له‌به‌شی ئینگلیزی كۆلیژی زمانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین وه‌رده‌گیرێت، كاتێكى تیرۆر ده‌كرێت، له دواقۆناغى خوێندنى زانكۆیدا بووه.
كاتژمێر 8:20 ده‌قیقه‌ى ڕۆژى 4/5/2010، له‌به‌رده‌م په‌یمانگاى هونه‌ره جونه‌كان و به‌رانبه‌ركۆلێژى ئادابى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڕفێنرێت‌و سه‌ر له‌ئێواره‌ى ڕۆژى دواتر، له‌گه‌ڕه‌كى ” حه‌ى وه‌حده”ى شارى موسڵ ته‌رمه‌كه‌ى به‌ده‌ستوقاچ به‌ستراوى كه فیشه‌كێك نراوه به‌ده‌مییه‌وه ده‌دۆزرێته‌وه.
ئه‌و كاته‌ى سه‌رده‌شت عوسمان فڕێنرا، توێژینه‌وه‌ى ده‌رچوونه‌كه‌ى به‌ده‌سته‌وه بووه تا وه‌كو یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانى دوا قۆناغى خوێندنه‌كه‌ى پێشكه‌شى كۆلێژه‌كه‌ى بكات.
به‌شدارى براى ده‌ڵێت:” ئه‌و ڕۆژه‌ى فڕاندیان، توێژینه‌وه‌ی ده‌رچونه‌كه‌ی له‌ده‌ستابوو، بۆ ئه‌وه‌ی بیدات به‌زانكۆ‌و بیبه‌خشێته نه‌وه‌كانی دوای خۆی، مه‌رگه‌وه‌ڕه‌كانی تاریكی شه‌قێكیان له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا‌و به‌زۆر راپێچی مه‌رگیان كرد، له‌جێگای بڕوانامه، وه‌فاتنامه‌یان كرده دیاری خۆی‌و كۆمه‌ڵگاكه‌ی”.
،،
بەشدار عوسمان: ئه‌و ڕۆژه‌ى فڕاندیان، توێژینه‌وه‌ی ده‌رچونه‌كه‌ی له‌ده‌ستابوو، بۆ ئه‌وه‌ی بیدات به‌زانكۆ‌و بیبه‌خشێته نه‌وه‌كانی دوای خۆی، مه‌رگه‌وه‌ڕه‌كانی تاریكی شه‌قێكیان له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا‌و به‌زۆر راپێچی مه‌رگیان كرد، له‌جێگای بڕوانامه، وه‌فاتنامه‌یان كرده دیاری خۆی‌و كۆمه‌ڵگاكه‌ی.
ئه‌و له‌پاى نووسین‌و په‌یامه‌كانى، هه‌رزوو زه‌نگى كوشتنى بۆ لێدراو بوویه یه‌كێك له سیمبووله‌كانى دونیاى نووسین‌و وشه‌و قه‌ڵه‌م‌و ئازادى، به‌شدارى براى ده‌ڵێت:” ئه‌و ده‌یزانی ئه‌و رێگایه‌ی گرتویه‌تییه‌به‌ر، بێمه‌ترسی نییه، ئه‌و ده‌یزانی هه‌ر شه‌ش لاكانی ته‌ندراوه به‌هێڵی سوور، به‌ڵام وێرانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی‌و بوونی ده‌یان دیارده‌ی نه‌شاز‌و ناشیرین، ویژدانی ئازارده‌دا‌و بۆ خۆشبه‌ختی هه‌موان نه‌یتوانی رێگا له‌په‌یامه‌كه‌ی بگرێت”.
به‌كر، گوزارشت له دۆخى ژیان‌و گوزه‌رانى سه‌رده‌شتى براى ده‌كات‌و ده‌ڵێت:” سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ، نه‌بوونی‌و برسییه‌تی‌و بێ جل‌و به‌رگی قبوڵ بوو، نه‌ك نامه‌ردی‌و سه‌ردانواندن بۆ ژیانی شاهانه‌ی سه‌ركزی، به‌ده‌یان كه‌ڕه‌ت‌و ده‌یان هه‌فته به‌گیرفانی خاڵی گوزه‌راندی‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ده‌ستكردیشت بۆ كه‌س نه‌كرد”.
ڕاپۆرتى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له تیرۆركردنى شه‌هیدى قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت عوسمان، هاوتاى تیرۆركردنه‌كه‌ى ئازارى به‌خشییه خانه‌واده‌كه‌ى، كاتێك وه‌ك هه‌میشه‌و وه‌ك نه‌ریتى بنه‌ڕه‌تى‌و په‌یڕه‌وكراوى ده‌سه‌ڵات، سیناریۆو چیرۆكێكى ناشیرینيان سه‌باره‌ت به تیرۆر كردنه‌كه‌ى هۆنده‌وه‌و بڵاو كرده‌وه.
به وته‌و گوزارشتى ” به‌كر عوسمان”ى برا گه‌وره‌ى شه‌هید سه‌رده‌شت، به بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و سیناریۆ ناشیرینه، به هه‌موولایه‌ك وتراوه كه دادگاكان شوێنى سزادانى تاوانباران نین، دادگاكان پێشانگایه‌كى جوانكاری مۆدێرنه‌ن بۆ ماكیاژو ده‌مامكدانى سیماى بكوژانى ڕۆڵه‌كانمان، دادگاكان شوێنى به‌قاره‌مان كردن‌و به پاڵه‌وانكردنى بكوژانى كوڕه‌كانى ئێمه‌ن، دادگاكانى كوردستان شوێنى شۆرینه‌وه‌ى تاوانه‌كانى به‌رپرسان‌و ده‌سه‌ڵاتدارانى كوردستانن.
به‌لاى خانه‌واده‌ى سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه، سیناریۆ داتاشراو و بێبنه‌ماكه‌ى لێژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌یسى تیرۆركردنه‌كه‌ى، جۆرێكیتر بووه له تیرۆركردنى سه‌رده‌شتى جوانه مه‌رگ، به‌كرى براى ده‌ڵێت:” سه‌رده‌شت له‌تاریكیدا تیرۆر كرا‌و به‌ڕووناكى دیسان كه‌سایه‌تى ئه‌و تیرۆركرایه‌وه، تیرۆرى كه‌سایه‌تى سه‌رده‌شت هێنده‌ى تیرۆرى جه‌سته‌یی سه‌رده‌شت سه‌خت‌و گه‌وره‌یه”.
،،
به‌كرى براى سەردەشت عوسمان ده‌ڵێت سه‌رده‌شت له‌تاریكیدا تیرۆر كرا‌و به‌ڕووناكى دیسان كه‌سایه‌تى ئه‌و تیرۆركرایه‌وه، تیرۆرى كه‌سایه‌تى سه‌رده‌شت هێنده‌ى تیرۆرى جه‌سته‌یی سه‌رده‌شت سه‌خت‌و گه‌وره‌یه.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى ڕاپۆرتى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له تیرۆرى سه‌رده‌شت عوسمان كه گوایه له لایه‌ن گروپێكى ئیسلامى توندڕه‌وه‌وه تیرۆر كراوه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ى كه په‌شیمان بووه‌ته‌وه كاریان له‌ته‌كدا بكات‌و دواى هۆنینه‌وه‌ى ئه‌و سیناریۆ ناشیرین‌و دزێوه، نوسه‌رو ڕۆشنبیر به‌ختیارعه‌لى، پێشنیارى كرد كه حكومه‌تى هه‌رێم وه‌زاره‌تێكى تایبه‌ت بۆ درۆكردن دابمه‌زرێنێت، ئه‌وله‌وتارێكیدا له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه كرددووه كه ئه‌و پێِشنیاره‌ى ته‌نیا بۆ گاڵته پێكردن نییه، به‌ڵكو تۆزێك له جیدییه‌تیشى تێدایه‌و لانیكه‌م درۆزنێكى باش بۆ ده‌زگا گه‌وره‌و ره‌سمیییه‌كا‌ن ئه‌وه‌یان له‌كۆڵ ده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وام به‌یاننامه بنووسن.
به‌ختیار له وتاره‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى نووسیوه كه درۆكان ئه‌وه‌نده دانه‌پۆشراو و بێباكانه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وانه شه‌رمه‌زار نه‌كات كه ده‌یكه‌ن، ئه‌وا ئه‌وانه شه‌رمه‌نده ده‌كات كه ده‌یبیستن.
وته‌و گوزرشته‌كانى ” به‌شدار عوسمان‌و به‌كرى عوسمان”ى براى شه‌هید سه‌رده‌شت، له به‌رگى یه‌ك‌و دووه‌مى كتێبى ” سه‌رده‌شت عوسمان”ه‌وه وه‌رگیراوه.
سالار مەحمود
ڕۆژنامەنوسی سیاسی و دیكۆمێنتەری سیاسی و مێژویی
2018.05.05
سەرچاوە: سایتی دیبلوماتیک