خوێنی سۆران و سەردەشت و كاوە و وەداد، بە عەبای حكومەتی هەرێمەوە

لەیادی ڕۆژی جیهانی ئازادی رادەربڕیندا
خوێنی سۆران و سەردەشت و كاوە و وەداد، بە عەبای حكومەتی هەرێمەوە

تێكۆشەر حسێن

ڕەوشی ڕۆژنامەگەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاستێکی خراپدایە، بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی “ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنور” سوریا بەیەکێک لە پڕ مەترسیدارترین لەو وڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت دوای سوریاش سعودیە و یەمەن و بحرین و ئێران و لیبیا و میسڕ و عێراق و تورکیا لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانە دادەنرێت کە مەترسی هەیە بۆ سەر ڕەوشی ئازادی بابەتەکانی پەیوەست بە ڕۆژنامەگەری.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنور تەنها لە تورکیا زیاتر لە ۱٨۰ ڕۆژنامەنوس دەسگیرکراون، بەهەمان شێوەش لە وڵاتانی ئێران و عێراق ڕەوشی ڕۆژنامەنوسان لە دۆخێکی خراپدایە.

لە هەرێمی کوردستانیش بەپێی ئاماری ساڵانەی ڕێکخراوەکانی ڕۆژنامەوانی و سەندیکای ڕۆژنامەنوسان ساڵانە چەندین پێشێلکاری بەرانبەر ڕۆژنامەنوسان ئەنجامدراون و چەندین کەیسی تیرۆری ڕۆژنامەنوسان هەن تا ئێستاش کەیسەکان جگە لەوەی بکوژانیان نەدراون بە دادگا، بەلاڕێشدا براون:،،

سۆرانی مامە حمە ڕۆژنامەنوسی گۆڤاری لڤین، لە دایک بووی ۱۹٨۷ ی شاری کەرکوکە، بەرلەوەی تیرۆر بکرێت لە سەر نوسینەکانی هەڕەشەی کوشتنی لێکرا دواتر لە بەرواری ۲۱ ی تموزی ۲۰۰٨ لە ماڵەکەی خۆی تیرۆر کرا، تا ئێستاش بکوژانی نەدراون بەدادگا و دیسان دەسەڵات بە جۆرێکی تر کەیسەکەی شێواند.

یەكەم : تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس سۆرانی مامە حمە
سۆرانی مامە حمە ڕۆژنامەنوسی گۆڤاری لڤین، لە دایک بووی ۱۹٨۷ ی شاری کەرکوکە، بەرلەوەی تیرۆر بکرێت لە سەر نوسینەکانی هەڕەشەی کوشتنی لێکرا دواتر لە بەرواری ۲۱ ی تموزی ۲۰۰٨ لە ماڵەکەی خۆی تیرۆر کرا، تا ئێستاش بکوژانی نەدراون بەدادگا و دیسان دەسەڵات بە جۆرێکی تر کەیسەکەی شێواند.

دووەم : تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان
سەردەشت عوسمان لە دایک بووی ۲٥ ـ ۱۲ ـ ۱۹٨۷ شاری هەولێر گوندی گرد عازەبانە، ئەو خوێندکاری قۆناغی چوارمی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی ئاداب زانکۆی سەڵاحەدین بوو، ئەو ڕۆژنامەنوسێکی بەتوانا بوو، بەرلەوەی تیرۆر بکرێت چەند جارێکیش هەڕەشەی کوشتنی لێکرا، هەموو هەڕەشەکانی کە لێی دەکرا لە وتارەکانیدا بڵاویکردنەوە.

لە بەرواری ٤ ـ ٥ ـ ۲۰۱۰ کاتژمێر ٨ ی بەیانی لە بەردەم کۆلێژەکەی خۆی لە هەولێر لە لایەن چەند چەکدارێکەوە دەڕفێنرێت و ڕۆژی دواتر لە موسڵ تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە، لە ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەریی موسڵ ئاماژە بەوە دراوە کە بە فیشەک کۆتایی بەژیانی هاتووە، وەک ئاماژەیەک بۆ بێدەنگکردن و سەرکوتکردنی ئازادییەکانی ڕادەربڕین و هۆکاری تیرۆرکردنەکەی فیشەکەکان نرابوون بەناو دەمیەوە.
،،

سەردەشت عوسمان لە دایک بووی ۲٥ ـ ۱۲ ـ ۱۹٨۷ شاری هەولێر گوندی گرد عازەبانە، ئەو خوێندکاری قۆناغی چوارمی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی ئاداب زانکۆی سەڵاحەدین بوو، ئەو ڕۆژنامەنوسێکی بەتوانا بوو، بەرلەوەی تیرۆر بکرێت چەند جارێکیش هەڕەشەی کوشتنی لێکرا.

دوای ئەوەش لە ڕاپۆرتەکانی لێکۆڵینەوە و پۆلیسی هەولێرەوە کەیسەکە بەتەواوی بەلاڕێدابرا، جگەلەوەش بەوەشەوە نەوەستاون دوای مەرگی شەهید سەردەشت دیسان جارێکی تر بە شکاندنی کێلەکانی گۆڕی شەهید سەردەشت تیرۆر کرایەوە ماوەیەک لە مەوبەریش بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەیامەکانی سەردەشت عوسمان لە بەرواری ۱٨ی تەموزی ئەمساڵیش لە بازگەی گۆجاڕی پارتی دەستیان گرت بەسەر ۱۹ کتێب لە بەرگی یەکەمی کتێبەکەی شەهید سەردەشت.

هەروەها جارێکی تریش لە بازگەکانی هەولێر دەستگیرا بەسەر بەرگی دووەم لە کتێبەکەی شەهید سەردەشت، بۆ چەند کاتژمێرێکیش ڕۆژنامەنووس بەهزاد دەسبەسەرکرا، هەموو ئەمانەی پارتی دیموکرات دەیکات وەک پێشێلکاری له بەرانبەری ڕۆژنامەنوسان و میدیای ئازاد ترسیەتی لە ئازادی و دیموکراسی.

سێیەم : کاوە گەرمیانی
ڕۆژنامەنوسی ئازا و بوێری گەرمیان کاوە گەرمیانی لە دایکبووی ۱۹٨۱ بوو، ڕۆژنامەنوسێکی سەربەخۆ و سەرنوسەری گۆڤاری ڕایەڵ بوو جگە لەوەش پەیامنێری ڕۆژنامەی ئاوێنە بوو، لەسەر نوسینەکانی ئەویش چەند جارێک هەڕەشەی لێکرا، دواتر لە شەوێکی باراناوی لە بەرواری ٥ ـ ۱۲ ـ ۲۰۱۳ لەماڵەکەی خۆی لەبەردەم دایکی لە لایەن چەند چەکدارێکەوە دەستڕێژی گولەی لێکرا و تیرۆر کرا.،،

کاوە گەرمیانی لە دایکبووی ۱۹٨۱ بوو، ڕۆژنامەنوسێکی سەربەخۆ و سەرنوسەری گۆڤاری ڕایەڵ بوو، لەسەر نوسینەکانی ئەویش چەند جارێک هەڕەشەی لێکرا، دواتر لە شەوێکی باراناوی لە بەرواری ٥ ـ ۱۲ ـ ۲۰۱۳ لەماڵەکەی خۆی لەبەردەم دایکی لە لایەن چەند چەکدارێکەوە تیرۆر کرا.

چوارەم : وەداد حسین
ڕۆژنامەنوس وەداد حسین دوای چەند جارێک هەڕەشەکردن لێی، لە بەرواری ۱۲ ی ئاب دەڕفێنرێت و ڕۆژی دواتر لە ۱۳ ـ ئاب ـ ۲۰۱٦ بە تیرۆرکراوی و جەستە شێوێنراوی دەدۆزرێتەوە.

جگە لەمانەش هەریەک لە عەبدولستار شەریف و شوکری زینەدین ڕێکانی و چەندین کەیسی تری تیرۆری چین و توێژە جیاوازەکانی تری کۆمەڵگە هەن کە تا ئێستاش کەیسەکانی لە دادگا ماون و بێ ئەوەی هیچ یەکێک لەمانە بکوژەکانیان درابێتن بە داگا، هەموو ئەمانەش دەسەڵات وەک پاکتاوی دیموکراسیەت و ئازادی ڕۆژنامەگەری و بیرکردن بیرکردنەوەی ئازادانە ئەنجامی داوە.

2018.05.03

سەرچاوە: سایتی دیبلوماتیک

Leave A Reply

Your email address will not be published.