خه‌ونی خوێن ئازادی یه..
بۆ شەهیدی پێنوس سەردەشت عوسمان:
له‌ساتێكدا
په‌ڕله‌مانم باڵی فریشته‌یی ده‌گرێ !..
له‌ساتێكدا
حكومه‌تم سواری كه‌شتیه‌كه‌ی نوح بووه‌و
پرچی كیژانی وڵاتم شانه ده‌كا!
كۆڵانه‌كانی ئه‌م شاره زۆر تاریكن!..
كۆڵانه‌كانی ئه‌م شاره زۆر باریكن!..
به‌ها له‌م شاره وێرانه تاڵانكراوه!..
هیوا ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و
ئه‌و كچه باڵا نه‌مامیه‌ی كه‌ناوی ئاواته‌و
به‌ته‌مایه بزێ وده‌یان كۆرپه‌ی ببێ، ڕاو ده‌نرێ!!!
ڕۆله‌كانی دایك
ئه‌ی كچ و كوڕانی شارم.. كچانی زمان..
ده‌بینن عیشق؟!.. عیشقی ئازادی!..
ده‌بینن پرچی كچێكی ناخ ڕه‌ش
بۆ زمان سێداره‌یه..
ئازادی تیرۆر ئه‌كات و وشه‌كان ئه‌خنكێنێ!..
ده وه‌رن..
پێنوسه بێ نازه‌كه‌ی سه‌رده‌شت هه‌ڵگرنه‌وه‌و
بۆنی بكه‌ن..
فرمێسكه‌كانی بسڕن!..
ئه‌و پێنوسه‌ی
له‌سه‌رپه‌ڕی ئه‌م شاره ناخ گوشراوه‌دا
به‌بوێری نووسی ئازادی!..
به‌دلێری نووسی دادپه‌روه‌ری!..
كاتێ پێنوس
ئاهه‌نگی بووكه وشه‌كانی ڕێك ده‌خست
بۆ كیشوه‌ری ڕۆژنامه‌كان..
ماڵپه‌ڕه‌كان..
بۆ كیشوه‌ری گۆڤاره‌كان..
شارستانی ڕفێندرا..
ژیاری له‌شه‌قه‌ی باڵیداو فڕی!..
یه‌كێ گوتی ئه‌مه چی بوو؟!
یه‌كێكی تر ئه‌مه كێ بوو؟!
له‌ولاشه‌وه یه‌كێكی تر ئه‌مه چۆن بوو؟!..
چ پرسیار گه‌لێكی نه‌زۆكن!!!
سه‌رده‌شت ده‌ڵێ ئه‌م زمانه بۆچی لاڵه؟!
ئه‌دی نه‌م گوت گه‌نجه‌كانمان هۆلیسۆسن؟!
ده‌سه‌ڵاته به‌د به‌خته‌كه‌م
په‌ڕه‌كانی باڵه ڕۆژنامه‌ییه‌كه‌ی وڵات ده‌كێشێ و
لێناگه‌ڕێ به‌ره‌و ڕووی ئازادی بفرن!
ئه‌دی بۆچی
به‌دیار نیشانه‌ی پرسیار‌و
سه‌رسوڕمانا دائه‌مێنن؟!..
تێگه‌یشتم
زمان بێ زمانه..
زمان له‌كالانه..
زمان تاساوه..
زمان گریاوی وشه‌یه..
زمان پیتی لێ چۆڕاوه!..
سه‌رۆ ده‌ڵێ ته‌ماشاكه‌ن..
له‌به‌رده‌م زمان نوسراوه
ده‌نگی وشه ده‌نگی گولله ئه‌تۆقێنێ!
هاوپۆله‌كانم ببینن
س ه ر ۆ ك ه ك ه م ‘ چاو چنۆكه!
ده‌سه‌ڵاتم پێم ده‌ڵێ ببه بت په‌رست!!!..
نوسینی: سروشی پێنوس/ (بۆتان له‌تیف عه‌بدولقادر )
هه‌ینی 4/6/2010 هه‌ولێر