بتشکێن ..!

دیسان لە قینە ژانی،

خێڵە حوکمەوە بتگەلێ هاتن

بۆ شکانی تەورەکان،

بۆ هەراسانی بتشکێن

سەردەشت خۆی لەوێ بو

بەشەهامەتەوە،

لەسایەی درەختێکی شاردا ڕاکشابو

لە ڕوخساری تۆقیویانی دەڕوانی

بە هەمان بزەی حەوشی زانکۆوە

لە پێشوازی کێل شکێنەکانیدا بو

بێباکتر لە جاران

چاوەڕێی بەیانیەک بو

تیاییدا یار بێ و، لە دەمی یارەوە

گوێبیستی هەواڵی شاربێ

ئەو دەیزانێ، ڕۆژگارێ دێ کچانی شار

تەور و کێڵ و قەڵەمەکەی

بە گەردنیانەوە هەڵئەواسن.

تەسبیحی کوڕانی شار

لە قەزوانە وشەی نێو نامەکانی دەبن

ئەو دەیزانێ عاشقانی شار

لەجێی گوڵ و مێخەک

ئیتر دوا وێنەی دەرچونی دەگۆڕنەوە

ئەو دەیزانێ ڕۆژگارێ دێ

گەنجانی شار تێکڕا دەبن بە بتشکێن

ئەوکات بتە دەستکردەکان

بە ڕوانینێ لە گۆڕەکەی هەمو دەشکێن

بەرزان شەلال

Leave A Reply

Your email address will not be published.