وێنە و ڤیدیۆ.. کێلی گۆڕی سەردەشت عوسمانی ڕۆژنامەنووس شکێنراوە
باوکی سەردەشت عوسمانی ڕۆژنامەنووس ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی گۆڕی کوڕەکەیی کردووە لە گوندی گردعازەبان، بەڵام بینیوویەتی هەردوو کێلی گۆڕەکە شکاوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان ڕۆژی دوو شەممە سەردانیان کردووە، هیچ کێشەی نەبوە، بۆیەی گومان دەکەن شەوی ڕابردوو ٨ی ئاب ئەو کارە کرابێت.
برایەکی سەردەشت عوسمانیش دەڵێت ئەوان ئەو گۆڕەی براکەیان بەوشێوەیە دەهێڵنەوە وەک پەیامێک بۆ ئەو کەسانەی کە ئەو کارەیان کردووە.
بەرەبەیانی ڕۆژی ٤ی ئایاری ٢٠١٠ سەردەشت عوسمان لە دوایین ڕۆژەکانی خوێندنیدا لە قۆناغی چوارەمی زانکۆ، بەرەو کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێکەوت کە لەوێ دەیخوێند، بەڵام لەلایەن هێزێکی نەناسراوەوە فڕێندرا و دواتر تەرمەکەی لە نزیک موسل دۆزرایەوە.
“یەکەمین زەنگی کوشتنم لێیدا”، ناونیشانی ئەو وتارەیە کە سەردەشت عوسمان بەر لە کوشتنی بڵاویکردەوە و تیایدا دەڵێت “له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ یه‌كه‌مینجار پێیان وتم، كه ته‌مه‌نم هێندەى نه‌ماوه، یان بە وته‌ی خۆیان مۆڵه‌تی هه‌ناسه‌دانم له‌م شاره‌دا نه‌ماوه، به‌ڵام نه باكم به مردنه و نه ئازاردان. له چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته‌كه‌مم تا دیداری بكوژه‌كانی خۆم بكه‌م. دوعاش ده‌كه‌م مردنێكی تراژیدییم پێببه‌خشن كه شایسته‌ی ژیانه تراژیدیەكهم بێت”.
سەردەشت عوسمان ناسرابوو بە بابەتە ڕەخنەگرەکانی بەرامبەر دەسەڵات و حکومەت و چەندین وتار و بابەتی لەو بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە.
سه‌رده‌شت عوسمان حەسەن لە ٢٥ ی ١٢ ی ساڵی ١٩٨٧ لە گەڕەکی کرێکارانی شاری هەولێر لەدایکبووە و له ساڵی ٢٠٠٤ چووەتە ناو دنیای نووسین و کارکردن لە دەزگاکانى ڕاگەیاندندا و قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی بەسەرکەوتوویی بڕیوە و لە کۆلیژی ئاداب لە بەشى زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی سەڵاحەدین وەرگیرا، بەڵام بەهۆی تیرۆرکردنییەوە نەیتوانی خوێندنەکەى تەواو بکات.
لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا کەسوکاری سەردەشت بەردەوام جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە له كه‌یسی تیرۆرکردنی کوڕەکەیان خۆش نابن و تا ئه‌وكاته‌ی بكوژانی سه‌رده‌شت له دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن به‌سزای خۆیان ده‌گه‌ن، كه‌یسه‌كه به كراوه‌یی ده‌هێڵدرێته‌وه.
زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ و وێنە لەم دوو لینکەی خوارەوە بخوێنەرەوە”