وێستگە نیوز:گۆڕی سه‌رده‌شت عوسمان شێوێندراوه
برایه‌كی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان رایده‌گه‌یه‌نێت “كێلی گۆڕی شه‌هید سه‌رده‌شت شێوێندراوه و پێمانوایه نووسین و هه‌ڵوێسته‌كانی شه‌هید سه‌رده‌شت هه‌ر زیندوون”.
به‌شدار عوسمان، برای سه‌رده‌شت عوسمان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ زانیویانه كێلی گۆڕی براكه‌یان شێوێندراوه و پێشبینی ده‌كه‌ن له‌نێَوان ئه‌مڕۆ و دوێنێ ئه‌و كاره روویدا بێت.
ناوبراو وتی “شێواندنی كێله‌كه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه خه‌ڵكێكی زۆر له كوردستان و له ده‌ره‌وه‌ش كاتێك دێنه شاری هه‌ولێر سه‌ردانی ده‌كه‌ن و وه‌كو شوێنی رۆژنامه‌نووسان و ئازادیخوازانی لێهاتووه، بۆیه ئه‌وانه‌ی وایانكردووه نایانه‌وێت شوێَنه‌كه به‌و شێوه‌یه بمێنێت”.
هه‌روه‌ها وتیشی “پێمانوایه نووسین و هه‌ڵوێسته‌كانی شه‌هید سه‌رده‌شت هه‌ر زیندوون، بۆیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه پێشتر تۆمه‌تی بۆ دروستكرد، ده‌یانه‌وێت زیاتر ناشرینی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ست ده‌كه‌ین سه‌رده‌شت له‌دایكبووه‌وه”.
سه‌رده‌شت عوسمان له ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا و له رۆژی 4ی ئایاری 2010 له به‌رده‌م كۆلێجه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه رفێندرا و دوای چه‌ند رۆژێك ته‌رمه‌كه‌ی له شاری موسڵ دۆزرایه‌وه، سه‌رده‌شت خوێندكاری دوا قۆناغی به‌شی ئینگلیزی بوو له كۆلێجی ئه‌ده‌بیات له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین.
كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان ناڕه‌زایی زۆری له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌دوای خۆیدا هێَنا و له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیشه‌وه تۆمه‌تبارێكی رووداوه‌كه ده‌ستگیركر و هۆكاری رووداوه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه گروپێك داوای كارێكیان له سه‌رده‌شت كردووه و ئه‌ویش نه‌یكردووه، بۆیه كوشتویه‌تی.
ته‌رمی سه‌رده‌شت عوسمان له گوندی گردعازه‌بان له ناحیه‌ی شه‌مام له‌سنووری شاری هه‌ولێر نێژراوه.
http://www.westganews.com/dreja.aspx?=hewal&jmara=40981&Jor=1