بیشکێنە ، بیروخێنە، تێکی بدە . !؟

کامەران ئیسحاق پەری:

سوپاس بۆتۆ سەردەشت کە توانیت لە گۆڕەکەی خۆتەوە بەبێ دەنگێش .جارێکی ترعەرشی ئەم دەسەڵاتە گەمژەیە بھێنیتە لەرز ئەوەتا ھەتا ئێستا مۆتەکەی وشەکانی تۆ ئێخەیان بەرنادات … پێت بە پێیت ووشەبەوشەو دەستەواژەبەدوای دەستەواژە ھێندەی تر تۆ گەورەو ئەوان بچوک دەکاتەوە ئەوان بەم کردارە لەم ساتەوەختەدا پێمان دەڵێن کەھەتا ئێستا نەیانتوانیوە یەک دێڕی تۆ بخوێننەوە . نەیانوێراوە لە مانای دێڕەکان تێبگەن
بیشکێنە ، بیروخێنە ، تێکی بدە … رق ئەستورمان بکە . دەسەڵاتێک ھەمووشتێکی خۆی لاپیرۆز بێت وھەمووشتێکی خەڵکی تری لا ھیچ بێت ، بەھیچی خۆی وەڵام دەدرێتەوە .
ھیچ بەلامەوە سەیر نی یە ئەم رەفتارە ، چونکەئەمەوھاوشێوەکانی ماھیەتی ئەم دەسەڵاتە شکستخواردووەمان پێ نیشان دەدەن . بەجۆرێک ئەوان کەدەستیان بچێتە کوشتنی رۆڵەکانی خۆیان شێواندنی گۆڕەکەی لەچاوکوشتنەکە ھێشتا کەمترە ،
جارێکێیان لێیان پرسیم ئێوە گرنگی دەدەن بەپرسەو گۆڕی مردوو ؟!
وەڵامم دایەوە بەڵێ ئێمە پرسەو گۆڕوودوامەنزڵ ی کەسی لەدەست رۆیشتوو لاگرنگە ، لەبەرئەوەنا کە ھێمایەک بێت بۆ ئەوەی کەئەوکەسە کۆتای بەژیانی ھاتوە ، لەبەرئەوەش نا کەئێمە مردوو پەرست بین ،بەڵکو لەبەرئەوەی گۆڕ وەک ھێمایەک بۆ ئەوەی کە بڵێین ئەم مرۆڤە لەم ھەسارەیە ژیاوە . شوێنێک ھەبێت کە تێیدا نیشانی بدات کەئەم مرۆڤە لێرە لەم شوێنەدا بوونی ھەبوە .
گۆڕی سەردەشت تەنھا بۆ ئەوە نی یە کە بڵێن ئێرە کۆتامەنزڵی وشەھەقبێژەکانی ئەوبوو ، بەڵکو شوێنێکیشە کە بەبیری ھەموو لایەکی دەھێنێت کە ئەولێرە ژیا، ئەو بوونی ھەیە .؟!
بیشکێنە ، بیڕوخێنە ،تێکی بدە .سبەی دروستی دەکەینەوە . سبەی ھێندەی تر رقمان لەکارەقێزوەنەکانت دەبێتەوە ، سبەی لەمڕۆ زیاتر دەبینەوە بەودێڕەی کەسەردەشت لەدوای خۆی داوای تەواوکردنی کردوە .تۆ بەھێزی ستەم وزەبر بەدەستت لەدەستت دێت ھیچی ئەوگۆڕە نەھێڵیت ، بەڵام ئەی چی لەوشەکان دەکەیت . تۆ دەتوانیت بازگەیەک دابنێیت ونەھێڵیت کەس سەردانی سەردەشت بکات ، بەڵام ئەی چی لە کتێبەکان دەکەیت . تۆ دەتوانیت زۆر شت بکەیت ؟! ئەوە نەبێت کەسەردەشت لەبیری خۆت بەریت .
سوپاس بۆ تۆ کە بیرت خستینەوە لە رۆژی ریفراندۆم چی بکەین و بڕیاری چی بدەین .ھەولێر لەرۆژی ریفراندۆم دا وەڵامت دەداتەوە .

Leave A Reply

Your email address will not be published.