تیرۆرکردنی سەردەشت،تیرۆری تاکێک نەبوو ..!

تیرۆرکردنی سەردەشت تیرۆری تاکێک نەبوو، بەڵکو پەیامێکی راستەوخۆی تۆقێنەری نامرۆڤانەی دەسەڵاتی بنەماڵەیی بوو بۆ هەموو کۆمەڵگای کوردی،پەیامێکی خوێناوی رەنگ رەش بوو بۆ سەرجەم دەنگە ئازادەکان ..!


لەرێگای تیرۆری سەردەشتەوە دەسەڵات پێی ووتین تۆ ئازادی کام رێگا هەلدەبژێری؟ یان وەک کۆیلە دوای رێبازی من بکەوە یان مەرگ لە قوژبنێکی تاریکدا هەلبژێرە وەکو سەردەشت . لەراستیشدا بینیمان دوای سەردەشت کام دەنگی تر لەریشەهەڵکێشراو کام دەنگ چەپڵەی شەرمەزاریو مەدالیای فەخری کۆیلایەتی پێدرا ، بەڵام دواجار ئەوانەی کەمانەوە سەردەشتەکان بوون ..!

تا زەڕەیەک ئازادیخوازی مابێت،کۆمەڵگا رێز لەپەیامی سەردەشت دەگریت ، بەرز و بەریز بیت یادی سەردەشت ..!

خەندان حەمە جەزا

3-5/2017

Leave A Reply

Your email address will not be published.