سەردەشت چووە بۆدڵداری وئێوارە دێتەوە!

هێمن مامەند:

هەموو ساڵێک لەیادی سەردەشت ئەو قسەیە دەکەمەوە، ئەو دەقەیەی سەردەشتیان رفاند (نەهرۆعاللایی) هاوڕێ وهاوپیشەم تەلەفۆنێکم بۆکردم کەئەوکات پەیامنێری رادیۆی نەوابووم لەهەولێر رادیۆی نەوا لەلوتکەدابوو ،بەهەرحاڵ نەهرۆ وتی”هێمن مامەند باهەواڵێکت بدەمێ تازە لەپێش کۆلیژی ئاداب کوڕێکیان رفاند ناوی سەردەشت عوسمانەو خوێندکاری زانکۆیە وهاوکات رۆژنامەنوسیشە، منیش سوپاسم کردوو وتم”ئێستا دەیکەم بەهەواڵ تەلەفۆنێکم بۆ سلێمانی کرد ،هەندێک خەڵکی لێ بوو ،کەئێستاش ماون و هەندێکیشیان لەکەناڵی رووداون،وتم هەواڵێکی گرنگ و بەپەلەم هەیەو رووداوەکەم بۆباس کردن،ئەوانیش پێکەنین و وتیان هیچ نییە چووە بۆدڵداری وئێوارە دێتەوە،بەهەرحاڵ هەواڵەکەیان لێوەرنەگرتم، لەرۆژی دواتر کە تەرمی سەردەشت لەموسڵ هاتەوە پەخشی راستەوخۆیان بۆکردوو راستەوخۆ وەریان گرتم وکردیانە هەواڵی بەپەلە،ئاخەر ئەمەیە میدیا ،ئەگەر ساتی رفانەکەی کاری لەسەر بکرابوا رەنگە تیرۆر نەکرابوایە، وەرۆژی دواتر من وهەڵگورد صمد کەئێستا لەفەرەنسایە بەیاننامەیەکمان نوسی وبڵاومان کردەوە،ئەوکاتە هەندێک کەس کەئێستانان وپیاز بەدۆسیەی سەردەشتەوە دەخۆن دەیانوت کوا سەردەشت رۆژنامەنوسە، وەدەمەوێت ئەوەش بڵێم پرسی تیرۆری سەردەشت زنجیرەیەک بوو ،کەیەکێک لەوانە من بووم بەرنامە هەبوو من وچەند کەسێکی تریش تیرۆر بکرێین،بەڵام کاردانەوەکانی دوای شەهید کردنی سەردەشت ئەوەندە زۆربوون،بۆیە ئەو پلانە فەشەلی هێناو تائێستا دەیان جاری تر رووبەروی مەترسی بومەتەوە،بەڵام شوکر واجارێ ماوین

2017-05-04

Leave A Reply

Your email address will not be published.